ڕادار ¹ /řadar: ن:[ ئاب][ ئەردە]
1 . باج ئەستێن، باجگر، پیتاک وەرگر: ئەو کەسەیە باجی بستێنێت : کەسێکە ئاگای لەڕێ و بانان بێت.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 338}.
2 . ڕابڕ، ڕاگیر، تەریدە، جەردە، چەتە.
ڕادارانە/řadarane: نتـ:[ئاب] باج، راداری.
ڕادارخانە/řadarxane: نتـ:[ رۆژک ، مکـ][ رادار+ خانە] باجگا _ باجگە، باجخانە
:: رەزا شا لەچوارسووچی شاری مەهاباددا رادارخانەی دانابوو، بۆ وەرگرتنی باج لە فرۆشتنی بەرهەمی گوندیەکان.
ڕاداری/řadarî: نچ:[ ئاب] باج ئەستاندن.
.
.
____________
رادار ² /řadar: ن:[ بیا][ تێكـ] دەزگایەکی ئەلەکترۆنی هەستکەرە بەهۆی شەپۆڵی کارەبای موگناتیسی( ئەلەکترۆما گناتیک) هەست بەتەنە دوورە جولاوەکان دەکات و ڕێرەو دەنگەکان تۆمار دەکات و دەست نیشانیان دەکات بۆ ئەوەی بۆمباران بکرێن.[ ئینگـ: radar]
راداری دۆپلەر/řadarî dopiler: نتـ: [ تێكـ] دەزگایەکە بۆ دەستنیشان کردن و دۆزینەوەی خیرای تەنە فرۆکەکان.
.
.
.
.