ئاوله‌مه‌¹/awleme: ن: [ توێ] ئاوڵه‌مه‌، ئاوەلەمە ، پز، كۆرپه‌ڵه، مه‌لۆتكه : ئه‌م زاراوه‌یه‌ بۆ ئه‌و منداڵه‌ به‌كاردەهێندرێت، كه‌ هێشتا له‌ زگی دایكیدا بێت وه‌ ته‌مه‌نی له‌ دوومانگ پتر بێت و گیانی وه‌به‌ر نه‌هاتبێت. وه‌ له‌ناو په‌رده‌یه‌ك دایه‌ كه‌پڕه‌ له ‌شلاو له‌ناو منداڵداندا.[ ئینگـ : Embryo]

{ تێبـ : لە هەندێک سەرچاوە بە( ئاولەمە) و لە هەندێک سەرچاوەی دیکە بە( ئاوڵەمە) نووسراو، بە گومانم لەوەی کامەیان ڕەسەنتر و دروستترە، بۆیە بە هەردوو شێوەکە دەینووسمەوە}.

په‌رده‌ی ئاوله‌مه‌/perdey awleme: ن:[ توێ] پزوو، تووره‌كه‌ی پس، یوڵداش : به‌ ئه‌و په‌رده‌یه‌ ده‌گووترێت كه‌ له ‌منداڵدان منداڵی تێدایه‌، كاتێ كه‌نزیكی منداڵبوون دێت په‌رده‌كه ‌ده‌دڕێت و منداڵه‌كه‌ دێته‌ده‌ره‌وه‌.

ده‌نگی ئاوله‌مه‌/dengî awleme: ن:[ توێ] لێره‌دا مه‌به‌ست ده‌نگی دڵی منداڵه‌ له‌ سكی دایكیدا ، ئه‌م ده‌نگه‌ له‌ هه‌فته‌ی یانزه‌هه‌مه‌وه‌ مرۆ‌ڤ ده‌توانێت بیبیستێت، دڵی منداڵی له‌ دایك نه‌بوو 120 تا 140 كه‌ره‌ت له‌ خوڵه‌كێكدا لێده‌دات.

ئاوسانی ئاوله‌مه‌/ awsanî awleme: نتـ:[ توێ] ئه‌مه‌ له‌كاتی منداڵ بووندا ڕووده‌دات سه‌ری منداڵه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی پاڵه‌په‌ستۆی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ئاوسێت، به‌ڵام پاش چه‌ند رۆژێك له‌خۆیه‌وه‌ چاك ده‌بێته‌وه‌، هه‌ندێك جار ده‌موچاوی منداڵه‌كه‌ ده‌ئاوسێت، ئه‌مانه‌‌وێت له‌ وانه‌یه‌ زۆربخایه‌نێت تا چاك ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ترسناك نییه‌.

ئاوی ئاوله‌مه‌/awiy awleme: نت:[ توێ] به ‌ئه‌و ئاوه ‌ده‌گووترێت كه‌ له‌ منداڵداندا ئاوڵه‌مه‌ی تێدایه‌، ئه‌م ئاوه‌ منداڵه‌كه‌ ده‌پارێزێت له‌ پاڵه‌په‌ستۆی به‌رز ده‌پارێزێت.

.

.

____________________________ 

ئاوله‌مه‌²/awleme: نتـ:[ ئاو+ له‌مه‌( زگ)][ سنـ]

1 – منداڵی له‌بارچوو، منداڵێك كه‌ له ‌خۆیه‌وه‌، یان به‌ هۆی داوده‌رمان و تشتی تر به ‌مردوویی له‌زگی ئافره‌ت بێته‌ده‌ر.

2 – به‌رخ و كاریله‌ی وه ‌روح نه‌هاتوو، كه‌ پاش سه‌ربڕینی مه‌ڕ و بزن، له‌زگی دایكیان ده‌یانهێننەده‌ر : نه‌به‌كام.

.

.

.