تڕ/tiř: ن:
نەشناس | شناس | |||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
شێوەزاری كرمانجی باكوور | تڕەک | تڕان | تڕەکە | تڕەکان |
شێوەزاری كرمانجی ناوەند | تڕێ ، تڕێک | تڕان | تڕەکە | تڕەکان |
شێوەزاری هەورامی | تڕێوە | ترێن | تڕێ | تڕەکێ |
1 – بریتییە لەئەو گازەی لە دەزگای هەرس کۆدەبێتەوە، بە دووشێوە دێنەدەرەوە لە لەشی مرۆڤدا. ئەگەر لە گەروورا ئەو گازە دێتەدەرەوە، ئەوا پێی دەگووترێت( قرپ و قرقێنە) وە ئەگەر گەیشتە ریخۆلەکان و بەرێگای كۆم دا بە شێوەی ( تڕ، تس _ فس)دێنەدەرەوە.
2 – دەنگێک کە بەلاسایی لە تڕ بە زار دەریدێنن، جڕت.
3 -[ مجـ] قسەی بێتام و قۆر.
:: پێت وایە پیاو بەتڕ پێدەگات.
5- تەڕ.
تڕان/tiřan: کتن: تڕین، تڕلێبەربوون.
تڕاندن/tiřandin: کتپ:[ تر+ ئاندن]
1 – تڕپێکەندن.
2 – [ مجـ] دەستبڕین، ساختەلێکردن، فێڵلێکردن.
تڕانە/tiřane: ن:[ کباک] تەڕانە، قەشمەری، گاڵتە، گەپ لەدووان و ووتووێژ دا.
تڕاو/tiřaw: ئان:[ خوار] شتی زۆر شل و ڕوون كە بەشی ئاوی زۆر بێت.
تڕبەرەڵڵاکردن/tiřbereľiľakirdin: کتن:[ تڕ+ بەرەڵڵا+ کردن] تڕبەردان، تڕکەندن، تڕکردن، کەنن _ کەنین.
تڕبەردان/tiřberdan: کتن:[ تڕ+ بەردان] تڕکردن، تڕین : بەرەڵڵاکردنی بای زگ بەباشەوە دا بەدەنگەوە.
تڕبەقوونەوەبەندنەبوون/tiř be qûnewe bendnebûn: کتن، شڕ:[ ئد][ تڕ+ بە+ قوون+ ەوە+ بەند+ نە+ بوون] سەرسام بوون و ترسان.
تڕتڕی/tiřtiřî: ن:[ باد] مەردوومی تر.
تڕتۆپ/tiřtop: نتـ:[ تڕ+ تۆپ] تڕزل، بەهەوا، فیزدار، بەفیز.
تڕحێو/tiřĥêw: ئمـ: تڕهێو: قسە و گووتەیەک بۆ گاڵتەجڕا بە کەسێک کە کارێکی نابەجێ و قۆڕ.
تڕزڵ/tiřzil: ئانتـ:[ تڕ+ زل]
1 – [ ئد] بادیهەوا، بایی، باغر _ بوغرا، بەپۆز، بەفیز، بستەهـ( کباک)، حینوان، خووس، دەعیە، ڕێڤ _ ڕێڤناهی، فیس( کباک)، غەڕا _ غەڕاە، لووتبەرز، لووت بڵندی، هەوا : کەسێ لە خۆبایی بووبێت.
2 – کەسێک کە دەنگی تڕەکەی زل بێت.
تڕزڵبوون/tiřzilbûn: کتن:[ تڕزل+بوون] بەدەعێ بوون، خۆڵێزۆربوون.
تڕزڵی باوان دەروێش/tiřzilî bawan derwêş: شڕ:[ ئد] کەسێکی بە دەعێ و بەفیز کە لە بنەماڵەیەکی هەژار و نەدار بێت.
تڕکەن/tiřken: ئانفا:[ تڕ+ کەن(کردن)]
1- تڕەک: کەسێک کە تڕکەندنی لا ئاساییە و لە لای خەلک تڕبەردەدات.
2-[ ئد] تڕن: کەسی بێنرخ و سووکەڵە و بێ نموود.
تڕکەندن/tiřkendin: کتن:[ تڕ+ کەندن] تڕبەردان، تڕکەنن، تڕکرن (کباک).
تڕکردن/tiřkirdin: کتن:[ تڕ+کردن] تڕبەردان، تڕین : بەرەڵڵاکردنی بای زگ بەپڕشەوە دا بەدەنگەوە.
