بار¹/bar: ن:[ پهـ : bār]

  نەشوناس شوناس
تاك كۆ تاك كۆ
شێوەزاری كرمانجی باكوور ەك ان ەكە ەكان
شێوەزاری كرمانجی ناوەند ێ ، ێك ان ەكە ەكان
شێوەزاری هەورامی ێوە ێ ، ن ێ ەكێ

1 – کاڵا و کەلوپەل یان هەرشتێك کە لەگونێ، توورگە، کارتۆنێك، سندوقێك بنڕێت یان بپێچرێتەوە و بتوانرێت لە سەر پشتی یەکسم و ووڵاخ یان لە ناو ئۆتۆمۆبیل و کەشتی و فرۆکە دابندرێت، لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی( دوور یان نزیك)ی دیکە بگوێزرێتەوە.

:: …  ماڵەکەی لە دێی قەرەگوێز جێی حەسانەوە و پشوودانی ئەو کاروانچییانە بوو کە لە دیوی گەرمێن ڕا بارەتووتن و سابوون و چایان بە قاچاغ دێنا بۆ شاری بۆکان.{ کەریم ئیلخانی}

:: زوو بڕۆ بۆ ئەوەی بارەدارەکەت بفرۆشی.

:: باری فڕۆکە.

{ بارە گوێز لێ بنێن خڕەی نایەت}{ ئد} واتا : ساویلکەیە یان لە هیچ نازاتێت.

{ بارت بگرە و باجت بستێنە}{ ئد} واتا : بەچاوی خۆت شتێکت نەدی قسەی لێمەکە.

2 – تا، لابار، تاینچە.

بارانە/barane: نتـ:[ کۆن][ ئاب][ بار+ ئان+ ئە]

1 – پارەیەك بووکە کاروانسەرا و خانچی بەگوێرەی بارەنداز لە کاروانچیان دەسەند بۆ ئەوەی بارەکەیان لە باربەند بخەن بە پێی ئەو ماوەییەی کە تیادا دەمان.

2 – باجێك بووە ئاغا لەکاروان چی دەسەند کە بە زەوییەکەیدا تێدەپەڕین.

بارەبەر/bareber: ئانفا:[ بار+ بەر( بردن)] بارگیر، بارکێش، چارەوا، چالینگ : بەرزە ووڵاغ وەك ئەسپ و ماین، بارگوێزەر : هەر ووڵاغێك کە باری لێبندرێت.

:: بارەبەرمان هەر ئەم گوێدرێژەیە.

بارەدار/baredar: ئانتـ:[ بار+ ئە+ دار] گورزەدار.

بارەکی/barekî: نچ:[ بار+ ئەکی] بارەبەرك : حالی ووڵاغێك کە بتوانێت بارهەڵبگرێت.

:: ئێسترە زەرد بارەکی بوو.

بارەنداز/barendaz: نتـ:[ کۆن][ بار+ ئەنداز( پهـ: هەنداختەن : هەنداچەک)] جێگەی خستنی بار لە بەربێلایەکە لە خان و کاروانسەرایان، دروستیان دەکرد بۆ ئەوەی بەفر و باران و هەتاولێی نەدات.

بارەنناز/bareninaz: نتـ: [ بار+ ئەنناز( ئەنداز)] بارەفراز، بارەنداز.

باربەست/barbesit: نتـ:[ بار+ بەست( بەستن) ] ئامادەیە بۆ گەشت( سەفەر).

باربەستە/barbeste ئانفا:[ بار+ بەستە( بەستن)] ئامادە، تەیار.

باربەستن/barbestin: کتن:[ بار+ بەستن] تێکنانی ئەسباب و کەلوپەلـی گەشت یان کۆچ، بارگە تێکنان، سازکردن و پێچانەوەی بار بۆ رەوانە کردن و گواستنەوە.

:: بارەکان بەستراون لە خانەکەن.  

