شەق/şeq: ن:

1 . [ ئەند] درز، قه‌ڵش.[ ئینگـ: Fissure].

2 . لەت : دووپارچە. 

3 . نەژاکاو، نەگەچراو : گوڵ و کاڵای نەژاکاو.

شەق بوون/şeqbûn: کتن: پچەڕان، قڵیش بردن. 

شەق بردن/şeqbirdin: کتن: تەقین، تەقبردن، قەڵشین، قەڵشان، درزێکی گەورە تێبوون. هەڵپچڕان، دەرزبردنی چشت. 

شەقکر/şeqkir: ف:[ شەنگاڵ][ شەق+ کر] قەتکر، کەلاشت. 

شەق کردن/şeqkirdin: کتپ: لەتکردن، قەڵەشتن، تەق کردن. 

.

.

___________

شەق/şeq: ن: 

1 – پەهین( کباک) _ پین، شاپ، شەپ، لەقە، لووشکە.

2 – [ خۆ] زیلە _ زللـە، شەقازللـە _ شەقەزللـە.

شەقازللـە/şeqazlile: نتـ: شەقەزللـە، چەپاڵە، شەپەڵاخە، شەقازللـە، شەپاڵە، شەپيڵاخە، چەک. 

شەق لێدان/şeq lêdan: کتپ:[ شەق+ لێدان]

1 – پەهیندان( کباک)، تێهەڵدان، شەپ لێدان، لەقەلێدان، هێڕش بردن.

2 – بەپشتی پێ لەقون یا جێگایەکی کەسێکیدان. 

.

.

____________

شەق/şeq: ن:[ تشت] دەفەی جۆڵا. 

.

.

____________

شەق/şeq: ن: سەرەمەرگ( ئەردە)، نزیکی مردن. 

.

.

.

.