درز/dirz: ن: تەرەک _ ترەک _ تریک، تریز، تڵیش، دەرەز_ دەرز_ دەرس، زەنگ، شەق، قەڵەشت_ قەڵشتی باریکی تشت : هەرەس بردن، قەڵە شتێکی زۆر زراو و باریکی چشت.[ ئینگـ : Fissure].

درزە/dirze: نتـ:[ ئەند][ درز+ئە] کەلێن، دەلاقە، بەرکاز، پەنحەرەی بچووک، با كێش، كەلەبەر، كون.  

درزبەرڎەی/dirzbirđey: کتن:[ درز+ بەردەی] درزبردن. 

درزە تیشكییەكان/dirze tîŝkîyekan: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ :adradial stuture]{ زەویناسی، ل، 2}.  

درزبردن/dirzbirdin: کتن:[ درز+ بردن] قەڵشین، شەق بوون، درزدان، ترەکین.

:: شووشە درزی برد.

درزبردنی گۆشەیی/dirzbirdinî goŝeyî: نتـ:[ ئەند][ درزبردن+ ئی+ گۆشەیی] قڵیشانی گۆشەیی.[ ئینگـ: Angular crack]{ رەنج. ل. 14}.

درزبوون/dirzbûn: کتن:[ درز+ بوون] کەرت بوون.

درزبییەیەنە/dirzbûn: کتن:[ هـ][ درز+ بییەی+ ئەنە] درزتێبوون.  

درزدان/dirzdan: کتپ: درزبردن.

درزدادان/dirzdadan: کتپ:[ درز+ دا+ دان] قەڵشتە دیوار بەقورگرتن.

درزگرتن/dirzgirtin: کتن: ترەک و تڵیش پڕکردنەوە، کەلێنگرتن.

درزی/dirzî: نچ: دوورزی.

درزی بازنەیی/dirzî bazneyî: نتـ:[ ئینگـ : Ring scar].

درزی ڕیخۆڵە/dirzî řîxoľe: نتـ:[پ، نخ][ ئینگـ : Intestine pleat].

درزین/dirzîn: کتن: درزبردن.

بادرز/badirz: نتـ:[ ئەند][ با+ درزبابوێر، باخۆر، باكەش، كەڵەشاخ : كەلێنی بچووک كە بای لێوە بێت، كون یان قەڵشی لە دیواری خانوویەكدا.

بەدرز/bedirz: ئانتـ:[ بە+ درز] بەکون و کەڵێن.

.

.

.

.