لکا/lika: ف:[ هـ] لکێ، لکاو( کناو)، نووساو بە تشتێکەوە.
لکان/likan: کتن:[ تێکـ] پێوەنووسان، جۆش، چەسپەک، لەحیم( کناو)، ڕاکووتان, زەلقاندن : zeliqandin [ ئینگـ : weld].
لکاندن/likandin: کتپ:[ تێکـ] پێوەنووساندن( بابا)، تێکبەستن، جۆشاندن، لەحیم کردن، لکنای( هـ) [ ئینگـ : welding]
لکاندن لە ئاسمان/likandin le asman: کتپ:[ تێکـ][ لکاندن+ لە+ ئاسمان] لکاندن لەبۆشایی. [ ئینگـ : welding in space]
لکاندنی خێرایی هەرەبەرز/likandinî xêrayî hereberiz: نتـ:[ تێکـ] [ ئینگـ : ultra speed welding]
لکاندنی داڕشتەی ئەلەمنیۆم/likandinî dařištey eleminyom: کتن:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding aluminun alloy]
لکاندنی داڕشتەی مەگنیسیۆم/likandinî dařištey megnîsiyom: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding magnesium alloy]
لکاندنی داڕستەی نیکل/likandinî dařištey nîkil: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding nickel alloy]
لکاندنی ژێر ئاو/likandinî jer aw : نتـ:[ تێکـ] جۆرێکە لە لکاندن بۆ چاککردنەوەی ئەو ئامێر و پاپۆرانەی لەناو ئاو کاردەکەن بە بەکارهێنانی ئەلکترۆدی داپۆشراو کە 80 % توندی دەدات. تا 10 مەتر لە ناو ئاو لکاندنەکە ئەنجام دەدرێت.[ ئینگـ : underwater welding]
لکاندنی ژێر هاڕراوەی توانەوە/likandinî jer hařiřawey tiwanewe: نتـ:[ تێکـ] [ ئینگـ : under powder welding]
لکاندنی سەربەرەوخوار/likandinî serberewxiwar: نتـ:[ تێکـ] [ ئینگـ : dwonhill welding ]
لکاندنی سەربەرەوژوور/likandinî serberewjûr: نتـ:[ تێکـ] [ ئینگـ : uphill welding]
لکاو/likaw: ئانفا:[ تێکـ] پێوەنووساو، لکانمەند [ ئینگـ : weldable]{ شەوکار، ل، 684}
لکای/likay: کتن:[ هـ] لکان : نووسانی تشت بەیەکەو
لکایەرە/likayere: کتن:[ هـ][ لکای+ ئەرە] دالکان، دانووسان.
لکنای/liknay: کتپ:[ هـ] لکاندن، لەحیم کردن، پێوەنووساندن. [ ئینگـ : welding]
لکێنەر/likêner: کتن:[ تێکـ] [ ئینگـ : welder]
لکێندراو/likêndiraw: ئانفا:[ تێکـ] جۆشخواردوو، لەحیم کراو. [ ئینگـ : welded]
لکیین/likîyn: کتپ:[ تێکـ] لەحیم کردن، پێوەنووسان. [ ئینگـ : welding] î
.
هەندێک زاراوەی پەیوەند بە لکاندنەوە |
{ تێبینی : بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەسەر پەیڤە ئینگلیزیەکان بدەن}
.
ئامۆژگاری لکاندن/amojigarî likandin: کتن:[ تێکـ][ ئامۆژگاری+ لکاندن] [ ئینگـ : Welding Tips and Tricks]
ئامێری لکاندن/amêrî likandin: کتن:[ تێکـ][ ئامێری+ لکاندن] [ ئینگـ : welding machine]
ئەستێلکی لکاندن/estêlikî likandin: کتن:[ تێکـ][ ئەستێلکی+ لکاندن] گۆمی لکاندن. [ ئینگـ : weld puddle]
ئەندازیاری لکاندن/endaziyarî likandin: کتپ:[ تێکـ][ ئەندازیاری لکاندن] زانستێکی بەرفراوانە دەخوێندرێت دەربارەی فیزیا، تێکنیک، داڕشتەی کانزاکان، جۆری کانزاکان، شێوازی لەحیم کردن و ئەنجامدانی بە زۆر شێوەی جیاواز. هەرەوها زانستێکە لەمەڕ هونەری دیزاین، پڕۆسەی لێکوڵینەوە و هەڵسەنگاندنی لکاندن لەسەر بنەمای پلان بۆ داڕشتن. چاودێریکرنی لە شێوزای لکاندن کە بگونجێت لە نێوان کانزاکان. [ ئینگـ : welding engineer]
بەشلکردنەوە لکاندن/be šilkirdinewe likandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding fusion]
بەگازلکاندن/be gaz likandin: کتپ:[ تێکـ] گازەلکاندن. [ ئینگـ : welding gas]
بلاچەی لکاندن/biľačey likandin: کتپ:[ تێکـ] شێوەی قوچەکە : خاڵی قوچکەکە لە کۆتایی ئەلکترۆدی لکاندنەوە بەشە پانەکەی لەسەر ڕووی ئیشەکە دەبێت، درێژی بڵاچە تا 2 ملم دەبێت و لەگەڵ فۆلییتەی بڵاچە ڕاستەوانەیە، هەرچەند درێژی بڵاچە زێدە بکات فپلییتەی زیاد دەکات. [ ئینـ : welding arc]{ گەیلان – هەریری، ل، 164}.
