مر/mir: ن:[ کۆن][ زیند] مەل، مرخ _ مرغ( کباش)، کەرگە (کباک، زا) : به واتای ئهو گیانداره یه که خاوهن پهڕ و باڵه و توانای فڕینی ههیه : باڵنده.
{ تێبـ :
1 – مر وشەیەکی کۆنی زمانی کوردییە، وە بە شێوەیەکی ڕەها لە نێو زمانی کوردی ئێستادا نەماوە، تەنها لە وشەی لێکدراو یان داڕێژراو دەردەکەوێت بۆ زاراوەی جیاواز. بۆ ئەوەی لە مێژووی گۆڕانکاری یان پەرەسەندنی ئەم پەیڤە بدوێن، هەندێک لەو گۆرانکارییانە وەک نموونەی مێژووی دەخرێنەڕوو.
زمانەکان | گۆکەردەن | kurdî | زمانەکان | گۆکەردەن | kurdî | زمانەکان | گۆکەردەن | kurdî |
هیندیی کۆن | مرگه | mirga | ||||||
ئهوێستایی | مێرێغه | mereĝa | ||||||
پههلهوی | مورڤ | murv | ||||||
فارسی | مۆرغ | morĝ | کرمانجی باشووری | مرخ | mirx | کرمانجی ناوەند | مر( مریشک) | mir(mirîšk) |
.
: مر چۆن بووە بە مەل.
وشەی ( مر) دوو شێوەی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە :
2 – گۆرانکاری دەنگی و پیتی دەنگدار .
3 – لە زمانە دێرینەکانی پێش سەردەمی ماد تا دەرکەوتنی زمانی ئاڤێستا حەیا ههخامهنشیی، پیتی( ل : ) نەدەبیندرا لە نێو وشە و پەیڤی ئەو سەردەمانەدا. بەڵام لە هەندێک لەو وشانەی لە پیتی ( ر ، r ) ی تێدابوو ، لە دوای سەردەمی ساسانی یەوە بە پیتی ( ل ، ڵ ) گۆڕدراون : وەک : درۆپە _ دڵۆپە، سار _ ساڵ، دووکەر _ دووکەل، کەرەباب _ کەڵەباب، مر _ مەل.
4 – گۆڕانکاری لە پیتە بزوێنەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو دیارە لە وشەی( مێرێغە : aG vrvm ) بۆ ( مورڤ : muriv)ی پەهلەوی، بۆ ( مرخ : mirx)ی کرمانجی باشوور و یان کرمانجی ناوەند( مر : mir یان مریشک : mirîšk). هەندێ سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە زمانی فارسی شاخێکە لە زمانی ماد ( مۆرغ : morĝ ).
مێرێغە | غ | ێ | v | aG vrvm | گانگا ، فەرهەنگی ئاڤێستا | |
مورڤ | ڤ | و | u | |||
مرخ | خ | بزرۆکە | i | |||
مر | بزرۆکە | i | ||||
میر | ی | î | ||||
مریشک | mirîšk | |||||
مۆرغ | غ | ۆ | o | morĝ |
بۆ ئەوەی بێینەوە بۆ مژارەکەی خۆمان چۆن ( مێرێغە ) بووە بە مەل . لە مێرێغە دا ( ێغە) سوواوە و ( مێر) ماوە و پیتی ( ێ) سەردەمانێک بووە بە ( بزرۆکە) وەکوو ( مر : mir)و پاشان بووە بە ( مەر یان ڕاستتر مەل).
5 – لە کرمانجی ناوەند، بەتایبەت لە دەشتی هەولێر و ناوچەی خۆشناوەتە هێشتا بە دەنگی ( د) زاڵترە لە دەنگی (ڵ) : سار (ساڵ)، دووکهر (دووکهڵ)، در (دڵ)، کهرهباب (کهڵهباب).
6 – لە کرمانجی باکووردا دەنگی ( ل) هەیە، بەڵام دەنگی ( ڵ) لە کرمانجی ناوەند لەسەردەمی بابانێکانەوە سەری هەڵداوە.
}
مراوی ¹ /mirawî: ن:[ باڵ][ مر+ ئاوی] مەلی ئاوی : پەلەوەرێکە خۆماڵی دەکرێت، توانای فڕێنی نییە، واتا باڵندە نییە. ئەم مەلە پەڕ و پۆیەکی ڕەنگینی ھەیە. مرۆڤ هێلکە و گۆشتی مراوی دەخوات. بەخێوکردنی مراوی لەگەڵ جۆرەکانی دیکە وەک قاز و قورینگ لە دێهاتەکانی کوردستان باوە. لە زمانی ئینگلیزی بێجکە لە ( Mallard) (Wild Duck) یشی پێدەگووترێت، کە زۆر نزیکە لە ( مەلی عەرد).[ ناوی زانستی : Anas platyrhynchos].
:: بەچکە مراوی خواردن دەداتە ماسی.
.
