هەڵبژار/heľbijar: نتـ: هەڵبژاردە.[ ئینگـ : choice]
هەڵبژاراو/heľbijaraw: ئانفا:[ هەڵ+ بژار( بژاردن)+ ئاو] هەڵبژێراو.
هەڵبژاردە/heľbijarde: ئانفا:[ هەڵ+ بژار( بژاردن)+ دە] بژارە _ بژاردە، دانستە، گوڵبژێر، ووژانە. [ ئینگـ : preference]
هەڵبژاردەی سروشتی/heľbijardey siruştî: نتـ:[ ئینگـ: Natural selection]
هەڵبژاردەی هەڕەمەکی/heľbijardey heřemekî: نتـ: [ ئینگـ: Random selection].
هەڵبژاردن/heľbijardin: کتن:[ هەڵ+ بژاردن] ئهڵوژانن _ ئهڵوژاندن ( كهـ) . [ ئینگـ : Option]
1 – پەسەندکردن، رازی بوون، گرتنەبەر.
2 – لێبژارتن _ لێبژاردن، لێگرتن، لێژماردن، ووژاندن، هەڵژماردن.
هەڵبژراو/heľbijiraw: ئانفا[ هەڵ+ بژراو( بژێردراو)] بژاردە، ئەژماردە _ ژماردە، بژارتۆ، هەڵبژاردە، هەڵبژێردراو.
هەڵبژێر/heľbijêr: نفا:[ هەڵ+ بژێر] دەنگدەر.
هەڵبژێراو/heľbijêraw: ئانفا: هەڵبژێراو : هەڵبژێردراو.
.
چەند هەڵبژار/çend heľbijar: نتـ:[ چەند+ هەڵبژار ][ ئینگـ : multichoice ].
.
.
.
.