لوور ¹ /lur: ن:[ دەنگ]

1 . [ دەنگ] لوول : جۆرە دەنگێکی بەرزە کە چەقەڵ، سەگ و گورگ دەریدەکەن.

2 .  حەپەی درێژی سەگ و گورگ و چەقەڵ.{ هەژار، ل، 762}

{

بۆ ماڵی کوردی هاتنە سەما و ڕەقس و پێکەنین

بەربوونە گرمە گرم و چەق و لوور و گۆڵە گۆڵ

}{ کۆکەیی}

3 . [ مۆسیقا] لۆر : دەنگی بلوێر.

لووران/lûran: ن:[ دەنگ]

لووراندن/lurandin: کتپ:[ دەنگ][ بلوورینە ، دەلوورێنێ، ]

1 .  زوورین : zûrîn، کووزین : kûzîn، لوورین : lûrîn، لوولاندن : lûlandin، لیراندن : lîrandin، لیرین : lîrîn، ناڵاندن : دەنگی درێژی سەگ و گورگ و چەقەڵ.

2 . دەنگی گێژاوی بە تەووژم.

:: گێژاو لوورەی دێ.

لوورانن/lûranin: کتپ: نووڕانن، لوورەکردن.

:: لووراندنی سەگ یان گورگ.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 508}

1 . جۆرە دەنگێکی درێژە لە سەگ و گورگەوە دێت.{ خاڵ، ل، }  

2 . لوورە، نووڕە : دەنگی درێژی هەندێ گیاندار وەک: لوورەی سەگ یا گورگ.{ مەردۆخ، ب، ل، }

3 . دەنگی لووراندن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 762}

لوورە/lûre: ن:[ دەنگ] لوولە، نووڕە، قووڕە.

1 . دەنگی لووراندن.

2 . [ دەنگ][ ئاژ] دەنگی سەگی بەجێماوە لە هەوار.

:: لوورەی سەگ و گورگ.

:: لوورەی با : دەنگی بایەکە کە لە دەنگی گڤەگڤەکەی تیژ و باریک ترە.

لوورەکردن/lûrekirdin: کتپ:[ دەنگ] 

1 ، لوولەکردن.

:: لوورەی گورگی.  

2 . قووڕانن، لووراننەوە، نووڕانن.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 508}

لوورەلوور/lûrelûr: ئانتـ:[ دەنگ][ لوور+ ئە+ لوور][ واوەیکەردەیەو نامێوە بە یاردی ئامرازو “ە”] تەقەتەق، چەقەچەق، لوولەلوول : لوورەی بە شوێن یەکدا یان یەک لەدوای یەک. 

{

لەنوێ چەقەڵی لەڕ و چاو برسی

لە گۆشتی شێری گەورەی ئەپرسی

کەوتە لوورەلوور

بڕی ڕێگای دوور

ھاتە سەر سنوور

قەپۆز بکا سوور

}{ کاکەی فەلاح}

لوورەلوور کەرڎەی/lûrelûr kerđey: ئانتـ:[ هـ] لوورەلوورکردن.{ وشەنامە، ل، } 

لووریین/lûrîyin: کتن: لووران.{ گیوی، ل، 840}

لووردان/lûrdan: کتن: پێچدان.

 تێبینی
 گۆڕانکاری لە نێوان دوو دەنگی( وو) و (ی) هەمان وشە لە شێوەزاری کرمانجی باکووردا دەبێت( لیراندن) و لە شێوەزاری کرمانجی ناوەند دەبێت بە لووراندن.

لیراندن/lîrandin: کتپ:[ کباک][ دەنگ]{ یلییرە} لوولاندن : لووراندنی گوورگ و چەقەڵ.  

لیرین/lîrîn: کتپ:[ کباک][ دەنگ] لووراندن.

حەچولوور/ĥeçulûr: ن:[ دەنگ] وەڕین و لوورەی سەگییە.{ گیوی، ل، 343}.

.

.

_________

لوور ² /lûr: ن:

1 . پێچدراو.{ هەژار، ل، 762}

:: چاوان مەڕێژە بسکان مەکە لوور.

2 . [ ڕەوا] پندربوونی زوبان و زارە دوای چێژتنی زاخییە.{ گیوی، ل، 840}

لوورکردن/lûrkirdin: کتن: پێچدان.

.

.

___________

لوور ³ /lûr: ن: ڕاست و خەت.{ هەژار، ل، 762}

.

.

_________

لوور 4 /lûr: ن: بەتەووژم سەرەوخوار هاتنی باڵندە.{ هەژار، ل، 762}

:: بازەکە لوور بۆوە بۆ کەو.

.

.

____________

لوور 5  /lûr: ن:[ باڵ] زوزە.{ هەژار، ل، 762}

.

.

___________

لوور 6 /lûr: ن: خلۆر.

لووربوونەوە/lûrbûnewe: کتن:

{

کۆترە شینکەی قەدی شاخی

لووربوونەوە ناو ئەشکەوت

سوێسکە لە بن پنچک خزا

چۆلەکە لە جرێوە کەوت.

}{ هێمن}

.

.

.

.