بارسووک/barsûk: ئانتـ:[ بار+ سووک( سڤک)] سووکبار.
1 – باری مرۆڤی بێ ئەرک. باری کەسێکە کەچووە شوێنێکی نوێ، کەسی ئەو شوێنە بەخۆیەوە ماندوونە کات.
2 – خەم نەخۆری بۆ دونیا.
3 – هەژارونەدار.
:: کەرکوڵ و بارسووک.
بارسووک بوون/barsûkbûn: کتن:[ بار+ سووک+ بوون] کاتێک کە هەواڵێکی خۆشت بۆ بێت لە کارێکی دژواردا، و ئەوجا بەسانایی کێشە دەبیندرێت.
بارسووک کردن/barsûkkirdin: کتپ: کەمکردنەوەی قورسایی باری ووڵاغ یان هەر هۆیەکی تری گواستنەوە.
:: ئەم سەربارە داگر و هەندێک باری گوێدێژەکە سووککەی باشە، دەنا لەم هەورازە سەرناکەوێت.
بارسووکە/barsûke: ئانتـ:[ بار+ سووک+ ئە] چاڵاک، بزێو. لەش سووک.
بارسووکی/barsûkî: نچ:[ بارسووک+ ئی ]
1 – بێئەرکی، بێتەکلیف.
2 – بریتی یە لەبوونی مرۆڤ بە سووک بار و کەم ئەرک بێت
:: ئەگەر ئیمڕۆ ئیشەکانت تەواو بکەی بارسوکی یەیۆ سبەنێ.
.
.
.