باربەستکردن/barbest kirdin: کتپ:[ بار+ بەست( بەستن)+ کردن]

1 – باربەستن: باربەستنی خۆیلت کردووە و شەوەکی وەرێ دەکەون.

2 – خۆسازدان بۆ ئەنجام دانی کارێک.  

باربەند/barbend: نتـ:[ کۆن][ بار+ بەند]

1 – باریکەگوریسێ کە پاش بار پێچان بە گوریس دەبەستن بۆ ئەوەی لەڕێگادا هەڵنەوەشێتەوە، لەگووش یا لە موو دروست دەکرێت.

2 – [ کۆن] بەهاربەند : تەویلەی سەرنەگیراوی هەڵبەستراو بۆ یەکسم.

باربەندی/barbendî: نچ :پێچاندنەوەی بار و بنە.

باربەنی/barbe: نچ: باربەندی.  

باربردن/barbirdin : کتن:[ بار+ بردن]

1 – بارگوێزانەوە، بارکێشان.

:: باردزیم : دز هات و بارەکانی برد.

2 – هەڵکردن و وەلێقەبول کردن.  

بارپێچ/barpêĉ: نفا:[ بار+ پێچ( پێچان)] باربەست.  

بارپێچان/barpêĉan: کتن:[ بار+ پێچان] باربەستن.

بارپێچاندن/barpêĉandin: کتپ:[ بار+ پێچاندن] باربەستاندن.

بارخانە/barxane: نتـ:[ بار+ خانە][ کناو، مکـ] ئەمبار، ئەنبار، عەمبار : شوێنێکە کەباری زۆریەک لەسەریەکی تێدا دادەنرێت.

:: بارخانەی تووتن.

:: بارخانەی خوری.

:: بارخانەی لۆکە.

بارخانەکردن/barxanekirdin: کتپ: هەڵچنینی فەردە و بار( هەرچییەك بێت)، لەسەریەك، لە عەمبار یان جێگایەکی تایبەتی تردا.

بارخانوو/barxanǔ: نتـ:[ بار+ خانوو( ماڵ)] هیم، خیم، بناغە : شتومەکی ناوماڵ.

بارخانی/barxanî: نتـ:[ بار+ خانی( خانوو)][ کباك، زا] بارخانوو، هیم، خیم، بناغە : شتومەکی ناوماڵ.

بارخستن/barxistin: کتن:[ بار+ خستن]

1 – [ کۆن] داگرتنی بارەکانی کاروانێک لە پشتی ووڵاغان، لە خانا یان هەر جێگایەکی تردا بۆ ووچان و ماندوو دەرکردنی ئاژەڵەکان.

2 – جۆرە کەوتنێکی مریشک و کەڵە شێرە لە سەر تەنیشت.  

بارخوار/barxiwar: ئانتـ:[ مجـ][بار+خوار] بارکەوتوو، شکستهێناو.

بارخواری/barxiwarî: نچ:[ بار+ خوار+ ئی] بارکەوتووی، شکست هێناوی.

بارخواستن/barxiwastin: کتن:[ بار+ خواستن] کرێکارێک کە بارێکی بوێت بیگوێزێتەوە.

باردابەستن/bardabestin: کتپ:[ بار+ دابەستن( دا+ بەستن)]

1 – زۆرتوند بەستنی( پێچاندنی)بار.

2 – دامەزراندنی بار لەشوێنێک.

بارداگرتن/bardagirtin: کتن:[ بار+ داگرتن( دا+ گرتن)] فەردە هێنانەخوارەوە.

بارڕاست کردنەوە/barřastkirdnewe: کتپ:[ بار+ ڕاست+ کردنەوە] لاباریخوارهێنان : یارمەتیدانی هاوکاروان کە بارەکەی لاسەنگ دەبوو.   