تڕکرن/tiřkirin: کتپ:[ کباک] تڕکردن.
تڕلێبەربوونەوە/lêberbûn: کتن:[ تڕ+ لێبەربوونەوە] تڕکەندن، تس کەندن.
تڕلێدان/tiřlêdan: کتن:[ تڕ+ لێدان]
1- تڕبەردان، تڕکەندن.
2-[ ئد] خۆ هەڵکیشان، تڕوتۆپ لێدان.
تڕن/tiřin: ئانتـ:[ تڕ+ ن]
1- تڕكەر _ تڕكەن.
2- گیانداری هیچ و پووچە.
تڕۆڵ/tiřoľ: ن:[ ئاژ][ كباش، ل] شیاكە : پیسایی گا و مانگا.
تڕوتس/tiřûtis: نتـ:[ تڕ+ و+ تس] تڕوفس، باوبژ،مڵەما : بایەکە لە ناوسکدا قۆرەقۆر دەکات.
تڕوتس دەرکردن/tiřûtis derkirdin: کتن:[ تڕوتس+ دەر+کردن] باوبژدەركردن.
تڕوتس لێدان/tiřûtis lêdan: نتـ:[تڕ+و+تس] تڕوفس لێدان.
تڕوتفاق/tiřûtifaq: نتـ:[ تڕ+و+ تفاق( ئالێکی هشک)] تەڕوهشک.{ ج. نەبەز}.
1- ئازووقەی ماڵێ.
2- تفاقی شەرێ.
تڕوتۆپ/tiřûtop: نتـ:[ تڕ+ و+ تۆپ]
1- بافێش، فیشار_ فیشاڵ، پۆز، لافوگەزاف، بەخۆهەڵگوتن، فێز و ئیفادە.
2- قسەی زەلام و بێ کاکڵ، تڕوزڕ.
تڕوتۆپكار/tiřûtopkar: نفا:[ تڕوتۆپ+ كار( كردن)] بافیشكار، بەفیشار.
تڕوتۆپكاری/tiřûtopkarî: نچ: [ تڕوتۆپكار+ی] بافیشكاری، فیشاری.
تڕوتۆپكردن/tiřûtop kirdin: کتپ:[ تڕوتۆپ+ كردن] تڕوتۆپ لێدان.
تڕوتۆپ لێدان/tiřûtop: کتن: تڕوتۆپ كردن، بافیشکردن، خۆهەڵکێشان بەدرۆ، خۆڕانانی بێجێ.
تڕوتۆپ لەسەرلێدان/tiřûtop leserlêdan: کتپ:[ تڕوتۆپ+ لە+ سەر+ لێدان]
1- پۆز لەسەرکەسێک لێدان.
2- قسەی زەلام کردن.
تڕوتۆپ لێدان/tiřûtop lêdan: کتن:[ تڕوتۆپ+ لێدان] قسەی زل و زەلام کردن، پۆزلێدان.
تڕوتۆپ هەبوون/tiřûtop hebûn: کتن:[ ئد][ تڕوتۆپ+ هەبوون]
1- خۆهەڵکێشان و چ دەباران دا نەبوون.
2- تڕوتۆپ لێدان.
تڕوزڕ/tiřûziř: نتـ:[ تـڕ+ و+ زڕ ] هەوا و فیزی بێجێ.
تڕولاق/tiřûlaq: نتـ:[ئاژ][ كباش، ل] تڕۆڵ، شیاكە.
تڕهێو/tiřhêw: ئمـ: تڕحێو: لەكاتێكدا بەكاردێت، كە گاڵتە بەكەسێكی بكرێت، كە بە چەشنێكی ناڕەوا دووایی بێت یان فەرمانێكی بێ جێی كردبێت.
تڕی ئاخر/tiřî axir: ئانتـ، شڕ: دوایین پشوو، دواییە دەم.
تڕی ئاخری بەردان/tiřî axirî berdan: کتن، شڕ: فههتان، تێداچوون، مردن، نابووگ بوون.
تڕیزە/tiřîze: ئان:[ ئەردە] کونگ، قوون. ( هس: تەڕیزە).
تڕین/tiřîn: کتن:[ تڕ+ین] تڕبەردان، تڕبەرەڵڵاکردن، تڕکەندن، تڕکردن، کەنن، کەنین.
بەتڕبەندبوون/betiřbendbûn: کتن:[ ئد][ بە+ تڕ+ بەند+ بوون]
1- زۆرسست بوون، بەئاهێکبەندبوون.
2- زۆرلەبیانووبوون.
.
.
.
.