تاو ¹ /taw: ن:[ پهـ : تاپ( ئافتاپ): tap][ فار: tab]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
تەپ | pat |
1 – خۆرەتاو، تاڤ:tav، هەتاو:hetaw.
2 – تینی گەرما، تینی جۆش، توندیی و تیژیی گەرما.
3 – تیشکی خۆر.
4 – بە ناوەوە دەلکێت و مانای تواوە دەدات.
:: بەزەتاو، قیرتاو.
تاوئەنگووت/tawengût: ئاکتـ:[ تاو+ ئەنگووت]
1 – تاوهەڵات: کاتی هاتنەدەری خۆرلە بەیانیاندا.
2 – خۆربردە: ڕەنگ و شۆقی خۆر بەر لە هاتنەدەر.
تاوەسۆ/taweso: ئانتـ:[ تاو( هەتاو)+ ئە+ سۆ( سووتان)] تاوەسووت.
تاوەسووت/tawesût: ئانتـ:[ تاو( هەتاو)+ ئە+ سووت]
1 – تاوبردوو، تاوبردە، تاوانگاز، تاوەگاز، خۆرەنگاز : قاڵ و ڕەش بوونەوەی پێستی لەش لەبەرهەتاو.
2 – میوە یا گیایەک کە زۆر لەبەرهەتاو مابێتەوە و سووتابێت.
تاوەسووتوو/tawesûtû: ئانتـ: تاوەسووت.
تاوەگاز/tawegaz: ئانتـ:[ تاو+ ئە+ گاز] تاوەسووت.
تاوبردە/tawbirde: ئانفا:[ تاو+ برد( بردن)+ ئە] خۆربردە.
تاوبردن/tawbirdin: کتن:[ تاو+ بردن] خۆرانگازی، خۆربردن، هەتاوبردن.
تاوبردوو/tawbirdû: نفا:[ تاو+ بردوو( بردن)] خۆربردوو، خۆرانگاز، هەتاوبردوو.
تاوپەرست/tawperist: ئانفا:[ تاو+ پەرست( پەرستن)] خۆرپەرست: کەسێکە کە هەتاو دەپەرستێت.
تاوپەرستن/tawperistin: ئانفا:[ تاو+ پەرستن] خۆرپەرستن.
تاوپەرستی/tawperistî: نچ:[ تاوپەرست+ئیی] ئەوەی پێوەندی بە خۆرپەرستنەوە هەبێت.
تاوپەڕ/tawpeř: نتـ:[ تاو+ پەڕ( پەران)]
1 – شوێنێک کە تاودەی گرێتەوە.
2 – کاتی تاو پەڕین ئەو دەم کە زەردە دەکەوێت.
3 – زەردەپەڕ، زەردە : تاوی پشت کێوان کە تەنیا ڕەنگی بە ئاسمانەوە یا بە ئاسۆوە دیارە.
تاوپەڕان/tawpeřan: ئاکتـ:[ تاو+ پەڕان] تاوپەڕین : ئاوابوونی تاو لە ئاسۆ.
تاوپەڕین/tawpeřîn: کتن:[ تاو+ پەڕین] تاوپەڕان.
تاوتێکردن/tawtêkirdin: کتپ:[ تاو+ تێ+ کردن] شوێنێک کە تاو دەیگرێتەوە و شۆقی لێدەدات.
تاوستان/tawstan: نتـ:[ تاو+ ستان] هاوین، کاتی پێگەیشتنی هەموو جۆرە دەغڵ و میوەیەک.
تاوستانی/tawstanî: نچ:[ تاوستان+ ئی] هاوینی.
تاوگر/tawgir: نفا:[ تاو+ گر( گرتن)] ماڵ یا شوێنێک کە هەمیشە هەتاولێیدا.
تاووبان/tawûban: نتـ:[ تاو+ و+ بان] حاڵی هەوای ساو و ڕووناک و خۆش کە هەتاو بەئاسمانەوەیە.
تاووساو/tawûsaw: ئانتـ:[ تاو+ و+ ساو] هەوای ساو و بێ هەور.
تاوهەڵات/tawheľat: ئاکتـ:[ تاو+ هەڵات( هەڵاتن)] تاوئەنگووت، خۆرهەڵات : بەرەبەیان کاتی هەڵاتن و ئەنگووتنی هەتاو.
{ کوتی دەنا سبحەینێ بۆ تاوهەڵاتێ قەرارمان بێ، بێیەوە}{مان. ل.114}.
