داد ¹ /dad: ن:[ ئاڤێستایی : atAd : داتە] سکاڵا، شکایەت، فوغان، فیغان، قیڕە، گازندە، هاوار، هەللا.  

{

هەی داد هەی بی داد 

کەس دیار نیە، کەس لە دەردی کەس ئاگادار نیە

هەی داد هەی بی داد  |

لەم دارە شارە، نە دەنگی دوس دێ، نە یار دیارە

}{ فۆلکلۆر}.

:: خانەی داد یا خانەی بێ دادی حزب لە ھەرێمی کوردستان ؟. { یاسین کەریم، پێنووسەکان}.

داد دان/dad dan: کتپ:[ داد+ دان] فریاکەوتن.{ وشەنامە، ل، 432}.  

داد ڕەس/dad řes: نتـ:[ داد+ ڕەس( ڕەسیدەن)] دادپرس، بەهاناوەگەیشتوو، بەهاناوەهاتوو، فەریادڕەس، کاربەدەس، یارمەتی دەر، ڕزگارکەر.

{

گرتوویە سەگت چاکم و لای تۆمەوە دێنێ

یەعنی وەرە نالـی کە منیش دادڕەسێکم

}{ نالـی : شاعیران، ل، ٣٨٠}.   

دادڕەسی/dadřesî: نتـ: دادپرسی، جەورپرسیی، فریادڕەسیی، فریاڕەسیی، هانا.  

داد و بێداد/dad û bê dad: نتـ:[ داد+و+ بێ+داد]

1- قیڕە، قیڕەقیڕ، قیژە، هاوار.  

2- هاوار لەدەست ناهە قیکەر، دادوفریاد، دادوهاوار لەدەست جەورکەر.  

3- دەخیلە !، هاوار!، خوداد!.   

داد و فریاد/dad û firyad: نتـ:[ داد+ و+ فریاد] داد و فوغان.   

داد و فوغان/dad û fuan: نتـ:[ داد+ و+ فوغان] دادوڕۆ، دادوهاوار، كڕووزانەوە.   

داد و ڕۆ/dad û řo: نتـ:[داد + و+ ڕۆ] گریان و هاوار، گریەوزار، داد و هاوار : شیوەن ( بۆ مردوو).   

داد و ڕۆڕۆ/dad û řořo: نتـ:[ داد+ و+ ڕۆڕۆ] دادوهاوار، شیوەن.  

داد و هاور/dad û hawar: نتـ:[ داد+ و+ هاوار] دادوڕۆڕۆ، هاواروداد، زارەزار، زارزار، زاڵە، زایەڵە( کباک)، ئەنین.  

داد و هاورکردن/dad û hawar kirdin: کتپ :[ دادوهاوار+ کردن] زارین، زایەڵەکردن.

.

.  

______________________________________________

داد ² /dad: ن:

1 -[ کباک] دادیک _ دایک _ دایکە. { فەرهەنگا کانی، ل، ١٩٥}. 

2 -[ ئه‌رده‌] بۆ دایک بەکاردێت لە کاتی خۆشی و ناز دا.

3 – داخە، قەپاتکە. { شێخانی، ل، ٢٣١}.

داده‌/dade: ن:[هـ]  ئاباجی _ ئابجی، خووشکی گه‌وره، خوچێ( باد)، خوچێ‌ : دێده‌ له‌ ڕووی ڕێزه‌وه‌ بۆ خوشکی گه‌وره‌ به‌کارده‌بڕێت‌.

.

.

_____________________________________________________

داد ³ /dad: ن:[ ئاڤێستایی : atAd: داتە] لەم بەخشە دا ئاماژە بۆ دوو ڕشتەی زانستی دەکرێت لە بواری( داد) و ( وەرزش)دا.

{
کەس ب دادا مە نەپرست، گلەھ داد چ کت
تە نەبت فەریادرەسەک بەیھودە فەریاد چ کت
}{ مەلایێ جزیری}.

داد بین/dad bîn: ئانفا:[ ماف] لەکاتی دادبینییدا چەند کەسانێک ئامادە دەبن لە هۆڵ / ژووری دادبینیدا، کە بریتین لە ئەمانە : 

دادوەر، ئەندامانی دادگا( دووکەس یان زیاترن)

نووسەریی کۆنووس، دادستێن( داواکاری گشتی)

دادخواز، تۆمەتبار، پارێزەری تۆمەتبار، هەندێ جاریش وەرگێری زمانەوانیش ئامادە دەبێت.

داد بینین/dad bînîn: کتن:[ ماف][ داد+ بینین ] داددیتن.

