ئه‌رز ¹ /erz: ن:[ فەل][ ع : ارض][ ئینگـ : earth].
1 – هه‌ساره‌ی زه‌وی که سێ یه‌مین هه‌ساره‌یه له‌کۆمه‌ڵه هه‌ساره‌ی خۆر وه له 365 رۆژدا به ده‌وری خۆردا ده‌سوورێته‌وه، وه یه‌ک مانگی هه‌یه.
2 – پارچه زه‌ویه‌ک که ته‌رخان کرابێت بۆ خانووبه‌ره یان کشتوکاڵ.
:: ئەرز بە دوو گاجووت یان بە دوو ئێستر دەکێڵرا.
3 – هه‌موو خاکی ووڵاتێک.
:: ئه‌رزی ئیسرائیل.
4 – هه‌موو زه‌وی و زاری سه‌ز به گوندێک
:: ئه‌م دێیه ئه‌رزی که‌مه، هه‌ندێ جوتێری ئه‌م ئاوا ییه ئه‌رزیان به‌رناکه‌وێت.
5 – [ ئەند] ته‌ختی ژووره‌کانی خانوو >< میچ.
ئهرزناس/erxnas: نتـ:[ ئه‌رز+ ناس( ناسین)] زه‌وی ناس.
ئهرزناسی/erznasî: نتـ:[ئه‌رز+ ناس( ناسین)+ی] زه‌وی ناسی.
ئه‌رزی موقه‌ده‌س/erzî muqedes: نتـ:[ ع : ارض المقد‌س]
1 – جێگا پیرۆزه‌کانی هه‌ر ئاینیک وه‌ک له هی ئیسلام( مه‌ککه و مه‌دینه و قوددس)ـه.
2- ( کنـ) شوێنێکی یه‌کێک بۆ لێدانیشتن و هاتوچۆ هه‌ڵی بژاردبێت و زۆری دڵ پێوه‌بووبێت.
بهئهرزداچوون/be erza daçûn: کتن:[ به+ ئه‌رز+ دا+ چوون][ رۆژک، مکـ ] له‌به‌ر چاوان وون بوون.
:: نه‌مان زانی چۆن بهئهردا چوو. ئاسمان هه‌ڵی کێشا ؟.
بهئهرزدادان/be erz dadan: کتن، کتپ:[ به+ ئه‌رز+ دا+ دان] خستن.
بهئهرزداکوتان/be erz dakutan: کتب: خستن.
خۆبهئهرزدادان/ xo be erz dadan: کتن: خۆخستن.
لهئهرزیدان/le erzîdan: کتن: لە زەوی دان.
.
.
_____________________
ئه‌رز ² /erz: ن:[ ڕوو] درەختی جندۆکە : درەختێکە هەمێشە سەوزە لە کۆمەڵەی سنەوبەر، تەختەکەی ڕەقە و بۆنخۆشە، گەڵێک جۆری هەیە، لق بۆ تەنیشت فڕێ دەدات، گەڵاکەی سەوزی مەیلە و زیوییە، لە دەرزی دەچێت، وەکو ئەرزی لوبنانی. بەرەکەی قاوەیی یە.[ ئینگـ : ceder]{ کەمالنامە، ل، 22}
ئه‌رزی هیمالایا /erzî hîmalaya: نتـ:[ ڕوو] عەرعەر، هاڤرێست، هاڤریسک.[ ئینگـ : juniper]
باڵندەی ئه‌رز/baľindey erz: ن:[ باڵ] باڵندەیەکی بچووکە رەنگەگەی سەوزێکی کاڵ و زەرد و سپی یە، لەسەر درختی ئەز دەژێت.[ ئینگـ : ceder brid]
.
.
.
.