ئه‌به‌د ¹ /ebed: ن، ئان:[ ع : ابد]

1 – بێبڕانه‌وه‌، جاویدانی، هەتاهه‌تا، هەربوون، زه‌مانێک که‌ دوای نه‌بێت.[ ئینگـ: eternity]{ زاراوەسازی}

2 – هه‌رگیز، قه‌ت.

{

به‌ده‌متا ناوی من هات و ده‌بێ سککه‌ی ئه‌به‌د لێده‌م 

ده‌مێنێ تا ئه‌به‌د ناووم له‌ ناو ئاوی به‌قادا بوو

}{ سالم}.

3 – هه‌میش، هه‌رده‌م ، هه‌مووکاتێک.

{

مه‌نزلی عه‌قڕه‌بی زولفه‌ قه‌مه‌ری چیهره‌یی تۆ

له‌م ده‌ره‌ بۆ منی غه‌مدیده‌ ئه‌به‌د نه‌حسه‌ سه‌فه‌ر

}{ سالم}.

ئه‌به‌ده‌ن/ebeden: نچ:[ ع : ابدا] نه‌به‌هیچ جۆر.

:: ئه‌به‌ده‌ن نه‌م دیوه‌.

ئه‌به‌دی/ebedî: ئان:[ ع : ابدی][ کباک] نه‌مر، ئابادین، هه‌رهه‌، له‌نه‌مان به‌دور.

.

.

_____________

ئەبەد  ² /ebed: ن:[ ڕوو] جۆره‌ گه‌نمێکه‌.

.

.

.

.