دادبینی/dadbînî: نچ:[ ماف] داددیتی، دادپرسی : بەرەڤاژۆیەکە لە شێوەی کۆبوونەوە کە لە تەلاری دادگایەک بەڕێوەدەچێت، لە کاتی دادبینیدا، دادوەر بڕیار دەردەکات لەسەر گومانلێکراوە، کە تاوانەکەی ئەنجامداوە یان نەء، پاشتریش ئازادی دەکات یان سزای دەدات.

دادپەرستن/dadperstin: کتپ:[ ماف] دادپەروەراندن.  

دادپەرستی/dadperistî: نچ:[ ماف] دادپەروەری.  

دادپەرسی/dadperisî: نچ:[ ماف] دادپەرستی.  

دادپەروەر/dadperwer: نتـ:[ ماف][ داد+ پەروەر (perwer)] 

1 – دادڕەس، داوەر، دادگەر، دادگێڕ، خاوەن داد.   

2 – خاوەن داد، لەسەرهەق، هەقانیی : کەسێکە دژی زۆر و بێدادی و ستەم بێت.  

:: بەرخۆدان بۆ دەسەڵاتێكی دادپەروەر و خزمەتگوزار.

دادپەروەرانە/dadperwerane: نتـ:[ ماف][ دادپەروەر+ ئانە] دادپەرستانە، دادوەرانە.[ ئینگـ: impartial]   

دادپەروەری/dadperwrî: نچ:[ ماف][ دادپەروەر+ئی]  

1 – دادوەری.[ ئینگـ : Fairness ]   

2 – ئینساف، بەرابەری، دادپەرستی.[ ئینگـ : Equity]   

::  لەماوەی هەڵبژاردندا چی دەسەپێت؟ دادپەروەری یا درۆکردن ؟ یا ، یا ،یا ،؟ .  

دادپرس/dadpirs: نفا:[ ماف][ داد+ پرس( پرسای)] داپرس ( هـ) : بەهاوارەوەچوو، جەورپرس، دادڕەس، ستەم پرس، فریاد ڕەس، فریا ڕەس، ڕزگارکەر، دادپرسیار، مافپرس: کەسێکە بەدادی لێقەوماو و گازاندەکاران ڕابگات.{ فار: دادپرس}  

دادپرسای /dadpirsay: کتپ:[ ماف][ هـ][ داد+ پرسای] بەهاوارەوەچوون، دادپرسین.  { وشەنامە، ل، 432}.  

دادپرستەی/dadpirstey: کتن:[ ماف][ داد( دا)+ پرستەی] دادپرسین.  

دادپرسی/dadpirsî: نچ:[ ماف] داد پرسیاری.[ ئینگـ : trial ]

دادخوا/dadxwa: نفا:[ ماف][ داد+ خوا( خوازتن)] دادخواز، دادبەر.

دادخواز/dadxwaz: نفا:[ ماف][ داد+ خواز(خواستن)] دادبەر، دادخوا،  سکاڵاکەر، شکاتکار، داواکار، کەنۆ. : لە تەلاری دادگا دادوەر لێپرسینەوە لە دادخواز دەکات لەبارەری ئارێشەکەوە، کە دادخوازەکە ذووچاری تاوانێک کراوە.   

دادخوازتن/dadxiwaztin: کتن:[ ماف][ داد+ خوازتن] دادخواستن، پەنابردنەبەر دادگا.   

دادخوازی/dadxiwazî: نچ:[ ماف] دادخوایی، سکاڵا( کردن)ی  : داواکارییەک لەلایەن دادستێنەوە بەوەی کە دادگا کەسێک بۆ تاوانێک.[ ئینگـ : Plea].  

مەحکوم بکات.

دادخوازینامە/dadxiwazîname: نتـ:[ ماف][ دادخوازی+ نامە] باسلێکردنێکە لە تاوانێک، کە دادستێن پێی وایە تۆمەتبار بە ئەو تاوانە، تاوانبارە.

دادخواست/dadxiwast: نتـ:[ ماف][ داد+ خواست] دادخوا، سکاڵا، گازندە : نامەیەک کە دادخواز بۆ دادگا بینووسێت.  

دادخواستن/dadxiwastin: کتن:[ ماف][ داد+ خواستن] دادخوازتن.  

دادخوایی/dadxiwayî: نچ:[ ماف] دادخوازیی.   

دادخوایی کردن/dadxiwayî kirdin: کتپ:[ ماف][ دادخوایی+ کردن] دادخوایی کردن، سکاڵا( بردنەلا، خستنەڕوو).

دادسەندن/dadsendin: کتپ:[ ماف][ داد+ سەندن] هەق سەندن.   

دادستان/dadsitan: کتپ:[ ماف][ داد+ستان]

1 – دادگا، ووڵاتی دادپەروەران.

2 – گازندەوان، فریادڕەس.     