شەو لە وەریان باویشتایەتە بناری کوێستان… تاوهەڵاتیان بهێنایەتەوە سەرکانی( لاس و خەزاڵ.ل.119).
تاوهەڵاتن/tawheľatin: کتن: خۆرهەڵاتن.
.
.
__________
تاو ²/taw: ن: یاو، تا، تێ.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
تەپ | pat |
تاوتێ/taw: نتـ:[ مکـ][ تا+ و+ تێ]
1 – بەرایی تاو، نۆبەتەتێ: لەرزویاو( هـ)، چەقۆچۆ.
2 – تاوتۆ، تاوتووێی برین و قوونرە.
3 – ئاورینگ.
تاوتێ کردن/taw: کتپ:[ تاوتێ+کردن] بەوردی چاولێداگێڕان، شیکردنەوە.
تاولەرز/taûlerz: نتـ: یاولەرز( هـ).
تاولێهاتن/tawlěhatin: کتن:[ تاو+ لێهاتن] تووشی یاو و نۆبەتی بوون، تا لێهاتن.
.
.
___________
تاو ³ /taw: ن:[ کباک]
1 – پێچ، با.
2 – ئاڵاو، بادراو.
:: پڕتاوە، پێتاو.
3 – تاڵ، هەودای دەزوو، داو.
4 – خول، گیج، سوور : هەڵسووڕانی تاولەمە.
تاودان/taw: کتن:
1 – بادان، پێچ پێدان.
2 – سووڕاندن، هەڵسووڕاندن.
{ تێبـ: }.
تێبینی |
تاو بەم واتایە چاوگەکەی نەماوە، لە زمانی فارسی دا تاب لە چاوگی تابیدن(تابیدەن) بەواتای پێچانەوە وبادان هەرماوە |
تاوکێش/tawkêş: نفا:[ تاو+ کێش( کێشان)] تەنراوێکە، کە ناو بە ناو تاوی لێدەرهاتبێت.
تاوکێش بوون/tawkêşbûn: کتن: دەرهاتنی تاوی چتی تەنراو ناوبەناو.
تاوکێش کردن/tawkêşkirdin: کتن: دەرهێنانی تاوی تشتی تەنراو ناو بە تاو.
.
.
____________
تاو 4 /taw: ن:[ پهـ : ئۆشتاب]
1 – غاردانی توند، هەشتاو، تاف.
2 – پەلە، لەز.
3 – وشار، زەخت.
4 – هێرش، هەڵمەت.
5 – داخ و خەفەتی دەروون.
:: کوڕەکەم نەخۆشە و شەوانە لە تاوانی خەوم لێناکەوێت.
6 – ترس، باک، سام.
:: لە تاوی وی نازانم بچمە کووێ.
7 – مەیل، سوێ، ئارەزوو.
8 – تەوژم.
9 – تاڵووکە، گورم.
10 -[ رۆژ] فریو، تەفرە، خشتە.
11 – توانایی، تاقەت، هێز، تاب.
{
دڵ تینوە، سووتاە، بەبێ تاقەت و تاوە
ڕێگەم بەسەراوە کە دەچم ڕێم بەسراوە
}{ نالـی}.
تاوبۆهێنان/tawbohênan: کتپ:[ تاو+ بۆ+ هێنان]
1 – زەخت بۆهێنان، دەفشارنان.
2 – تەنگان.
بەتاو/betaw: ئانتـ:[ بە+ تاو]
1 – بەپەلە، وەتاو.
2 – تەنگاو، سەخلەت.
:: بەتاوهات : بەغارهات.
بەتاوبوون/betawbûn: کتن:[ بە+ تاو+ بوون] تەنگاو و سەخلەت بوون.
بەتاوچوون/betawçûn: کتن:[ بە+ تاو+ چوون] بەپەلەچوون.
تاوپێدراو/tawpêdiraw: ئانفا:[ تاو+ پێدراو( پێدران)] خێراکراو، کارلێکی خێرا کراو.[ ئینگـ : accelerated]
تاودان/tawdan: کتن:[ تاو+ دان] خێراکردن.[ ئینگـ : acceleration]
1 – لێخوڕین بەتوندیی.
:: ئەسپ تاودان.
2 – زەخت بۆ هێنان.
:: زگچوون وەها تاوی دام ئەگەر نەگەیشتبامە ئاودەستێک لە خۆ دەڕیام.
3 – تەنگاوکردن.
4 – هاندان.