مراوی ² /mirawî: ن:[ باڵ][ مر+ ئاوی] مراڤ _ مراڤی( کباک) وهردهک، وەردۆک، وەردۆکە : ئەو بالندانە لە ئاوگران دا دەژێن، بۆ لەوەڕ زۆرجار سەری خۆیان لە ئاو ڕۆدەکەن و ئەسقوند دەبن. لە فریندا زۆر بەهێزن. زیاتر نێرە و مێییەیان وێک ناچن. لەسەر عەرز و لە ناو گیا و گوڵ هێلانە ساز دەکەن. بریتین لە جوڕە، خلخل، دووکوڕە، سۆنە، قوون ڕەش، قەشان، لووت پان، مراوی سپیلکە ( بە مێیەی هەر یەک لەمانە دەگوترێت : بۆڕە، بۆڕەجوڕە، بۆڕەسۆنە، ….)[ ئینگـ : Surface-feeding Ducks]{ فەرهەنگی باڵندە، ل، ١٥٨}.
.
مراوی جوڕە/mirawî cuře: ن:[ باڵ][ جوڕە+ مراوی] جووڕە، خوردەک : بڵندایییەکەی دەگاتە ٣٥ سم، لە ناو تۆرەمەی خۆی لە هەموویان بچووکترە. نێرەکەی سەرێکی خەنەیی هەیە و خەتێکی کەسک بە سەر چاویدا تێدەپەڕێت، هەروەها خەتێکی سپی بەسەر شانی دا پیداهاتووە. هەرچی مێیەکەی خاڵخالە. ئەم باڵندەیە زۆر تیژباڵە. بە پۆل دەگەڕێن. نەوی فڕە. لە ئاوگر، جۆبار و قامیشەلان دەژێن و هێلانە دەکەن. لە وەرزی زمستان بە کوردستاندا تێدەپەڕن.[ ئینگـ : Anas crecca ]{ فەرهەنگی باڵندە، ل، ١٥٨}.
مراوی خلخل/mirawî xilzil: نتـ:[ باڵ][ مراوی+ خلخل] بڵندایییەکەی دەگاتە ٣٥ سم، کەمێک لە جوڕە گەورەترە، پاش ملی پانتر و دەندووکی ڕاستترە، نێرەکەی لە کاتی فڕیندا بە پێش باڵی بۆری مەیلەوشین سینگی قاوەیی و بەرزگی سپی دەناسرێتەوە، برۆی سپییە، کاتی توولەک نێرە و مێیە وێک دەچن. کردەوە و شیوەی خلخل زۆرتر وەک لووت پان دەچن. کەم وایە بچێتە ناو ئاوی سوێر. لە ناو گیا و گۆڵی پردا هێلانە دەکات.[ ئینگـ : Anas querquedula ]{ فەرهەنگی باڵندە، ل، ١٥٩}.
مراوی دووکوڕڕە/mirawî dûkuřře: نتـ:[ باڵ][ مراوی+ دووکوڕڕە]. [ ئینگـ : ]{ فەرهەنگی باڵندە، ل، ١٥٩}.
مراوی دەریا/mirawî derya: نتـ:[ باڵ][ مراوی+ دەریا] مراوی بەحری.
مراوی ماسیخۆر/mirawî masîxor: نتـ:[ باڵ][ مراوی+ ماسیخۆر][ ناوی زانستی: Neophema chrysogaster]
.
مرهڕهشه/miraŗaša aŗašti: نتـ:[ باڵ][ مر + ئه + رهش + ئه] یانی مهلی ڕهش که ده بن زاراوهی ئهردهڵانیی دا به ڕهشبهشه دهکوترێ که جۆرێک مراویی چووکه، قهرهبهشه.
مرهڕهشتی/miraŗašti: نتـ:[ باڵ][ مر + ئه + ڕهشت + ئی] یانی مریشکی ڕهشتیی (ڕهشت شارێکه له ئێران له پارێزگای گیلان) که دیاره ئهو مهله لهوێوه چووهته ناوچهی ئهردهڵان. له موکریان بهو مهله دهڵین مریشکهتارانی. باڵندهیهكه له ڕهگهزی قهلهموونه، به قهرا مریشك دهبێ و ههر بۆیه ناوی مریشكیان لێ ناوه، بۆ جوانی و گۆشتهكهی له ماڵان ڕادهگیرێ. هێلكه و گۆشتهكهی زۆر خۆشن،چین و ماچین.
مرچک/mir: ن:[ باڵ] چۆلەکە، چێشکە، مەلیچک.
مرچکە/mir: ن:[ باڵ] مەلیچکی میچکە، مێی پاساری.
مرچۆڵە/mir: ن:[ باڵ] بالندەیەکی بچووکی ڕەشە..{ هەمبانە بۆرینە، ل، ٨٣٢}.
مرغ/mir: ن:[ باڵ][ باڵدار.{ هەمبانە بۆرینە، ل،٨٣٣}.
.
.
.
.
______________________
مر/mir: ن:[ مهلیچک [مهل + ئی + چک] ده بنزاراوهی ئهردهڵانیدا و مهلووچک [مهل + ئوو + چک]، ده زاراوهی باشووریدا
.
.
.
.