بارڕاکێشان/barřakêŝan: كتپ:[ بار+ ڕاکێشان( ڕا+ کێشان)] كۆڵ ڕاكێشان.

بارسڤکی/barsvkî: نچ:[ کباک] بارسووکی.

بارسووك/barsǔk: ئانتـ:[ بار+ سووک( سڤک)]

1 – باری مرۆڤی بێ ئەرک. باری کەسێکە کەچووە شوێنێکی نوێ، کەسی ئەو شوێنە بەخۆیەوە ماندوونە کات.

2 – خەم نەخۆری بۆ دونیا.

3 – هەژارونەدار.

:: کەرکوڵ و بارسووک.

بارسووک بوون/barsǔkbǔn: کتن:[ بار+ سووک+ بوون] کاتێک کە هەواڵێکی خۆشت بۆ بێت لە کارێکی دژواردا، و ئەوجا بەسانایی کێشە دەبیندرێت.

بارسووک کردن/barsǔkkirdin: کتپ: کەمکردنەوەی قورسایی باری ووڵاغ یان هەر هۆیەکی تری گواستنەوە.

:: ئەم سەربارە داگر و هەندێک باری گوێدێژەکە سووککەی باشە، دەنا لەم هەورازە سەرناکەوێت.

بارسووکە/barsǔke: ئانتـ:[ بار+ سووک+ ئە] چاڵاک، بزێو. لەش سووک.

بارسووکی/barsǔkî: نچ:[ بارسووک+ ئی ]

1 – بێئەرکی، بێتەکلیف.

2 – بریتی یە لەبوونی مرۆڤ بە سووک بار و کەم ئەرک بێت

:: ئەگەر ئیمڕۆ ئیشەکانت تەواو بکەی بارسوکی یەیۆ سبەنێ.

بارفرۆش/barfiroŝ: نفا:[ بار+ فرۆش( فرۆشتن)] کەسێک کە کاری کرین و فرۆشتنی بە تێکڕای میوە و تەڕەبارە، کەسێک کە بە بار دەکرێت و بە بار دەیفرۆشرێتەوە.

بارفرۆشتن/barfiroŝtin: کتن:[ بار+ فرۆشتن] کردەوەی کرین و فرۆشتن بەبار.

بارقۆل/barqol: ئانتـ:[ ؟ ] خۆڕاگر، پشوودرێژ، بەپشوو.

بارقورس/barqwris: ئانتـ:[ کو : بار+ ع : قورس] بارگران، گرانبار.

بارقورسی/barqwrisî: نچ: بارگرانی.

بارکەوتن/barkewtin: کتن:[ بار+ کەوتن] کەوتنە خوارەوەی بار لە سەر پشتی ووڵاغ.

بارکەوتە/barkewte: ئانفا: بارکەوتگ، نەگبەت.

بارکەوتوو/barkǔte: ئانفا:[ بار+ کەوتوو( کەوتن)] بارکەوتە.

1 – خاوەن بارێک کە بارەکەی لە پشت بارەبەر کەوتبێت.

2 – داماو، لێقەوماو.

بارکردن/barkirdin: کتن:[ بار+ کردن] ووڵاخ بارکردن، بارکردنی بارەبەر، باربەندی، کۆچ کردن، قۆناخ گۆڕین، خستنەسەر، لێ پترکردن.

بارکراو /barkiraw: ئانفا:[ بار+ کراو( کردن)] بەستاو. 

بارکردن/barkirdin: کتپ:[ بار+ کردن]

1 – خۆسازکردنی کاروان و با خستنە سەرپشتی وولاغان.

2 – کۆچکردنی ماڵێک یان خەڵکی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە لە جێگایەکەوە بۆ جێگایەکی تر.

:: ماڵی مام برزۆ باریان کرد،

:: دە رۆژی تر باردەکەین دەچینە هەوارێ.

بارکردنی ئەتۆمی/barkirdinî atomî: نتـ: ئەێونی کردنی ئەتۆمی.

