دەروێزە/derwêze: ن: دەرۆزە، سواڵ.

{

کاری دڵم چل ڕۆژە بوو، نەك بێكاری و دەروێزە بوو

مەقصودی من ( پیرۆزە)بوو، ئەو ڕۆیی( بووتیمار)ی  گرت

}{ وەفایی، ل، ٢٦}

.

چل ڕۆژە : مەبەست لە چل ڕۆژ ریاضەتی صۆفییانەیە.

پیرۆزە [ باڵ] باڵندەیەکی پیرۆزە.

بووتیمار [ باڵ] باڵنەیەکی شووم و نەگبەتە.

.

.

.

{

سەرچاوە : دیوانی وەفایی، لێکۆڵینەوەی : محەمەد عەلی قەرەداغی. ل، ٢٦

}