جن/cin: ن:[ ئاین][ ئاڤێسـ: unuaj: جەینی، جەونو]
{ سروشی ژنێكی خراپە، كە ئەفسوونی پیاو دەفریوێنێت، كە ئافرین دەبێتەوە لە نەخۆشی و نەهامەتیدا، پێچەوانەی هوما یە}{ كانگا. ل. 185}.
1 – فریشتە.
2 – قژەسەرە، درنج، عەجنە، خێو، تارمایی مردووان، شەولەبان، مێردەزمە( هـ).
جن پەری/cin perî: نتـ:[ كباك] جندۆكەی مێیینە.
جندار/cindar: نتـ:[ جن+ دار] جندۆكەدار : كەسێكە شێت و جندۆكەدار بێت.
جنداری/cindarĭ: نچ:[ جندار+ ی] جندۆكەداری.
جندۆكە/cindoke: نتـ:[ جن+ د+ ئۆكە] خێوی شەو( مکـ). : جۆرە گیاندارێكی نادیار و وونە، گۆیا هیچ نابیندرێت.
:: … دەیانگوت عیزرائیل و خودا جندۆکە دەنێرن بۆ ئەوەی منداڵ بدزن….{ برایم فەڕشی}
جندۆكەدار/cindokedar: ئانتـ:[ جندۆكە+ دار] جندار، شێت.
جندۆكەداری/cindokedarĭ: نچ:[ جند ۆكەدار+ ئی] جنداری، شێتی.
جن ژسەرگرتن/cin jisergirtin: كتن:[ كباك] جن لەسەرگرتن.
جن سەركەتن/cinserketin : كتن:[ كباك] جن كەوتنەسەر.
جنگر/cingir: نفا:[ كباك] ئەو كەسەی كە جن دەگرێت وەك شێخ، مەلا، فاڵچی.
جنۆكە /cinoke: نتـ:[ جن+ ئۆكە] خێو، دێوەڵۆكە(كباك)، قژەسەرە، درنج، عەجنە.
جنۆكەدار/cinokedar: ئانتـ:[ جنۆكە+ دار] جندۆكەدار.
جنۆكەداری/cinokedarĭ: نچ:[ جنۆكەدار+ ئی] جندۆكەداری.
جنی/cinĭ: نچ:[ هـ][جن+ ئی] جننی، جندۆكە.
.
.
.
.
.