بارکووڵە/barkŭľe: نتـ:[ کباش، کهـ] ئەو بارەیە کە مرۆڤ بە پشتی هەڵی دەگرێت.

: بارکووڵە چیی هاوەکووڵیەوە.

بارکێش/bar kêŝ: نفا:[بار+ کێش] ووڵاغ، بریتی یە لەیەکێک کە ئەرکێکی قورس کەوتبێتە سەری، کۆڵ هەڵگر، کۆڵ کێش، بارگیر.

بارکێشان/barkêŝan: کتن:[ بار+ کێشان] کۆڵکێشان، کۆڵ هەڵگرتن، شت گوێزانەوە.

بارکێشی/barkêŝî: نچ :[ بارکێش+ ئی] خەریکبوون بە هەڵگرتن وهێنان و بردنی باری ئەم وئەوەوە.

بارگر/bargir: نتـ: دارێکە دەدرێتە بەرباری هەرەسەروو لە چەند بارێکی زۆر کە بارخانەکدا بن بۆ ئەوەی کە نە ڕووخێت.

بارگە/barge: ن:[ بار+ گە(جێگە، جێگا)]

1 – [ کۆن] خورجین، بەروبۆخچە: نوێن و کەل و پەلێکە کە ڕێبوار بیبات لەگەڵ خۆی بە ووڵاغ.

2 – سەیزخانە، سەیسخانە، قورسایی ئەوبارەیە، کە کەسێک هەڵی بگرێت.

بارگەتێکنان/barge têknan: کتن: باربەستن، خۆ ئامادەکردن بۆسەفەر.

{

کە بارگەت بۆ سەفەر تێکنا عەزیزم 

شکا ئەستوندەکی تاوڵی مرادم

}{ هێمن}.

بارگەچی/bargeĉî: نتـ:[ کۆن][ کو : بارگە+ تو : چی]

1 – کارەکەرێک کاری ئەوە بێت بارگە بسازێنێت لە کاتی گەیشتنیان لە گەڵ کارواندا بوخچە و خورجین دەکاتەوە.

2 – سەرکاروان.

بارگەکراو/barge kiraw: نفا:[بارگە+ کراو( کردن)]

بارگەکردن/bargekirdin: کتپ:[ فیز]

بارگە گر/barge gir: نتـ:[ کۆندێسە: Kondense].

بارگەگرتن/barge girtin: کتپ:

بارگەی تاقەکار/bargey taqekar: نتـ:

بارگەی پونت/bargey point: نتـ:

بارگڕە/bargah: نتـ:[بار+ گڕە]                     

بارگەر/barger: نتـ:[ کباک] بارهەڵگر.

بارگەمی/bargemî: نتـ:[ بار+ گەمی: کەشتی] باری کەشتی.

بارگران/bargiran: ئانتـ:[ بار+ گران]

1 – بارقورس، کەسێک کە ئەرکی زۆری لەسەرە.

2 – بریتی یە لە میوانی چاوچنۆک، یان هەڤاڵی خوێنتاڵ.

3 – لەش قورس، تەمەڵ و تەوەزەڵ.

4 – ژنی سک پڕ.

بارگرانایی/bargiranayî: نچ:[ بار+ گران+ ئای]

1 – ئەرک و ماندوێتی زۆر، ئەو ئەنجامەی بارێکی گران( ماددی و مەعنەوی) لەمرۆڤ یان گیانلەبەرێکدا بەدی دەکرێت.

بارگرانی/bargiranî: نچ:[ بارگران+ ئی] بارقورسایی.

1 – کەل و پەلـی زۆر لەگەڵ خۆبردن بۆ گەشت و سەفەر….

:: کوڕە جا بۆ دوو رڕۆژ دەچی ئەم هەموو بارگرانی یە بۆچی؟.

2 – کاری ئەرک و تەکلیفی زۆر خستنە سەر کەسێک.