دادستێن/dadsitên: نفا:[ ماف][ داد+ ستێن ( ستاندن)] داواکاری گشتی : دادستێن لێپرسینەوە لەگەڵ گومانلێکراو دەکات، داوی ئەوەی بتوانێت بەڵگەی هەبێت و بیسەلمێنێت کە گومانلێکراوەکە تاوانەکەی ئەنجامداوە، بە تۆمەتبارکراو ناوی دەبات، لە دادبینی دا بەڵگەکانی پێشکەش بە دادگا دەکات. [ ئینگـ : Prosecuting attorney].  

دادڤان/dadvan: ئانتـ:[ ماف][ باد][ داد+ ڤان] دادوان _ دادوەر، ناوبژێوان، حاکم.  

دادڤانی/dadvanî: نچ:[ ماف][ باد][ دادڤان+ ئی] دادوانی، دادوەری، ناونژیوانی.  

دادکار/dadkar: نفا:[ ماف][ داد+ کار( کردن)] پاڕانەوە، ڵاڵانەوە( بۆماف).  

{ تێبـ : کۆڕی زانیاری کورد ( دادکار)ی پێشنیازکردووە : کە بە مانای ئەو کەسە دێت کە بە( داد)ەوە کارە دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا ( دادوەر) قانوون جێبەجێ دەکات و کاری پێناکات}.{ د. نوری تالەبانی، ل، ٢٣٤}.

دادکردن/dadkirdin: کتپ:[ ماف] دادگەهی کرن، جێبەجێ کردنی دادپەروەری.[ ئینگـ : Trial, legal process].  

  گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی دادگا 

دادگا/dadiga: نتـ:[ ماف][ داد+ گا] دادگە، دادگەهـ : مەڵبەندی دادپرسی، دیوانی داد و هاوار و گلەیی پرسین : لە زۆربەی وڵاتاندا سێ ئاست لە دادگا بەدی دەکرێت.{ دادگای بەرایی ( خواروو)، دادگای تێهەڵچوونەوە، دادگای باڵا }. [ ئینگـ : Court, tribunal ] .    

دادگای باڵا/dadigay baľa: نتـ:[ ماف] دادگەی باڵا. [ ئینگـ : Supreme Court].   

دادگای پێداچوونەوە/dadigay pêdaçûnewe: نتـ:[ ماف] دادگەی پێداچوونێ. [ ئینگـ : Court of cassation، Court of appeal].   

دادگای خواروو/dadigay xiwarû: نتـ:[ ماف] دادگەی بەرایی : ئەو دادگایەی کە یەکەمینە لە لەخۆگرتنی کێشەیەکی تاوان. [ ئینگـ : Lower court].

دادگای داخراو/dadigay daxiraw: نتـ:[ ماف] ئەو دادگایەیە، کە دادبینییەکەی بە داخراوی دەبێت، واتا نە گوێگر و نە ڕۆژنامەوان و میداکاران بۆیان هەیە ئامادەی دادبینیییەکە بن.  

دادگای سەربازی/dadigay serbazî: نتـ:[ ماف][ دادگا+ ی+ سەربازی]  دادگەی سەربازی.  

دادگای کارگێڕی/dadigay kargêřî: نتـ:[ ماف][ دادگای+ کارگێڕی][ ئینگـ : Administrative court] .   

دادگای مڵک/dadigay miľk: نتـ:[ ماف] دادگای ده‌وڵه‌ت، دادگای زه‌وی‌وزار.[ ئینگـ‌ : Land tribunal].

دادگای نائاسایی/dadigay na asayî: نتـ:[ ماف][ دادگای+ نا+ ئاسایی] دادگای تایبەت. [ ئینگـ : Special court] .   

دادگای نەوجەوانان/dadigay newcewanan: نتـ:[ ماف][ دادگای+ نەوجەوانان] دادگای تایبەت. [ ئینگـ : Juvenile court] .   

دادگای هانابۆبردن/dadigay hababo birdin: نتـ:[ ماف][ دادگا+ ی+ هانا+ بۆ+ بردن] دادگای هەڵچوونەوە.[ ئینگـ : Appeal Court Cour d’Appel].

دادگای هەرێم/dadigay herêm: نتـ:[ ماف][ دادگا+ ئی+ هەرێم][ ئینگـ: District court].   

.

دادگایی کردن/dadigayî kirdin: کتپ:[ ماف][ دادگایی+ کردن] .    

دادگایی کردنەوە/dadigayî kirdinewe: کتپ:[ ماف]

دادگایی نەکردن/dadigayî nekirdin: کتپ:[ ماف][ دادگایی+ نە+ کردن][ ئینگـ : Non suit] .    

دادگیر/dadigîr: نفا:[ ماف] تۆڵە ستێن، هەق وەسێن : ئەوەی دادی زۆرلێکراو لە ستەمکار بستێنێت.       

دادمەند/dadmend: نتـ:[ ماف][ کباک] دادپەروەر. { د. ئیزۆلـی، ل، ١٠٢}.      

