باخەڵ/baxeľ: ن:
{{ ەک / ێ / ێک / ێوە // ان / ێ / ن }{ ەکە / ێ // ەکان / ەکێ }}
1 – باغەڵ، بەر، بەرۆک، نێوانی سنگ و كراس، پاخڵ( کباک) _ پاشل.
2 – باوەش، ئامێز.
باخەڵ بەتاڵ/baxeľ betaľ: نتـ: گیرفان بۆش.
باخەڵبڕ/baxeľbiř: ئان: ئەوكەسەی كە گیڕفان و بەركی خەڵكی دەبڕێت.
باخەڵ بڕین/baxeľ biřîn: كتپ: گیڕفان بڕین.
.
.
_________________________
باخەڵ/baxeľ: ن:[ توێ] هەر تشتێک تایبەت بێت بە بن باخەڵ یان بن باڵ یان بن قۆڵ.[ ئینگـ : Axillary ]
.
بن باخەڵ/bin baxeľ: نتـ:[ توێ] بنباڵ، بنقۆڵ، بنکەفش( باد) بنهەنگڵ.[ ئینگـ : Axilla]
پەڕی بن باخەڵی باڵندە/peřî binbaxeľî baľinde: نتـ:[ توێ] پەڕی بنباڵی باڵندە.[ ئینگـ : Axillar]
دوومەڵی بنباخەڵ/dŭmeľî binbaxeľ: نتـ:[ توێ][ نخ] دوومەڵی بن هەنگڵ.[ ئینگـ : Axillary Abscess]
.
.
____________________________
بنباخەڵی/binbaxeľï: نتـ:[ ڕوو] تایبەتی گۆشەی نێوان گەڵا و لقێکە یان لقێک جیادەبێتەوە لە قەدی دارە.[ ئینگـ : Axillary ]
.
.