:: ئەگەر نا بێتە بارگرانایی ئەم جانتایەم لەگەڵ خۆت بەری بۆ فەرامەرز.

بارگرانی/bargiranî: نچ:[ باگران+ ئی] بارقورسی.

بارگۆرین/bargořîn: کتن:[ بار+ گۆڕین] پەرەسەندن.

بارگەوبنە/barge ǔ bine: نتـ:[ بارگە+ و+ بنە] کەڵ و پەڵ و کەرستەی گەشت، نێوماڵ

:: خۆزگەبەوکەسانەی کە بارگەوبنە یان سووکە.

بارگرێدان/bargirêdan: کتپ:[ بار+ گرێدان] باربەستنەوە.

بارگی/bargî: ن: [ گیان] [ پهـ : bārak] بارە، ئەسپ.

بارگیر/bargîr: نتـ:[ گیان][ بار+ گیر( ؟)] ئەسپی بارەبەر، بارکێش، دەوار، چالینگ، چارەوا، چارەوێ، بارگین : ئەسپێک یەختەکرابێت بۆ بارهەڵگرتن کەڵکی لێ وەربگیرێت.

بارگییل/bargyil: ن: بارگیر.  

بارگیلی/bargylî: ن:[ کباک، زا] بارگیر.

بارگین/bargîn: نتـ:[ بار+ گین( ؟)]

1 – [ گیان] باگیر، پالانی : ئەسپی خەساوە لە چاککردنی ماین و ئەسپ دا پەیدا دەبێت، بەکاردەهێندرێت بۆ گوێزانەوەی کوێستان و گەرمیان کردن و بە پێچەوانەوەش، یان جووت کردن و ناعوورگێڕان.

2 – [ جنێو] بێ عەقل، نەزان.

بارلێنان/barlênan: کتن: کۆچ کردن، بارکردن، باری گەشت بەستن.

بارناردن/barnardin: کتن:[بار+ ناردن] کەلو پەل رەوانەکردن.

بارنامە/barname: نتـ:[ ئاب][ بار+ نامە] سەرتەمی: کاغەزێکی چاپکراوی تایبەتییە، ناوی ئەو شتانەی یەک بە دوای یەک تێدا دەنووسرێت. کە فرۆشرابێت، بنێردرێت یا وەربگیرێت. لە لایەنێکەوە بۆ لایەنێکی تر.

2 – پسولەی سیایی باران.

بارنەبەر/barneber: ئانفا:[ بار+ نە+ بەر( بردن)]

1 – بریتییە لە گوێ نەبیست و لاسار و نەگونجاو.

2 – مرۆڤێک کە بەکەڵکی کارنەیەت.

3 – قەبوول نەکردنی ووڵاغێ کەباری لێ بنرێت جا لەبەر چەمووشی یان لاوازی.

بارنەبردن/barnebirdin: کتن:[ بار+ نە+ بردن] هەڵنەکردن، گوزەران نەکردن لەگەڵ یەکێک.

:: هەرچێ دەکەم باری نابەم.  \\ باربردن.  

بارنەوەر/barnewer: ئانتـ:[ گگ] بارنەبەر.

بارنەوەری/barnewerî: نچ:[ گگ] بارنەبەری.

باروبارخانە/bar ǔ barxane: نتـ:[ بار+ و+ بارخانە]

1 – کەڵو پەڵ و پارچە و شتێک کە بە کاروان دێت.

:: باروبارخانە ی حەمەقەدۆی موسلێیش وانابێت.

2 – بە هیما بۆ کەنەڵی گەورەی ژنانی دەڵێن.

:: عەجەب باروبارخانەیەکی هەیە.  

باروبنە/barǔbine: نتـ: کناو، مکـ:[ بار+ و+ بنە] ماڵ و کۆچ. بنەو بارخانە، کەلوپەلـی گەشت کردن.

