شالیار/ŝalyar: ن:[ ماف][ شا+ ل ( ڕ)+ یار] وەزیر، شاریار ( شەهریار _ شەهرەیار).

{ تێبـ : لە ئەلفەبێتی زمانی ئاڤێستایی دا دەنگ و پیتی ( ل) نیە، زۆر لەو وشانەی لە دەنگ یان پیتی ( ڕ) یان تێدایە، گۆڕداوە بۆ دەنگ و پیتی ( ل) لە زمانی کوردی ئێستادا. بۆیە لە هەورامان بە پیری شالیار یان پیری شاریار گازی دەکەن}.

شالیارانە/ŝalyarane: ئانتـ:[ شالیار+ ئانە] شالیار ئاسا.

شالیارگە/ŝalyarge: نتـ:[ شالیار+ گە] مەڵبەندی شالیار.    

شالیارگەری/ŝalyargerî: نتـ:[ شالیار+ گەری] وەزارەت.

شالیارێتی/ŝalyarêtî: نچ:[ شالیار+ ئێتی] شالیاری.  

شالیاری/ŝalyarî:  نچ:[ شالیار+ ی] ئەوەی پیوەندی بە کاری شالیاری یەوە هەبێت.

.

.

__________________________________________________________________________________

شالیار/ŝalyar: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ نێرینە.

پیری شالیار/pîrî ŝalyar: نتـ:[ پیری+ شالیار] لە هەوروامان تەخت ڕێوشوێنی یان ئاهەنگی پیرشالیار، ساڵی دووکەرەت لە نیمەی بەهار و نیمەی زمستان سێ ڕۆژ ئاهەنگ دەگێردرێت. گێرانی ئەم ئاهەنگە بە دەف لێدان و سەماکردن و ئاش خواردن و شەونشینی هونراوە خویندنەوە بەسەر دەچێت. چوارشەمە ئێکەم رۆژی دەستپێکردنی ئاهەنگەکەیە. زۆرگۆرانکاری بەسەر ناوەڕۆک و پێکهاتەی واتای پیرۆزی ئەم بیرە هاتووە.    

 

.

.

.

.