ئه‌رز  1/erz: ن:[ فەل][ ع : ارض][ ئینگـ : earth].  

1 – هه‌ساره‌ی زه‌وی که‌ سێ یه‌مین هه‌ساره‌یه‌ له‌کۆمه‌ڵه‌ هه‌ساره‌ی خۆر وه‌ له‌ 365 رۆژدا به ‌ده‌وری خۆردا ده‌سوورێته‌وه‌، وه ‌یه‌ک مانگی هه‌یه‌.  

2- پارچه‌ زه‌ویه‌ک که‌ ته‌رخان کرابێت بۆ خانووبه‌ره‌.  

3- هه‌موو خاکی ووڵاتێک.  

::  ئه‌رزی ئیسرائیل.  

4- هه‌موو زه‌وی و زاری سه‌ز به ‌گوندێک

:: ئه‌م دێیه‌ ئه‌رزی که‌مه‌، هه‌ندێ جوتێری ئه‌م ئاوا ییه‌ ئه‌رزیان به‌رناکه‌وێت.  

5- [ ئەند] ته‌ختی ژووره‌کانی خانوو// میچ.  

.

ئه‌رزناس/erxnas: نتـ:[ ئه‌رز+ ناس( ناسین)] زه‌وی ناس. 

ئه‌رزناسی/erznasî: نتـ:[ئه‌رز+ ناس(ناسین)+ی] زه‌وی ناسی. 

.

ئه‌رزی موقه‌ده‌س/erzî muqedes: نتـ:[ ع : ارض المقدس]  

1 – جێگا پیرۆزه‌کانی هه‌ر ئاینیک وه‌ک له‌ هی ئیسلام( مه‌ککه‌ و مه‌دینه‌ و قوددس)ـه‌.   

2- ( کنـ) شوێنێکی یه‌کێک بۆ لێدانیشتن و هاتوچۆ هه‌ڵی بژاردبێت و زۆری دڵ پێوه‌بووبێت. 

.

به‌ئه‌رزداچوون/be erza daĉǔn: کتن:[ به‌+ ئه‌رز+ دا+ چوون][ رۆژک، مکـ ] له‌به‌ر چاوان وون بوون.

:: نه‌مان زانی چۆن به‌ئه‌ردا چوو. ئاسمان هه‌ڵی کێشا ؟.  

.

به‌ئه‌رزدادان/be erz dadan: کتن، کتپ:[ به‌+ ئه‌رز+ دا+ دان] خستن.   

.

به‌ئه‌رزداکوتان/be erz dakutan: کتب: خستن.

خۆبه‌ئه‌رزدادان/ xo be erz dadan: کتن: خۆخستن.  

.

له‌ئه‌رزیدان/le erzîdan: کتن: لە زەوی دان.

.

.

_____________________

ئه‌رز 2/erz: ن:[ ڕوو] درەختی جندۆکە : درەختێکە هەمێشە سەوزە لە کۆمەڵەی سنەوبەر، تەختەکەی ڕەقە و بۆنخۆشە، گەڵێک جۆری هەیە، لق بۆ تەنیشت فڕێ دەدات، گەڵاکەی سەوزی مەیلە و زیوییە ، لە دەرزی دەچێت، وەکو ئەرزی لوبنانی.    

 .

.

.

.

.