بارهەڵگر/bar heľgir: ئانفا:[ بار+ هەڵگر( هەڵگرتن)]

1 – کۆڵکێش، زەحمەت کێش.

2 – بارەبەر.

بارهەڵگرتن/barheľgirtin: کتن: تواناهەبوونی کەسێک کە بارێک هەڵبگرێت.

:: ئەم بارە قورسە چۆن بەو منداڵە بەستەزمانە هەڵدەگیڕێت؟.   

باری/barî: ن:[بار+ ئی] شیاوی بارکردن، بەرامبەر بە سواری.

.

بێبار/běbar: ئانتـ:[ بێ+ بار]

1 – وازی وازی، هەردەم لەسەر سەودایەک. 

2 – کەلای خواروو خێچ و لاپان. 

3 – مرۆڤی نالەبار، شتی بێبەر.

بێباری/běbarî: نچ:[ بێ+ بار] ئەوەی پێوەندی بە( بێبار) ـەوە هەبێت.

.

.

______________________

بار ²/bar: ن:

{ تێبـ : ئەگەر سەرنج بدەین دەبینین ئەو وشانە هەموو هۆنۆنومی گوزارەیان هەیە، وە بۆ ئەم مەبەستەش جودا کراونەتەوە}.

1 – چلۆناێتی، دۆخ، هەڵومەرج.

2 – شێوەی هەڵکەوتنی شتی ماددی، دیوی ڕاست و ڕووی ڕاستی شتێك.

:: ئەم قاڵی یە لەباری خۆی رانەخراوە. فەرشەکە بەباری خۆیدا ڕاخەن.

3 – بەیەکێك دەگووترێت کە کارێکی ناسکی بەدەستەوە بێت و نەتوانێت لێی بدوێت.

4 – بە ئافرەتێکی سكپر دەگووترێت کە مەترسی لەبارچوونی لێ بکرێت

:: بارەکەی شووشەیە.

5 – شیان.

6 -[ ل] بەری میوەهات.

.

باردار/bardar: ئان:[ بار + دار] ئاژەڵی دووگیان، ئاڤس، ئاووس.

باردڵ/bardiľ: ئانتـ:[ بار+ دڵ] خەم و خەفەت.

باردۆخ/bardox: نتـ:[ ؟] گوزەران، بارودۆخ.

بارتەنگ/barteng: ئانتـ:[ بار+ تەنگ] خەفتبار.

بارچەوت/barĉewt: ئانتـ:[ ئد] بێ ئاکار، مرۆڤی ناڕاست : گوزەرانی کەسێک قسەی کەسی بە گوێدا نەچێت یان کەسێک کردەوەی پێچەوانەی باو نەرێتی کۆمەڵ بکات.

بارچەوتی/barĉewt: نچ : ئەنجامی کار و کردەوەی مرۆڤی بارچەوتە.

بارودۆخ/barǔdox: نتـ:[ بار+ و+ دۆخ]

1 – هەلو مەرج. لایەن و چلۆنایەتی بارو هەڵکەوتنی شتێک.

:: ژن لە بارودۆخی ئێستاکەی دنیا بەرە و ئازادی پتر دەڕوات.

بارهاتن/barhatin: کتن:[بار+ هاتن]

1 – بەرهەم هێنان، هاتنەبەرو پێگەیین. خۆگرتنی رۆژانی منداڵی.

::  ئەم هەتیوەباش بارنەهاتووە.

2 – هەڵکەوتن، ڕەخسان.  

باری ئاسایی/barî asayî: نتـ: دۆخی ئاسایی.

باری پێوانەیی/barî pêwaneyî: نتـ:  

باری چینی/barî ĉînî: نتـ: کۆمەڵەی کارکەرە زگماکیەکان لە کەسێکدا.

باری کۆڵ /barî koľ: نتـ: کۆڵباری، پشتە.