دادمەندی/dadmendî: نچ:[ ماف][ کباک] دادپەروەری.            

دادنامە/dadname: نتـ:[ ماف] ئەو نامەیەیە کە بۆ ماڵەوە بۆ دێت، دادخواز و چاودیت یان گەواهـ بانگهێشت دەکرێن بۆ دادگا. لە بانگهێشتەکەدا نووسراوە کە مرۆڤ دەبێت بۆ دادبینییەکە بێت. هەمو ئەوانەی بۆ دادبینییەکە بانگهێشت دەکرێن دەبێت باس لە تاوانەکە لەبەردەم دادگادا بکەن.

دادنڤیس/dadnivîs: نتـ:[ ماف][ کباک][ داد+ نڤیس] دادنووس.      

دادنووس/dadnûs : نفا:[ ماف][ داد+ نووس(نووسین)]

1 – دادنڤێس( کباک)، سکاڵانووس، شکایەتنامە نووس .

2 – کەسێکە، کە بەسەر گلەیی ئەم و ئەو ڕابگات.[ ئینگـ :  Notary] .

دادنووسی/dadnûsî: نچ:[ ماف][ دادنووس +ئی] نووسینی داد و گلەیی    

دادوان/dadwan: ئانتـ:[ ماف][ داد+ وان] دادڤان: کەسێکە لەگلەیی و گازاندەی گشتی بکۆڵێتەوە.  

دادوانی/dadwanî: نچ:[ ماف][ دادوان+ ئی] دادڤانی: کردار و فەرمانی کەسێکە کە لە گلەیی و گازاندەی گشتی بکۆڵێتەوە.

.   

 زاراوەی دادگا لە واتای جیاجیا دا 

ئامادەنەبوون لەبەردەم دادگا دا/amadenebûn le berdem dadiga da : شڕ:[ ماف][ ئینگـ : Non-appearance]. 

ئەندامی دادگای هەرێم/endamî dadigay herêm: نتـ:[ ماف][ دادگا+ ئی+ هەرێم] دادوەر.  [ ئینگـ: District court judge].

بڕیاری دادگا/biřyarî dadiga: شڕ:[ ماف][ ئینگـ : Judgment]. 

:: چاوەڕێی بڕیاری دادگایە.

پوختەی بڕیاری دادگا/puxitey biřyarî dadiga: شڕ:[ ماف][ ئینگـ : Summary of the findings].

تانەدان لە دەست بوونی دادگا/tanedan le dest bûnî dadiga: شڕ:[ ماف][ ئینگـ : Challenge to the competence of the court].

خەرجییەکانی دادگایی کردن/xericîyekanî dadigayî kirdin: شڕ:[ ماف]

سووکە دادکردن/sûke dadkirdin: کتپ:[ ماف][ ئینگـ: Summary procedure].   

شێوازەکانی دادگایی کردن/şêwazekanî dadigayî kirdin: کتپ:[ ماف][ شێوازەکان+ ی+ دادگایی+ کردن][ ئینگـ : Procedure] .  

شێوازەکانی دادگایی کردنی سزایی/şêwazekanî dadigayî kirdinî sizayî: کتپ:[ ماف][ شێوازەکان+ ی+ دادگایی+ کردن][ ئینگـ : Penal procedure] .  

شێوازەکانی دادگایی کردنی مەدەنی/şêwazekanî dadigayî kirdinî medenî: کتپ:[ ماف][ شێوازەکان+ ی+ دادگایی+ کردن][ ئینگـ : Civil procedure] .

شیکردنەوەی دادخوازی/şîkirdinewey dadxiwazî: نتـ:[ ماف][ شیکردنەوەی+ دادخوازی] دادستێن لە دادبینییەکدا، پتر بە وردی باس لە چۆنێتی ڕوودانی تاوانەکە دەکات و چۆن تاوانبار بە تاوانەکە هەڵستاوە.

فەرمانی ئامادەبوون لەبەردەم دادگا دا/fermanî amadebûn le berdem dadiga da : شڕ:[ ماف][ ئینگـ : Summons to appear]. 

فەرمانگەی دادنووسی/fermangey dadnûsî: نچ:[ ماف][ دادنووس +ئی]

لیستەی دادگا/lîstey dadiga: نتـ:[ ماف][ لیستە+ ئی+ دادگا]  تۆماری داوایی( گەلیش، کێشە). [ ئینگـ: Docket].  

وەزیری داد/wezaretî dad: نتـ:[ ماف][ ئینگـ : Min. of Justice].

:: شاندی بانکی نێودەوڵەتی سەردانی وەزارەتی داد دەکات.

هۆڵی دادگا/hoľî dadgie: نتـ:[ ماف][ هۆڵ+ ی+ دادگا][ ئینگـ : Courtroom] .

.

.

.

.