ئەبستراکت/ebistrakt: ن:[ بیا][ هونەر] بەرهەست، بەستە، ڕازبەند، ناپته‌و.[ ئینگـ: abstract، له abstrahere وه داتاشڕاوه]
1 . به‌ده‌ستنه‌گیراو، خه‌یالی، ده‌رهه‌ست، هه‌ستپێنه‌کراو.
2 . ڕووت : وازهێنان له شتی ناگرنگ له پێناوی ڕوونکردنه‌وه‌ی شتی گرنگتر.
3 . زاراوه‌یه‌كه بەكاردێت له‌بۆ بابه‌تێک كه‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به( واقع)وه نه‌بێت.
4 . بەستە، رازبەر.
ئه‌بستراکتخوازی/ebstraktxwazî: نتـ: خه‌یالخوازی، ئه‌بستراكتیزم.[ ئینگـ : absractisim ]
ئەبستراکتکاری/ebistraktkarî: نچ: پرۆسەیەکی ئاوەزییە کە لە ڕێگەیەوە دابڕینی بابەتێکی دیاریکراو لە بابەتێکی دیکە لەڕووی هۆش( زەین)ـەوە بە ئاکام دەگات. ئەبستراکتکاری بەم واتایە لە بەرەڤاژۆی پۆلێن‌کردنی خاسیەتە تایبەتیەکانی دیاردەیەکی دیاریکراودا بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوەی بەکاردەهێندرێت. ئەبستراکتکاری بۆ وەسف یاخود ڕاژەکردنی چەمکێکیت دیارکراو یان دیاردەیەکی دیاریکراودا بەکاردەهێندرێت، لەڕێگەی دیاریکردنی خاسیەتە بنەڕەتییە جیاکەرەوەکانی بۆ دابڕینی لەدیاردەکانی تر. بەوەش ئەبستراکتکاری پرۆسەیەکی ئاوەزی دەنوێنێ کە توێژەر بەشێوەیەکی دەرک ئامێزی هەڵبژار گەرا یانە بەکاری دەهێنێت بۆ گەیشتن بەو هەموواندنانەی پەیوەستە بە واقعی کۆمەڵایەتیەوە.[ ئینگـ : abstraction]{ فەرهەنگی کۆمەڵناسی، ل، 1}
ئه‌بستراکتشیۆن/ebstraktŝîon: نتـ: دید دوور له زۆر ڕووه‌وه له بۆ بابه‌تێک بۆ گه‌یشتن به‌یه‌ک.[ ئینگـ: absraction]
ئه‌ندێشه‌ی ئه‌بستراکت/endêŝey ebstrakt: نتـ: ئایدیای ڕووت، ئه‌بستراكت. [ ئینگـ : abstract aidea]
هونه‌ری ئه‌بستراکت/hunerî abstrakt: نتـ:[ هونەر] هونه‌ری ڕووت، چه‌مكه ڕووته‌كان >< كۆنكرێت.[ ئینگـ : abstract art]
.
.
.
.