جۆ ¹ /co: ن:[ ڕوو][ خوار] جووێ( دەر)، جۆک(کباک)، جۆسێ : جۆرە دەخڵێکە وەکو گەنم وایە، بەڵام زبر و گەورەترە، لە باری خۆراک و ئابوورییەوە لەسەر ئاستی جیهان، زۆری لەسەر حیساب دەکرێت.[Bot :Hordeum Vulgara linn] { ئەمینی، ل، 111}.

کرمانجی لەکی پەهلەوی  لوڕی بەختیاری  گۆڕانی
باکوور ناوەند باشوور  زازاکی  هەورامی
 جەهـ ، جەهە ، cok,  جهێ جۆ    yew یەوە، یەۉە

 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل.
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
یەۆکەرشتی itSrakoaY
     گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی جۆ     

جۆباخی/cobaxî: نتـ:[ ڕوو] ڕەشەگەنمە.[Bot :Arrhenatherum avenaceum]{ئەمینی. ل. 34}.

جۆتاڵە/cotaľe: نتـ:[ ڕوو] یەوەتاڵی.[Bot :Agilosps Ovate]{ئەمینی. ل. 23}.

جۆداس/codas: ن:[ ڕوو] قەڵاس، قومام: گیایەکی کێوی زبرە وەک جۆ وایە، بەڵام شیرەی کەمە و گولەکەی دان ناگرێت، برژانگی گوڵەکانی لە چاوی ئاژەڵ یا ووڵاخ بدات برینداری دەکات، ماوەیەکی ئاوی پێدا دێتە خووار.

جۆدان/codan: نتـ:[ جۆ+ دان] کۆخڵ: کەسێکە سەرپەرشتی مەرەزەی بکات.

جۆدانە/codane: نتـ:[ ئەردە][ جۆدان+ ئە] ئەنباری جۆیە.

جۆدرەو/codirew: نفا:[ جۆ+ درەو(دروون)] کاتی دروێنەهاتنی جۆیە، مانگی حوزەیران.

جۆڕووتە/cořûte: نتـ:[ کشت] جۆرێ جۆیە، گوڵەکەی قەڵتاسی نییە.

جۆزستانە/cozistane: نتـ:[ ڕوو] جۆرێکە لە ‌ڕووەکی جۆ، دەنکەکەی سپی و گەورەیە.

جۆشڕەبە/coşiřebe: نتـ:[ ڕوو][جۆ+ شڕەبە] فەریکە جۆ: ئەو جۆیەیە، کە لە کاتی گوڵکردنێدا ئاوی تێزابێت، بەڵان هێشتا دەنکی ڕەق نەبووبێت.

جۆشیر/coşîr: نتـ:[ ڕوو][جۆ+ شیر] جۆشیرە.

جۆشیرە/coşîre: نتـ:[ ڕوو][جۆشیر+ ئە] جۆیەکی شینە، کە تازە شیرەی تێپەڕ ببێت.

جۆشیلە/coşîle: نتـ:[ ڕوو][ جۆ+ شیلە] جۆشیرە.

جۆشین/coşîn: نتـ:[ جۆ+ شین] جۆرە جۆیەکە کە ڕەنگی ئاماڵ شینە.

جۆفەرەنگی/coferengî: نتـ:[ ڕوو][ جۆ+ فەرەنگی][Bot: Secale cereale]{ ئەمینی. ل. 199}.

جۆکێویلە/cokêwîle: نتـ:[ ڕوو] جەهداسی، جەهداسک(کباک)، گرزەگیا : ڕووەکێکە لە جۆ دەچیت، بۆ ئالیکی ئاژەڵ بەکاردەهێندرێت. [ ئینگـ : Hordeum

جۆهەشتدان/coheşitdan: نتـ:[ ڕوو] جۆی هەشتپەڕ.

جۆی سپی/coysipî: نتـ:[ ڕوو] جۆی سپی بۆخۆی جۆیەکی کوێستانییە، کە لە گەرمێنێ بچێندرێت بەیەک دووساڵ ڕەش دەبێت، خۆی ڕەشیش کە گەرمێنییە کە لەکوێستانێ بچێندرێت بەیەک دوو ساڵ سپی دەبێت. خاکوهەوا دەیانگۆڕێت، هەر جۆ وانیە، چەڵتووکیش هەر بەو جۆرەیە{ بۆ زیاتر زانین بڕوانە: چەڵتووک}. ئاوەکەی بۆ سووزەنەک و ئاوبەند و نەخۆشی گورچیلە زۆر باشە.

جۆی شامی/coy şamî: نتـ:[ ڕوو] یەوەڕۆمی، جۆی هورچ، کاڕام، کاڕان، گيالەرزانه، يەوه دێوێ.[ Bot :Avena Sativa]

جۆی ڕەش/coy řeş: نتـ:[ ڕوو] بڕ: جۆی سپی.

جۆی شەشپەڕ/coy şeşpeř: نتـ:[ ڕوو] ئەمەیان گوڵەکەی هەشت ڕێزە دەنکی تێدایە.

جۆی کێوی/coy kê: ن[ ڕوو]: کاڕۆش.

جۆی هوورچ/cou hûriç: نتـ:[ ڕوو] یەوەدێوی: دەغلێکی یەک ساڵییە، نزێکەی 1.5 مەترو نیوێک بڵند دەبێت، قەدەکەی بەشێوە لە قامیش دەچێت وڕەنگی گەڵاکەی سەوزێکی تێر و درێژە، دەنكەکەی 3-6 مم درێژ دەبێت و وەک زەنگوڵە شۆأدەبێتەوە و کە گەیی ڕەش هەڵدەگەڕێت، بەڕەچەلەک هی کیشوەری ئەمەریکای لاتینی یە.[ Bot :Avena fatua]{ ئەمینی، ل، 20}.

جۆین/coyin:نتـ:[ جۆ+ ین] نانی جۆ، نانێک لە جۆ دروست کرابێت.

.

.

____________

جۆ ² /co : ن:[ کباک] جۆش، گەرم.

جۆئاندن/coandin: کتپ:[ کباک]  

1 – کەلاندن، لێنان، گەرمکرن.

:: ئەز خوار نێ ب جۆ ئینم.  

2 – جۆشدان.

جۆیین/coyîn: کتن: کەلین، گەرم بوون.

.

.

.

.