جۆش/coş: ن:

  لەفەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
زەۆشە aCoaz

1 – جۆ : كوڵانی شلەمەنی و هیتر.

2 – خرۆش : گەرمبوونی کەلـلەی كەسێک.

3 – [ نخ] ئازەبە : جۆرە زیپكەیەكە لە تاوی هەرزەكاری لە سەر ئاوومەتی كچ وكوڕ دەردەچێت.

4 – جۆرە خشتێكی قورسی شێنكارە، كە زۆر سووربووبێتەوە.

5 – لەحیم، چەسپ، لکاندن : پێكەوەنووسانی دوو چشت.

:: ئەو دووانە جۆشداراون : پێكەوەنووساوون.

بەجۆش/becoş: ئانتـ:[ بە+ جۆش] جۆشدار.

بێجۆش/bêcoş: ئانتـ:[ بێ+ جۆش] بێخرۆش.

جۆشان/coşan: كتن:

1 – كوڵان، خوروشان.

2 – هەڵقوڵین : فیچقەی ئاو لە زەوی.

جۆشانە/coşane: نتـ:[ جۆش+ ئانە] دەرمانی لە ناو ئاودا كوڵاو.

جۆشاندن/coşandin: كتپ: كوڵاندن، خوروشاندن.

جۆشاو/coşaw: ئانفا:[ جۆش+ ئاو][ جۆشان]

{

گوڵ لە باغاندا جۆشاوە، ڕەنگ ڕەنگ صەف صەفیان کێشاوە

لالە دەڵێی دڵ ئێشاوە، کەناری جۆیباری گرت

}{ وەفایی، ل، 25}.

جۆشە دەروونییەكان/coşe derûnîyekan: نتـ:[ دەروو] ( بع: الانفعالات النفسیە).

جۆشخواردن/coşxwardin: كتن:

1 – توانەوەی بەسەریەكتریدا چوونی هەندێک چشت بەهۆی ئاگرەوە.

2 – پێكەوەنووسان بەهۆی لەحیم كردن.

جۆشدار/coşdar: ئانتـ:[ جۆش+ دار] بەجۆش.

جۆشداری/coşdarî: نچ:[ جۆشدار+ ی] بەجۆشی.

جۆشدان/coşdan: كتپ:[ جۆش+ دان]

1 – كولاندن : هێنانەكوڵ لەسەر ئاوور.

2 – لەحیم كردن.

3 – بریتییە لە زۆر بەتین كردنی سۆپە.

جۆشدەر/coşder: ئانفا:[ جۆش+ دەر( دان)] هاندەر: كەسێ فیتی خەلكی بدات.

جۆشدراو/coşdiraw: ئانفا:[ جۆش+ دراو( دران)]

1 – هاندراو.

2 – گەرمكراو.

جۆش سەندن/coş sendin: كتپ: كوڵینی شلەمەنی لەسەر ئاوور، گەرم بوونی یەكێک لە كارێكیدا، مەبەست لە تاو سەندنی جیهانە لە هاویندا.

جۆشش/coş: نتـ: كوڵان، كوڵانی ئاو یان هەر شلەیێكی تر بە هۆی ئاگرەوە، هەڵقوڵانی ئاو لە ژێر زەوی یان سەرچاوە و كانی بۆ سەر زەوی.

{

جۆششی تاوە لە نێو دیدەیی گریانم دا

چ تەنوورێكە لە تەندوورەیی تۆفانم دا

}{ نالـی}.

جۆشكار/coşkar: نفا:[ جۆش+ كار( كردن)] ئاسنگەر.

جۆشكاری/coşkarî: نچ:[ جۆشكار+ ئی]

1 – لەحیمكاری.

2 – توواندنەوەی میتاڵ.

جۆشكردن/coşkirdin: كتپ:[ جۆش+ كردن]

1 – جۆشاندن، كوڵاندن، وەكوڵهێنان.

2 – چەسپاندن، چەسپ كردن، لەحیم كردن، لکاندن.

جۆشن/coşin: ئانتـ:[ جۆش+ ن] كەسێكە بە جۆش بێت و خۆی لەم و لەو هەڵبسووێت.

جۆش وخرۆش/coş  û xircoş: نتـ: جموجۆڵ، هەڵچوون.

جۆشیان/coşyan: كتن: هاتنەجۆش.

جۆشین/coşîn: كتن: كوڵین، جۆشان.

جۆشیو/coşîw: نفا:[ جۆشین]

1 – كوڵیو، كەلـی، كوڵاو، كەلانی.

2 – فیچقەكردوو، هەڵقوڵاو.

ئابجۆش/abcoş: نتـ:[ ئاب+ جۆش] ئاوی کوڵاو، ئاوی به‌کوڵ.

.

.

.

.