چالاک ¹ /çalak: ئان:
1 – [ فیز] ئازا، بەدەستوبرد، بزۆک _ بزێو، چاپک، چەلەنگ، چولەخ، خیز، دەستبزێو، ڕچە، زەڤەر، قۆچاخ، کارا، کرژ، گەرناس، گوربز، لڤۆک( باد) : ئەو کەسەی یان ئەو چشتەی زۆر دەجووڵێت و ناڕەحەتی بۆ دەوروبەری خۆی سازدەکات.[ ئینگـ: active].
2 – [ کیمیـ] بەکار، بزۆز، کارتێکەر، کاریگەر.[ ئینگـ: agil].
3 – زرنگ، زیرهک، کارامه.[ ئینگـ: clever]
تێبینی |
بۆ ئەوەی وێنە و گووتاری بابەتەکان ببینی کلیک لەسەر پەیڤە ئینگلیزییەکان بکە. |
چالاکاندن/çalakandin: کتپ:[ کیمیـ][ فیز][ چالاک+ ئاندن] چالاککردن.[ ئینگـ : activation , sensitization].
چالاکاندن دۆز/çalakandin doz: نتـ:[ کیمیـ][ فیز][ چالاکاندن+ دۆز] دیتەری چالاکاندن.[ ئینگـ : activation detector ].
چالاکاندن بەتیشگە گاما/çalakandin be tîşke gama: نتـ:[ کیمیـ][ فیز][ چالاکاندن+ بە+ تیشکە+ گاما] .[ ئینگـ : activation gamma radiation].
چالاکاو/çalakaw: نتـ:[ کیمیـ][ چالاک+ ئاو] ئاوێکە کە لەوە پێش کەوتبێتە بەرکاری تیشکێکی ئایۆنکەر. [ ئینگـ : activated water].
چالاکەتۆپ/çalake top: نتـ:[ واز] تۆپی کاریگەر.[ ئینگـ : Working ball]
چالاکەشوێن/çalake şiwên: نتـ:[ کیمیـ] شوێنی چالاک. [ ئینگـ : active stie]
چالاکبوون/çalakbûn: کتن: چەلەنگ بوون
چالاکبوونەوە/çalakbûnewe: کتن: چەلەنگ بوونەوە.
چالاککەر/çalakker: ئانفا:[ کیمیـ][ فیز][ چالاک+ کەر( کردن)] چالاککەرە.[ ئینگـ : activator]
چالاککراو/çalakkiraw: ئانفا:[ کیمیـ][ چالاک+ کراو( کردن)] چالاککری( باد).[ ئینگـ : activated]
چالاککردن/çalakkirdin: کتپ:[ کیمیـ] چالاکاندن: کردارێکە بۆ بەرهەمهێنانی چالاکی تیشکدانەوە، بەهاندان لە ڕێی بۆردمان کردن بە نیوترۆن بەهۆی تیشکی ترەوە.[ ئینگـ : activation].
چالاک دەکات/çalake dekat: ف:[ کیمیـ] چالاک دکت( باد). [ ئینگـ : activate]
چالاککردنەوە/çalakkirdinewe: کتپ:[ کیمیـ] گێڕانەوەی ماددەیەک، وەک خەڵووزی ڕووەک بۆ نموونە بۆ بارە چالاکەکەی.[ ئینگـ : Reactivation].
چالاکگە/çalakige: نتـ:[ کیمیـ] شوێنچالاکی: شوێنێکی لەچاوخۆدا بچووکە، لەسەر ڕووی ئەنزیم، کە دەگوونجێت بەتەواوی لەگەڵ بەشی تەواوکەری بنچینەیی جووت بێت.[ ئینگـ : active site].
چالاکی/çalakî: نچ:
1 – تەتەری، توندوتۆڵی، چوستی، چولەخی، دەستوبردی، سازی، کاریگەرێتی، گوربزی، گورجی، لڤباری، لەبات.[ ئینگـ : activity, agility ]
2- [ کیمیـ] پەیتی داینەمیکی یان گەرمی یان نموونەیی ماددەکە. { فەرهەنگی کیمیا، جەماڵ عەبدوڵ، ل، 9}
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی چالاکی |
چالاکی ئاوی/çalakî awî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : water activity ].{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 134}.
