چاپ ¹ /çap: ن:[ کباک]

1 . پیاڵەیە بۆ پێوانە چشتی پێدەپێورێت یان پێوانەیەکە شتی پێ دەپێورێت لەشاری( وان).{ خاڵ، ب 2، ل، 7}

2 . شەقڵی زەرمان.

چاپان/çapan: نتـ:[ کباک] ئەندازە، بارست، تیەن، خام، جاو( ژاپوون).

چاپک/çapik: نتـ:[ کباک] پێوانەیێکی گچکەیە.{ گیوی. ل. 295}.

چاپکە/çapke: نتـ:[ کباک] دەفرێکە جارجارە ماستی تێدا هەوێن دەکرێت.    

.

.

______________

چاپ ² /çap: ئان:[ ئەردە] فێڵ.

چاپباز/çapibaz: ئانفا: فێڵباز، درۆزن، دورگە، بە فڕوفیشاڵ.

چاپاز/çapaz: ئانتـ: بە فڕوفیشاڵ، چاپباز.

چاپبازی/çapazî: نچ: فێڵبازی، چاپگە.

چاپکار/çapkar: نفا:[ چاپ+ کار( کردن)] چاپگەر، چاپکەر، فێڵباز. 

چاپکاری/çapkarî: نچ: چاپگەری، چاپکەری، فێڵبازی.

چاپکەر/çapker: نفا:[ چاپ+ کەر( کردن)] فێلباز.

چاپکردن/çapkirdin: کتپ: درۆ و دەلەسە هەڵبەستن.

چاپلێدان/çapilêdan: کتپ: درۆودەلەسە هەڵبەستن. 

:: چاپڵی مەدە : واتە درۆمەکە.{ خاڵ، ب 2، ل، 7} 

چاپوچووپ/çapûçûp: نتـ:[ ئەردە] فڕوفێل، فرتوفێڵ، چاپوگووپ، درۆودەلەسە: بردنی چشتی ئەم و ئەو بەناخونەک.

چاپوگووپ/çapûgûp: نتـ: فرتوفێڵ، چاپوچووپ: بردنی چشتی ئەم و ئەو بەناخونەک.

 

دووچاپ/dûçap: نتـ: عەلبەیەکە، درۆ و دەلەسە، شاش و شووت ناڕاستی.

.

.

____________

چاپ ³ /çap: ن:[ بیا][ هیندی] هونەر و نەخشاندنی نووسینە بەهۆی پیت و ماکینەی چاپخانەوەوە سەردەگرێت. بە ڕەگەز لە سەرەتای 1200 زاینی لە چین بەشێوەی سێرێگراف چاپیان داهێنابوو، بەڵام لە ساڵی 1455ی زایینی یۆهان/جۆهان گوتێنبرگ:Johann Gutenberg  لە شاری ماینس : Mainz لە ئەڵمانیا پیتی پیتانەوە لە چاپخانەدا. وە لە ساڵی 1485 ی زاینی لە کێشوەری ئەورووپادا چاپخانە بەشێوەیەکی کەوتە بازارەوە.

چاپ ئەوەکریای/çap ewekiryay: کتپ:[ هـ][ کارابزر][ چاپ + ئەوە+ کریای] چاپکرانەوە.

چاپ ئەوەکەرڎەی/çap ewekerđey: کتپ:[ هـ][ چاپ+ ئەوە+ کەرڎەی] چاپ کردنەوە.

چاپەمەنی/çapemenî: نچ:[ چاپ+ ئەمەنی] چاپکراوان، بڵاڤۆک، ڕۆژنامەو گۆڤار.

چاپبوون/çapbûn: کتن: بە چاپ گەیشتن.

چاپچی/çapçî: نچ:[ هـ][ چاپ +چی] چاپچییە، چاپەوان، کارگەری چاپخانە.

چاپچییەتی/çap çîyetî: نچ: چاپچێتی، کاری چاپچی.

چاپخانە/çapixane: نتـ:[ چاپ+ خانە] مەزرەکە : شوێنێکە نووسراوی تیا لە چاپ دەدرێت. 

:: چاپخانەی کوردستان: مەزرەکەی کوردستان. 

چاپخانەنە/çapxanene: نتـ:[ هـ][ چاپخانە+ نە] لە چاپخانەدا.

چاپخانۆ/çapixano: نتـ:[ هـ][ چاپخان+ ئۆ] لە چاپخانەوە.

چاپدای/çapiday: کتپ:[ هـ] لەچاپدان.

چاپدریا/çapidrya: نفا:[ هـ] چاپداریێ، لەچاپدراو.

چاپدریای/çapidiryay: کتپ:[ هـ] لەچاپدران.

چاپدەر/çapder: نفا: چاپدەرە، لەچاپ دەر.

چاپکار/çapkar: نفا: تێپنووس. 

چاپکەر/çapiker: نفا:[ چاپ+ کەر( کردن)] پیتچن، چاپکار، چاپگەر : کەسێكە بە چاپ تشت بنووسێت، یا هۆنەری چاپکردن بزانێت.[ ئینگـ: printer , typist]{ کەمالنامە، ل، 734}. 

