ڕیخۆڵە/řîxoľe: ن: [ توێ] پئور، پزوور، ڕۆدی( کباک)، ڕووڤیسۆر، رووخەلە، ڕوویڤک( باد)، ڕیخەڵوو( هـ)، ڕیڤی _ ڕیڤینگ، ڕیوی( ل)، لیخەڕوو( فە) : چشتێکی باریکی درێژە لە زگی گیانداراندا پیسایی پێدا دەڕوات.

ڕیخۆڵە ئەستوورە/řîxoľe estûre: نتـ:[ توێ] ڕیچک، ڕووڤیڕەش، زابلەک _ زابلۆق : ڕیخۆڵەیەکی ئەستوورە لە پاش ڕێخۆڵە باریکەوە دێت.[ ئینگـ: Large intestine].

ڕیخۆڵە باریکە/řîxoľe barîke: نتـ:[ توێ] ڕیخۆڵەیەکە لە پێش ڕیخۆڵەی ئەستوورەوەیە.[ ئینگـ: Small intestine].

ڕیخۆڵە برین/řîxoľe birîn: نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enterectomy]

ڕیخۆڵە تەسکبوون/řîxoľe teskbûn: نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enterostenosis]

ڕیخۆڵە خزێ/řîxoľe xizê: نتـ:[ پز، نخ] ڕیخۆڵە شۆربوونەوە.[ ئینگـ: enteroptosis]

ڕیخۆڵە دروونەوە/řîxoľe dirûnewe: نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enterorrhaphy]

ڕیخۆڵە راستە/řîxoľe řaste: نتـ:[ توێ] ڕیخۆڵەی پاش.[ ئینگـ: Rectum].

ڕیخۆڵەزانی/řîxoľezanî: نتـ:[ پز، نخ] زانستی ڕیخۆڵە[ ئینگـ: enterology].{ پەزیشکی، ل، 128}.

ڕیخۆڵەکوێرە/řîxoľekiwêre: نتـ:[ توێ] ڕیڤیكاكۆرە( باد)، ئەپاندیس یان ئەپاندیکس : ڕیخۆڵەیێکی گچکە بە ڕیخۆڵەی گەورەوە نوساوە، کە چشتی بچێتەناوەوە زوو فریای نەکەون مرۆڤی دەکووژێت.[ ئینگـ: Appendex].

بەشی سەرەتایی ڕیخۆڵە ئەستوورە و ھەروەھا بەشێکە لە کۆلۆنی بەرەوژوور. ئاپاندیس بەم بەشە لە کۆلۆن دەلکێت. ئەم بەشە دەروازەیێکی ھەیە بە ناوی دەوازەی ئیلێئۆسێکال کە بەرگری لە گەڕانەوەی پیسی لە ڕیخۆڵە ئەستوورە بۆ ناو ڕیخۆڵە باریکە دەکات و ھاوکات ئەرکی ھەیە لە چۆنیەتی خاڵی بوونی گەدە بۆ ناو ڕیخۆڵە باریکە.

ڕیخۆڵەکوێرە بڕینîxoľekiwêre biřîn: ن:[ پز][ ئینگـ: Appendicectomy].

ڕیخۆڵە گیران/řîxoľe gîran: نتـ:[ پز، نخ] نوشتانەوەی ڕیخۆڵە.[ ئینگـ: Ileus]{ پەزیشکی، ل، 166}.

ڕیخۆڵە هەڵدڕین/řîxoľe heľdiřîn : نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enterotomy]

ڕیخۆڵەکان/řîxoľekan: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Bowel].

ڕیخۆڵەی پێچاوپێچ/řîxoľey gewre: نتـ:[ توێ] به‌شێ له ریخۆڵه‌درێژه .[ ئینگـ: Ileum].

ڕیخۆڵەی دوانزەگرێ/řîxoľey diwanzegirê: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Duodenum].

ڕیخۆڵەیی/řîxoľeyî: نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enteric]{ پەزیشکی، ل، 128}.

 زاراوەی ڕیخۆڵە لە واتای جیاجیادا  

بنی ڕیخۆڵەباریکە/binî řîxoľebarîke: نتـ:[ توێ].[ ئینگـ: Heum].

چیلکۆکەی ڕیخۆڵە/çîlkokey řîxole: نتـ:[ چیلکۆکەی+ ڕیخۆڵە].[ ئینگـ : Bacillus Enteritidis].

خرۆکەی ڕیخۆڵە/xiroke řîxoľe: نتـ:[ پز، نخ] میکرۆبێکە.[ ئینگـ: enterococcus]{ پەزیشکی، ل، 128}.

خوێنبەربوونی ڕیخۆڵە/xiwênberbûni řîxoľe: نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enterorrhagia]

قۆڕیی ڕیخۆڵە/qořîy řîxoľe: نتـ:[ پز، نخ] دەبەبوونی ڕیخۆڵە[ ئینگـ: enterocele]

نەخۆشی ڕیخۆڵە/nexošî řîxoľe: نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enteropathy]

نەخۆشی کرۆهن/nexošî kirohin: نتـ:[ نخ] نەخۆشییەکی درێژخایەنی ڕیخۆڵەیە، بەتایبەتی لەبەشی خوارەوەی ڕیخۆڵە باریکە : Terminal ileum، ئەم نەخۆشییە دەتوانێت تەواوەی دەزگای هەرس لە دەمەوە تاوەکو کۆم تووشی ئازار و برین بکات.[ ئینگـ:  Crohn’s disease]

کونبوونی ڕیخۆڵە/kunbûnî řîxoľe: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: ]

کونکردنی ڕیخۆڵە/kunkirdinî řîxoľe: نتـ:[ پز، نخ] سمینی ڕیخۆڵە[ ئینگـ: enterobrosia]

هەوکردنی ڕیخۆڵە/hewkirdinî řîxoľe: نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enteritis]

هەوکردنی ڕیخۆڵەکوێرە بڕین/hewkirdinî řîxoľekiwêre biřîn: ن:[ پز][ ئینگـ: Appendicitis]{ پەزیشکی، ل، 42}.

هەوکردنی ڕیخۆڵە و کۆڵۆن/hewkirdinî řîxoľe û koľon: نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enterocolitis]{ پەزیشکی، ل، 128}.

ڕیخەڵۆک/řîxeľok: نتـ:[ توێ][ ڕیخ² + ئەڵۆک] ڕیخۆڵە، ڕیوەڵۆک( هـ)،ڕیخەڵوو( خۆ). ڕیوی.

ڕیخەڵوو/řîxeľû: نتـ:[ توێ][ هـ][ ڕیخ² + ڵوو] ڕیخۆڵە.

ڕیخۆڵا/řîxoľa: نتـ:[ توێ][ هـ][ ڕیخ² + ئۆڵا( ئۆڵ+ ئا)] ڕیخۆڵە.

ڕیخۆڵا کۆرە/řîxoľa kore: نتـ:[ توێ][ هـ] ڕێخۆڵەكووێرە.

.

.

.

.