چاوبەس/çawbes: ئانفا:[ ئەردە][ چاو+ بەس( ڕەگی بەستن)] چاوبەست.
چاوبەسان/çawbesan: کتن:[ ئەردە][ چاو+ بەس( ڕەگی بەستن)+ ئان] چاوبەندان، چاوبەستران.
.
چاوبەست/čawbest: ئانفا:[ چاو+ بەست( ڕەگی بەستن)]
1 – جادووگەر، جادووباز، هەڵخەڵەتێن، دەستبڕ.
2 – دەسرۆکەیەکی تایبەتییە چاوی منداڵانی پێدەبەسترێت.
چاوبەستە/çawbeste: نتـ:
{
گەردەشی چاوت قەراری عاشقی میسکین دەبا
ساحیری چاوبەستە، ئارێ، دڵ دەکێشێ دین دەبا ؟
}{ وەفایی}
چاوبەستن/çawbestin: کتپ:[ چاو+ بەستن]
1 – بە پەڕۆیەکی چاوی خۆ یا کەسێکی بەستن.
2 – جادووکردن، فریودان، ساختەلێکردن، فێڵ کردن، دەست بڕین، خەڵەتاندن.
3 – ناپاکی لەگەڵ کردن ( ژن و مێرد).
چاوبەستی/çawbestî: نچ: جادووگەری، جادووبازی، هەڵفریوان.
چاوبەسی/çawbesî: نچ:[ چاو+ بەس( ڕەگی بەستن)+ ی] جادووگەری، جادووبازی، هەڵفریوان.
.
.
.
.