بەربوون/berbûn: كتن:[ بەر+ بوون]

1 – بەرهەڵدان و ئازادبوون یان بەرەڵابوونی بەندیی یان گیانەوەر لە پەت یان لە قەفەس.

:: لە زیندان بەربوون. ئەسپەیكەی بەربووە.

2 – ڕاییبوونی ئاو.

3 – لاچوونی ڕەشی مانگ و ڕۆژ بە هۆی گیراهیانەوە.

4 – ترازانی دووشتی قایم كراو لەیەك

:: تەختەی ئەم كورسییە بەربووە.

بەربوونەوە/berbûnewe: كتن:[ بەربوون+ ەوە] كەوتنەخوارەوە. بەرەوەبوون، بەرەوییەی.

تێبەربوون/têberbûn: كتن:[ تێ+ بەربوون( بەر+ بوون)]

1 – شاڵاوبردنی تێگرایی و دەورەدان بۆ خواردن یا ئەنجامی كارێک.

2 – ئاگرگرتن.

3 – پەلاماری سەگ و دڕندە بۆ گرتن.

4 – شاڵاوی بێچوو بۆ شیرمژین.

5 – سواربوونی نێر بۆ مێیەكەی لە كاتی خۆیدا بەتێكڕایی.

لێبەربوون/lêberbûn:کتن:[ لێ+ بەربوون]

1 – تڕکەندن، تس کەندن.

:: ووتی قووترەتی ئەوەڵیم لێدا، سێ ترێ لێ بەربوون.{ مام ڕەحمانی بەردەشان}

2 – دەست لێبەربوون.

3 – کۆتایی بەکاردان.  

4 – هەستكردن بەدەست لێبەربوون و خۆشەویستی پێنەدان.{ دانا سه‌لام که‌ریم }  

لێبەربوونەوە/lêberbûnewe: کتن:[ لێبەربوون+ ئەوە]

.

.

.

.