باری لار/barî lar: ئانتـ: لای باری خوار.

باری نائاسایی/barî naasayî: نتـ: دۆخی نائاسایی.

باری نالەبار/barînalebar: نتـ: دۆخی نالەبار.

باری ناکاویی/barî nakawyî: نتـ: حالەلگواری.

باری نوێ/barînwê: نتـ: سەردەمی نوێ.

.

.

______________________________

 بار ³/bar: ن:[ نخ]

1 –  توێژاڵێکی سپی زەرد باوە، لە ئەنجامی هەندێ نەخۆشی( لەرزوتا، قەبزی…) لە سەر لێوی دەنیشێت.

:: لێوی باری گرتووە.

{

هەرچەندە گوناهی دەمەکەت بارە لە سەر لێو

حەددی چییە ( ناڵی) کە بڵێ: ماچە کەفارەت

}{ نالـی}.

2 – بۆغ و سپیای سەرزمان.

:: زمانی دەرهێنا باری لەسەر نیشتبوو.

3 – نەساغی

:: بیمار و لەش بە بارم.

.

.

_____________________

 – بار4/bar - : ن:

1 – پاشگرێکە لە زمانی کوردی دوای ناو دەکەوێت و ناوێکی نوێی لێ دروست دەکات :

:: جۆبار ( جۆ+ بار).

:: ڕووبار ( ڕوو+ بار).

:: زێبار ( زێ+ بار).

{ تێبـ: ئەم ووشە یە لە زمانی پەهلەویدا [ بار ] ـە و چەشنی ووشەیەکی سەربەخۆ واتای( کەنار، لێوار، ڕەخ) بووە. لە زمانی سانسکریتی[ ڤارە] هەر ئەو واتایە دەگەیەنێت.( معین). وەها تێدەگەم ووشەی ( وار) و ( هەوار) بە واتای[ جێگای دابەزین]( کەمپ، خان، ئۆردووگا، قۆناغ)، هەروەرها ووشەی( وار)ی قومار کە واتای[ هەقی جێگا]ی وەرگرتووە و لە ( araW:  ڤەرە)ی ئاڤێستایی وەرگیراوون.{ زەبیحی}.

2 – پاشگرێکە لەزمانی کوردی دوای ناو دەکەوێت و دەیکات بە ئاوەڵناو :

:: گونهبار ( گونهـ+ بار) : هەتیو، سێوی

:: ستەمبار ( ستەم+ بار)

[ سفەتێک و پێشانی دەدا( موسوف) مەدلوولی ئەو ناوەی تێدایە یا هەیەتی کە( سفەت)ـەکەی لێ دروست بووە]

{  تێبـ :

1 – دوورنیە ئەم( پاشگرە) هەر( بار) بێت و مەبەست ئەوە بێت( موسوف) ئەو ناوەی لێبارکراوە. { زەبیحی}

2 – ڕەخی ئاڤێ

:: زێ بار : زێبار

:: ڕووبار

:: جۆبار.

3 – ناوگرێکە لە زمانی کوردییدا بەکاردەهێندرێت وەک :

لەبارچوون/le barčŭn: کتن: منداڵ فڕێدان : ژنەی مناڵ لەباری چگە.

لەباردان/le bardan: کتپ :

1 – گوێزاندنەوەی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر.

2- هەڵگرتنی و ڕۆیشتن : شەوەکی ئەول گوڵ سووا لەباردان.

.

.

_______________________

بار  5/ bar : ئان: ڕاستی و دروستی.

:: پیاوێکی بێبارە.

:: دەرفەتێکی لەبارە، با لە دەستی نەدەین.

{ باری کەوتووە}{ ئد} واتا : نوشستی هێناوە، لەکۆمەڵدا سووک بووە.

.

.

__________________________

بار  5/ bar : ئاك: پشت.

:: لە گۆڕەپانی بار گردەکە بووین.

.

.

.