ئێخته ¹ ‌/ěxite: ئان:[ تو][ ئاژ]

1 – ئه‌سپێک گوونیان ده‌رهێنابێت( خه‌ساندبێتیان).

2 -[ مجـ] پیاوی غللور و به ‌گوڕه‌گوڕه‌که‌ هه‌ڵسوکه‌وتی به‌ڕمبه‌ڕمب و زرم و کوت بێت.

ئێخته ² ‌/ěxite: نـمفـ: ئێخته‌کراوه‌ کورت بووه‌ته‌وه‌، یه‌خته‌، یێخته‌.

.

ئێخته‌خانه‌/ěxitexane: نتـ:[ کۆن][ تو : ئێخته‌+ کو : خانه‌]

1 – ته‌وییله‌یێکی تایبه‌تییه‌ که‌ له‌سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی دا پادشا و مییر و به‌گه‌که‌کان بۆ ئه‌سپه‌ یه‌خته‌کراوه‌کانی خۆیان ته‌رخانیان ده‌کرد.

2 – موتڵه‌قی ته‌ویڵه‌.

:: ده‌چووه‌ ئێخته‌خانه‌نان ده‌ری ده‌هێناوه ‌جوانوولێکی نۆ زینی سێ ساڵیی.{ تحفه}‌.

3 – ناوی دێیه‌که‌ له‌ موکریان.

4 – شوانی سه‌رخاسه‌ی که‌رکووک.

:: یه‌خته‌خانه‌.

.

ئێخته‌کردن/ěxite kirdin: کتپ:[ تو : ئێخته‌+ کو :کردن‌] یه‌خته‌کردن، یێخته‌کردن، خه‌ساندن.

1 – ده‌رهێنانی گونی ئه‌سپ( به‌تایبه‌تی)و هه‌ر ئاژاڵێکی تر( به‌گشتی).

2 -[ مجـ] به‌یده‌ستکردن، ژێرده‌ستکردن، هێنانه‌به‌ربار، رامکردن، له‌هه‌وگی‌ و گوره‌گورخستن.

:: هه‌رده‌ڵه‌ی ئێخته‌یان کردوون هه‌را وهۆره‌یای جارانیان نه‌ماوه‌.

.

.

.