5 – پەرپتاندن، وەپەلەپەلکەوتن.
6 – [ فیز] لەزین، توندی: زیاتر لە فیزیا یان لە هاژووتنی بەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ: Acceleration].
تاودان بەڕێگەی بەهێزکردن/tawdan be řêgey behêzkirdin: کتن:[ تاو+ دان] خێراکردن.[ ئینگـ : acceleration by powering ]
تاودەر/tawder: نتـ:[ تاو+ دەر( دان ، دران)] لە لەستیکسازییدا، هەندێک ئاوێتە بەکاردەهێندرێت کە دەبێتە هۆی خێراترکردنی ڤەلکەنێن، یان ڕوودانی لە پلەتەکی گەرمی نزمتردا.[ ئینگـ: Accelerators].
تاودران/tawdiran: نتـ:[ تاو+ دران]
تاودراو/tawdiraw: نتـ:[ تاو+ دراوا( دران)]
تاودراوە پاڵاوتن/tawdirawe paľawtin: نتـ:[ تاودراو+ ئە+ پاڵاوتن] ئەو پاڵاوتنەیە کە وای لێکراوە زوو بپالێورێت، وەک بەشە بۆشکردنی دەفری پاڵاوتنەکە. [ ئینگـ : Accelerated filtration].
تاوسەندن/tawsendin: کتن:[ تاو+ سەندن] تیژبوونی ئاگر، گەرم بوونی زۆر، گڕگرتن، ئامایۆتایە ( هـ).
تاوکردن/tawkirdin: کتپ:[ تاو+ کردن] فریودان، تەفرەدان.
تاوگرتن/tawgirtin: کتن:[ تاو+ گرتن] بەتوندی وەکارکەوتن، داگیرسان، سووربوونەوە، تاوساندن.
تاونان/tawnan: کتن:[ تاو+ نان] برکردن، تاراندن، تەراندن، پەڕاگەندەکردن، پردکردن(کهـ).
تاووتین/taw û tîn: ئانتـ:[ تاو + و+ تین] توند وتیژإیی ئاگر، هێز، توانایی، گوڕ و تین.
تاوی/tawî: نچ:[ تاو +ی] پهله، لهزین) ساتی.[ ئینگـ : Instantaneous acceleration]
تاقیکردنەوەی تاودان/taqîkirdinewey tawdan: نتـ:.[ ئینگـ : accelerated test ].
ڕێکەوتە نزیکخستنەوەی تاودراو/řêkewite nizîkxistinewey tawdiraw: نتـ:[ ئینگـ: accelerated stochastic approximation ].
ژیانە تاقیکردنەوەی تاودراو/jiyane taqîkirdinewey tawdiraw: نتـ:[ ئینگـ: accelerated life testing ].
نموونەک کاتی سەرنەکەوتنی تاودراو/nimûney katî sernekewtinî tawdiraw: نتـ:[ ئینگـ: accelerated failure time model].
.
____________
تاو 5 /taw: ئاک:
1 – ئان، چک، دەم، سات، کاتێکی کەم _ کەمێک، لەحزە.
2 – پێچ، بیست.
:: مامم هاتە لام تاوێک دانیست و ڕۆیشت.
:: تاوە بارانێک: نەختە بارانێک.
تاوتاو/tawtaw: ئاکتـ:[ تاو+ تاو] سات سات، دەم دەم.
تاوتاوە/tawtawe: ئاکتـ:[ تاو+ تاو+ ئە] دەمدەمە، جارجارە، چەلچەلە.
تاوناتاوێک/tawnatawêk: شڕ: دووکاتی کەم بە مەو دایەک دە نێوانیان دا، دەم نادەمێک.
:: تاو نا تاوێک چاوێکی لێدەکردم و سەری دادەخستەوە.
تاوێکی/tawêkî: ئاکتـ:[ تاو+ ئێکی] بیستێکی، دەمێکی.
.
.
____________
تاو 6 /taw: ن:[ کەش] تاوە(هـ) : ڕەهێڵەی باران، تاووەباران، ڕێژنە.
تاوی باران/tawy baran: نتـ:[ تاو+ئی+ باران] ڕەهێڵەی باران.
{
دەزانێ تاوی بارانە شەرابی پێکەنینی گوڵ
دەمێک نابێ لەسەر خەندێکی سەدجارم نەگریێنێ
}{ وەفایی}.
.
.
____________
تاو 7 /taw: ن: بنیە، بونیە، لەش، قالب، تووانای.
.
.
.
.