پەیوەندی لکاندن/peyiwendî likandin: کتن:[ تێکـ] [ ئینگـ : ]
پڕۆسەی پەیوەندیدار بە لکاندن/piřosey peywendîdar be likandin: کتپ:[ تێکـ] بریتییەلە ئەو پرۆسیسانە لە ڕێگای لکاندن ئەنجام دەدرێت وەکو پڕۆسەی بڕین بە ئۆکسجین.[ ئینگـ : welding – related process]
پرۆسەی لکاندن/piřosey likandin: کتن:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding]
پشکێنەری لکاندن/piškênerî likandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding inspector]
پێکەوەلکا/pêkewelikan: کتن:
پێکەوەلکاندن/pêkewelikandin: کتپ:
پێکهاتە لکێندراوەکان/pêkhate likêndirawekan: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welded structure]
تاوی لکاندن/tawî likandin: کتن:[ تێکـ] [ ئینگـ : weld interval]
تەزووی لکاندن/tezuwî likandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding current]
تەکنەلۆژیای لکاندن/tekinelojiyay likandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding technology ]
تەکنیککاری لکاندن/teknîkkarî likandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding technician]
تەکنیکی لکاندن/teknîkî likandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding technique ]
ترانسفۆرمی لکاندن/tirasformî likandin: کتپ:[ تێکـ] بگۆری لکاندن : بنەمای ئەو ئامێرە گۆڕێنی تەزووی کارەبایییە لەتەزووی گۆڕاو بۆ تەزووی نەگۆڕ و بەردەوام لەکاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی لکاندن. [ ئینگـ : welding transformer]
تڵیشی لکاندن/tiľîšî likandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding seam]
تۆزی لکاندن/tozî likandin: کتپ:[ تێکـ] هارڕاوەی لکاندن. [ ئینگـ : welding powder]
تووکی لکاندن/tûkî likandin: نتـ:[ تێکـ][ تووک+ ی+ لکاندن] جۆرێکە لەنەنگی لەشێوەی داوی باریک لەسەر ڕووی لکاندن پەیدا دەبێت بەهۆی خێرا لکاندن. [ ئینگـ : whiskers welding]
تووڵی لکاندن/tûiľî likandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding rod]
توانای لکان/tiwanay kandin: کتپ:[ تێکـ] لەحیمباری( باد)، [ ئینگـ : weldability]
تێکبەستنی لکاندن/têkbestinî likandin: کتن:[ تێکـ] پەیوەندی لکاندن.[ ئینگـ : weld joint]
ثەرمیتی لکاندن/thermîtî likandin: کتپ:[ تێکـ] تێکەڵی ئۆکسیدی ئاسن و فافۆن ( ئەلومنیۆم) [ ئینگـ : welding thermit]{ شەوکار، ل، 685}
خۆلکاندن/xolikandin: کتپ:[ تێکـ] خۆجۆشاندن. [ ئینگـ : welding، autogenous]
دەزگای لکاندن/dezigay likan: کتن:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding apparatus]
دەنکۆلەی لکاندن/denkoley likandin: کتپ:[ تێکـ] خرۆکەی لکاندن : بریتییە لەشێوەی ئەندازەیی کانزایی لکاندن لەسەر ئیشە کە، لەشێوەی ئیلیپس یان هێلکەیی دەچێت، پانی پەیوەستە بەبڕی فۆلتییەی بڵاچەی کارەبایی لە نێوان ( 17 – 30) فۆڵت و درێژی بڵاچەی لەلایەک. لەلایەکی تر بەرزی دەگەڕێتەوە بۆ بڕی تەزوی کارەبا. [ ئینگـ : welding bead]
ڕەنگی لکاندن/řengî likandin: کتن:[ تێکـ] [ ئینگـ : ]
ڕووی لکاندن/řuwî likan: کتن:[ تێکـ] [ ئینگـ : weld face]
ڕێکخەری تەزووی لکاندن/řêkxerî tezuwî kandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding regulator]