چالاکی بازار/çalakî bazar: نتـ:
چالاکی پاستۆرکردن/çalakî pastorkirdin: کتپ:[ کیمیـ][ ئینگـ : efficiency of pasteurization ].{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 39}.
چالاکی ڕووناکی/çalakî řûnakî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : optical activity ].{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 87}.
چالاکی ڕێکخەرانە/çalakî řêkxerane: نتـ:
چالاکی شیر بۆ کوشتنی میکرۆبەکان/çalakî şîr bo kuştinî mîkrobekan: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : germicidal action of milk].{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 52}.
چالاکی گڕکانی/çalakî giřkanî: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ : Volcanism]
چالاکی گورج/çalakî gurc: نتـ:[ واز][ ئینگـ : vigorous activity]
چالاکیتی/çalakîtî: نچ: چالاکێتی.[ ئینگـ : activeness].
زاراوەی چالاک لە واتای جیاجیا دا |
ئاڵۆزی چالاککراو/aľozî çalakkiraw: ئانفا:[ کیمیـ] ئاوێتەیەکی ناوەندییە، لەکارای یاریدەدەر وماددەی کارلێککردوو پێکدێت، کە ڕێڕەوێکی ئەوتۆ بەکارلێکە کە دەبەخشێت و وزەیەکی کەمتری بوێت و لە ئەنجامدا وزەی چالاککەری کار لێکەکەی کەم دەکاتەوە.[ ئینگـ : activated complex].
ئەلۆمینای چالاککراو/elomînay çalakkiraw: نتـ:[ کیمیـ] جۆرە ئۆکسیدێکی ئەلۆمنیۆمە، شێوەیەکی دەنکی کونیلە داریان هەیە و دەتوانێت هەڵمی ئاو و ڕۆن بمژێت لەگاز و شلەکان، هەروەها وەک ماددەیەکی هاندەر یا هەڵگری بەکار دێت. [ ئینگـ : activated alumina].
ئۆلا چالاکیتییێ/ola çalakîtîyê: نتـ:[ کباک، باد] کو پێنگاڤێن دژوار پێڤیانە بۆ بەرپەکرنا مەرە مێن ڕامیاری.[ ئینگـ : activism]{ سەلاح سەعدلا، ل، 10}
باری چالاککراو/barî çalak kiraw: نتـ:[ کیمیـ] بارێکی گواستراوەیە، بەندەکانی تێدادەشکێن و بەندی نوێ پێکدێنن لە کارلێکە کیمیاییەکاندا و بەو ووزە یەی کەپێویستە بۆگەیشتنە باری چالاککراو دەڵێن ووزەی چالاککردن.[ ئینگـ : activated state].
ب چالاکی/ bi çalakî: ئاک:[ کباک، باد] بەچالاکی.[ ئینگـ : actively , agilely].
پاشەڕۆی چالاک/ paşeřoy çalak: نتـ:[ ئەند] ئاوی ئاوەڕۆ و ئەو پاشماوانەی کە چاک دەکرێنەوە و دووبارە بەکاردێندرێنەوە.[ ئینگـ : activated sludge]{ پەیامی ڕەنج، ل، 8}.
پاڵەپەستۆی خۆڵی چالاک/paľepestoy xoľî çalak: نتـ:[ ئەند] پاڵەپەستۆی خۆڵی کارا ( کە بەهۆی کشانەوەی خۆڵەکەوە ڕوودەدات).[ ئینگـ : active erath pressure]{ پەیامی ڕەنج، ل، 8}.
توخمی چالاک/tuximî çalak: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : active element]
ڕوومژینی چالاککراو/çalakkiraw řûmijînî: ئانفا:[ کیمیـ] .[ ئینگـ : activated adsorption]
زنجیرەی چالاکی/zincîrey çalakî: نچ:[ کیمیـ] [ ئینگـ : activiy series of].
