وێڵاش/wêľaş: ن:[ توێ] ئاوەڵ منداڵ، پزدان : ئەو پارچە زیندووە جەستەیییە، بۆرییەكی ماسولکەیی یە، کە کۆرپە لە ڕێگەی ئەوەوە خواردن و پێداویستییەکانی لە دووگیانەوە وەردەگرێت. لە ماوەی دووگیانیدا لە سکی دایکی کۆرپەڵە  دەمێنێتەوە. لە 3 مانگی سەرەتای دووگیانیدا وزەیەكی زۆر دەڕوات بۆ دروستبوونی وێڵاشکە کە لە ناوچەی بەیەكگەیشتنی كۆرپەڵە بەمنداڵدانەوە، پێكهاتوویەک لە شێوەی خەپڵەدا دروست دەبێت، كۆرپەڵەش بەهۆی ناووكەپەتكەوە بە وێڵاشەوە نووساوە كە لەكاتی منداڵبووندا دەبڕدرێت. كۆرپەڵەكە لە خۆراكە ماددە و ئۆكسجینی لە خوێنی دایكەوە لە ڕێگەی وێڵاش و ناووكەپەتکەوە بۆ دێت. هەروەها كۆرپەڵە بەهەمان ڕێگەی وێڵاش و ناووكەپەتكەوە لە ماددە زیانبەخشە دروست بووەكانی ڕزگاری دەبێت. زگپڕ تێكڕا ماوەی نۆ مانگ دەخایەنێت. دوای ئەوە منداڵ بوونی بە دوا دا دێت و دایک كۆرپەڵەیەكی تەواوی دەبێت و وێڵاشیش ڕاستەوخۆ پاش منداڵ بوون دەردەچێت. [ ئینگـ : Placenta].

.

.

.

.