ڕێنمایەکانی هەنگاوەکانی لکاندن/řênimayekanî hengawekanî likandin: کتپ:[ تێکـ] نامیلکەیەکە بەزمانی ئینگلیزی، باس لە چۆنێتی هەنگاوەکان لکاندن دەکات، بێجگە لەوە باس لەو نەنگ و تەگەرانە دەکات کە تووش دەبن. وە بەچ شێوەیەک چارەسەردەکرێن یان دووبارە بەشێوەیەکی دروست بۆشاییەکان پڕدەکرێنەوە. بۆ ئەوەی بگەن بە ئەنجامێکی خوازراو. [ ئینگـ : welding procedure specification (WPS)]
سەرپەرشتی لکاندن/serperištî likandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding supervisor]
سووری لکاندن/sûřî likandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding cycle]
شوێنکەوتنی هەنگاوی لکاندن/šiwênkewtinî hengawî likandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding sequence]
شوێنی لکاندن/šiwênî likandin: کتپ:[ تێکـ] بریتییە لە شێوازی لکاندن لەسەر ڕوویەکی تەخت یان بە شێوەی ئاسۆیی یان ستوونی یان لەژێرسەر یان شێوە بۆری. [ ئینگـ : welding position]
فاکتەری نەخشەڕێژی کۆمەلێ لکاندراو/fakterî nexišeřêjî komelê likandiraw: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : weldment design factor ]
قۆناغەکانی لکاندن/qonaẍekanî likandin: کتپ:[ تێکـ] بریتییە لە باسکردنی ڕێگا و کرداری جۆرەکانی لکاندن بە دڕێژی بە مەبەستی بەرهەمهێنانی لکاندن. [ ئینگـ : welding procedure]
کانی لکاندن/kanî likandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding metal]
کەرەستەی لکاندن/kerestey likandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding equipment]
کرداری لکاندن/kirdarî likandin: کتپ:[ تێکـ] پرۆسەی لکاندن. [ ئینگـ : welding process]
کرێکاری لکاندن/kirêksrî likandin: نتـ:[ تێکـ] جۆشکار، لکێنکار، لەحیمچی _ لەحیمگەر . [ ئینگـ : welder]{ شەوکار، ل، 684}
کێبلی لکاندن/kêbilî likandin: کتپ:[ تێکـ] پەتک. [ ئینگـ : welding cable]
لابردنی ڕەنگی لکاندن/labirdinî řengî likandin: کتن:[ تێکـ] [ ئینگـ : weld discoloration]
ماموەستای لکاندن/mamwestay likandin: کتپ:[ تێکـ] ڕاهێنەری لکاندن. [ ئینگـ : welding educator]
مەرجەکانی بڵاچەی لکاندن/mercekanî biľačey likandin: کتپ:[ تێکـ] بریتییە لە پاراستنی درێژی بڵاچەی کارەبایی بە بەردەوام جووڵانەوەی ئەلکترۆدی کانزایی بە ئاراستەی تەوەرەکەی و جووڵانەوەی بەئاراستەی ئاسۆ بەخێراییەکی گونجاو.[ ئینگـ : welding arc requirement]
میتالۆری لکاندن/mîtalorî likandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding metallury]
ناوچەی لکاندن/nawčey likandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding zone]
نەنگییەکانی لکاندن/nengîyekanî likan: کتن:[ تێکـ] کەم و کووری لکاندن. [ ئینگـ : weld defect]
نیشتنەوەی کانزای لکاندن/nîštinewey kanizay likandin: کتن:[ تێکـ] [ ئینگـ : weld metal deposit]
وایەری لکاندن/wayerî likandin: کتپ:[ تێکـ] تێلی لکاندن. [ ئینگـ : welding wire]
وەگەرخەری لکاندن/wegerxerî likandin: کتپ:[ تێکـ] بریتییە لە ئەو کەسەی ئامێری لکاندن بە شێوەی ئۆتۆماتیکی و میکانیکی و ڕۆبۆتی ڤە گڕ دەێخیت. مەرج نییە شارەزای تەواوی لە بواری لکاندن هەبێت. [ ئینگـ : welding operator]
هاوکێشەی تێچووی لکاندن/hawkêšey têčûy likandin: کتن:[ تێکـ] [ ئینگـ : weld cost formula]
هێڵکاری سووڕی لکاندن/hêľkarî sûřî likandin: کتپ:[ تێکـ] [ ئینگـ : welding cycle program]
یاریدەری توانەوەی لکاندن/yarîderî tiwanewey likandin: کتپ:[ تێکـ] فلەکس. [ ئینگـ : welding flux]
.
.
.
.