شیتەلکرنا چالاکاندنێ/şîtelkirina çalakandinê: نتـ:[ باد][ شیتەل+ کرن+ ئا چالاکاندن+ ی][ ئینگـ : activation analysis]{ سەلاح سەعدلا، ل، 10}.
شیش بەندکردنی چالاک/ şîş bendkirdnî çalak: نتـ:[ ئەند] شیش بەندکردنی کاریگەر.[ ئینگـ : active reinforcement]{ پەیامی ڕەنج، ل، 8}.
قسلی چالاک/qislî çalak: نتـ: [ ئینگـ : CaO ) active lime)]
کاربۆنی چالاککراو/karbonî çalakkiraw: نتـ:[ کیمیـ] کاربۆنا چالاککری( باد) : جۆرە کاربۆنێکە بەگەرمکردنی ماددەی ڕووەکی بەبێ هەوا دەست دەکەو ێت، باشتروایە کەشێکی هەوا تێدا نەماو بەکاربهێندرێت، توانای مژینی زۆرە بەتایبەتی گازولە بوارەدا زۆربەکاردێت. [ ئینگـ : activated carbon].
گازە چالاکەکان/gaze çalakekan نتـ:[ گاز+ ئە+ چالاکەکان] [ ئینگـ : active gases]
گەردی چالاککراو/gerdî çalakkiraw: نتـ:[ کیمیـ][ فیز] گەردا چالاککری( باد) : گەردێکە یان گەردیلەیەک یان زۆرتری هاندراو هەبێت. [ ئینگـ : activated molecules].
گیانەوەرە ڕەژووی چالاک/giyanewere řejûy çalak : نتـ:[ کیمیـ] جۆرێکە لە ڕەژوو، کە بەکاردێت بۆ ددان چەرموو( سپی) کردنەوە. [ ئینگـ : activated charcoal]
لیتەی چالاککراو/lîtey çalak kiraw: نتـ:[ کیمیـ] کۆزەری چاککراو : لیتەیەکە ووردە بوونەوەری هەوای تێدایە، بۆ چارەسەری ئاوی ئاوەڕۆ بەکاردە هێندێت، بۆجیاکردنەوەی خەوشە هەڵواسراوە تواوەکان، کە دەکرێتە ئاوی ئاوەڕۆکانەوە و هەوا کاری دەکرێت(بەهەوا پێدابردنی) چالاکی هەواکاری لەجیاکردنەوەی خەوشەکاندا زۆردەکات.[ ئینگـ : activated sludge].
ناچالاک/naçalak: ئانتـ:[ نا+ چالاک] بیجووڵە، بێهەست، ناڕاستەوخۆ. [ ئینگـ : passive]
ناچالاکی/naçalakî: نچ:[ ناچالاک+ ی] بیجووڵەیی، بێهەستی.
ناوەندی چالاک/çalak nawendî: نتـ:[ فیز] لەبەرهەمهێنانی تیشکەلەیزەر. [ ئینگـ : active medium]
وزەی چالاکاندن/wizey çalakandin: کتپ:[ فیز][ وزە+ ی+ چالاکاندن] .[ ئینگـ : activation energy].
وزەی چالاک کردن/wizey çalakkirin: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : activated energy [ ئینگـ : activated molecule].
وزەی چالاکی/wizey çalakî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : activation energy ].{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 4}.
هایدرۆجینی چالاککراو/haydirocînî çalakkraw: ئانتـ:[ هایدرۆجین+ ی+ چالاککراو] هایدرۆجینی کارا. [ ئینگـ : active hydrogen]{ شەوکار، ل، 14}
یانەبڕگەی چالاکاندن/yane birgey çalakandin: کتپ:[ فیز][ یانە+ بڕگەی+ چالاکاندن] .[ ئینگـ : activation cross section].
.
.
______________
چالاک ² /alak Ç: ن:[ ناڤ] نێوە بۆ ڕەگەزی نێرینەیە.
.
.
.
.