چاپ کەرڎەی/çap kerđey: کتپ:[ هـ][ چاپ+ کەرڎەی] چاپ کردن.

چاپکەرڎەیۆ/çap kerđeyo: کتپ:[ هـ][ چاپکەرڎەی+ ئۆ] چاپ کردنەوە.

چاپکراو/çapkiraw: نفا:[ چاپ+ کراو( کردن)] بەچاپ گەیشتوو، لەچاپدراو.

چاپکردن/çapkirdin: کتپ: بەچاپگەیاندن، لەمەزرەکەدان : نووسینی شت بە چاپ.[ ئینگـ: typography

چاپکردنەوە/çapkirdinewe: کتپ: بە چاپ گەیاندنەوە بەرهەمێکی نووسراو.

چاپکریا/çapkirya: نفا:[ چاپ+ کریا] چاپ کریێ، چاپکراو.

چاپکریای/çapkiryay: کتپ:[ هـ][ چاپ+ کریای] چاپ کران.

چاپگە/çapige: نتـ:[ هـ][ چاپ+ گە] چاپخانە، مەزرەکە، دەزگای چاپەمەنی.

چاپگەر/çapiger: نفا:[ هـ][ چاپ + گەر] چاپکار _چاپکەر : کەسێکە خەریکی پێشەی چاپکردنێ بێت.

چاپگەری/çapigerî: نچ:[ هـ][چاپگەر+ ئی] مەزرەکەوانی.

چاپگێر/çapigêř: نفا: پەخشەر، بڵاوکەرەوە، بەڵاڤکەر : ئەو کەسەی سەرپەرشتی چاپخانەدەکات.

چاپگێری/çapigêřî: نچ: سەرپەشتی کردنی چاپکردن لە چاپخانەدا.  

چاپلێدان/çapilêdan: کتپ: لەچاپدان، چاپکردن. درۆودەلەسە هەڵبەستن. 

:: چاپڵی مەدە : واتە درۆمەکە. 

چاپلێدەر/çapilêder: نفا: کەسێکە کە شتێک لە چاپ دەدات.

چاپنڤیس/çapnivîs: نفا:[ کباک] چاپنووس.

چاپنڤیسی/çapnivîsî: نچ:[ کباک] چاپنووسی.

چاپنووس/çapnûs: نفا:[ چاپ+ نووس] چاپنڤیس : ئەو کەسەی کە کاری ڕێکخستنی بەردی نووسین دەکات یان گەورە و بچووکی و شێوەی نووسینی و هەڵبژاردنی ڕێنووسەکان. [ ئینگـ : typograpgy]

چاپنووسی/çapnûsî: نچ: چاپنڤیسی.

                   گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی چاککردن 

چاپی بەردین/çapî berdîn: نتـ:[ پیشە][ چاپ+ ی+ بەردین] چاپکردن لەسەر بەرد.[ ئینگـ: lithographing printing , lithography].{ کەمالنامە، ل، 734}. 

چاپی بەرکەوتن/çapî berkewtin: نتـ:[ پیشە][ چاپ+ ی+ بەرکەوتن] جۆرێکە لە چاپکردنی فۆتۆگرافی موجەب( پۆزەتیڤ)، بەو ڕێگەیە دەکرێت لەسەر لەوحە سالیب( نەگەتیڤ)ـەکە ڕاستەوخۆ دەخرێتە سەرکاغەزێکی هەستیار بۆ ڕووناکی و ڕووناکی بە سالیبەکەدا تێپەڕ دەکرێت. ئینجا بە ماددەی کیمیایی دەسازێنرێت.[ ئینگـ: contact print]  

چاپی ڕەنگاوڕەنگ/çapî řengawřeng: نتـ:[ پیشە][ چاپکردن+ ی+ شین][ ئینگـ:color printing]

چاپکردنی شین/çapkirdinî şîn: نتـ:[ پیشە][ چاپکردن+ ی+ شین][ ئینگـ: Blue printing]

1 . کردارێکە بۆ لەبەرگرتنەوەی وێنە، کاغەزەکەی ماددەی کیمیایی هەستیاری تێدایە. 

2 . چاپێکی فۆتۆگرافی سپی یە لەسەر پشتیوانەیەکی شین لە چاپکردنی نەخشەی بیناو میکانیکدا بەکاردێت. 

ڕاگەیاندنی چاپیر/ageyandinî çapîř: نتـ:[ ئینگـ : Press release].

کاغەزی چاپەمەنی/kaẍezî çapemenî: نتـ:[ ڕۆژنا][ کاغەزی+ چاپەمەنی] کاغەزێکی تەنکە، مەترێكی چوارگۆشەی لە نێوانی 44 بۆ 120 گرام دەبێت. بەکار دەهێندرێت لە چاپەمەنی ئۆفسێت دا، سوودی لێوەردەگێرێت بۆ دەفتەر و پەرتووک.  

.

.

.

.