باخواردن/baxwardin: کتن:[ با+ خواردن]

[ نخ] گشت بوون، پێچ خواردن، چه‌مانه‌وه‌، بۆ ئازار پێگه‌یشتن.

.

باخواردنە سەریەک/baxwardine ser yek: کتن، شڕ: لێکهاڵان و کەوتنەسەریەکی دووشت یان چەندشت لە یەکتر.

::  ماسوولکەکانی باسکی پاڵەوان كەریم وەک گرێی قەیسی بەسەر یەکدا بایان خواردبوو.

.

باخواردوو/baxwardû: ئانفا: لوولدراو.

:: ده‌زانم ببوایه‌ به‌ پیاو سمێڵێکی ڕه‌شی قه‌ترانیی ده‌هێشته‌وه‌، کۆتایی تاڵه‌کانی باخواردوو، که‌مێک ده‌که‌وته‌ خوار دابڕاویی لێوی.{ بێشکه }

.

.

.