بادان/badan: كتن:[ با+ دان]
1 – پێچان _ پێچاندن( پێچاندنی شتێك)، پێچ پێدان( بەن، دەزوو و تەناف..)، پێچدان، چەرخاندن، سووڕاندن، لوولدان، هەڵپاچین : تێئاڵاندنی شتێک لە شتێکی دیکە.
: ئەو شتانەی بەدەوری خۆیاندا پتر گرژدەبنەوە.
:: ئەو پێچە تۆزێ بادە با تووند بێت.
:: ئەو بەنانە بێنە بایان دەین.
2 – خەرمان هەڵاوێشتن
3 – سووڕاندن بۆ قایمکردن یا کردنەوەی هەر شتێک کە پێچی هەبێت.
{
ئەو پێچە بادە با چاک بچێتە ژوور
کە دەستی رۆژگار بای دا سەری من
سەری شووشەی شەراب وا چاکەبادەم
}{ هێمن}.
4 – سووڕاندن و پێچدانی بەشێک لە ئەندام بۆ ناز و پۆز و لەنجە، زڤراندن.
:: چاو ئەو بەر و ستمەی چۆن با دەدا.
:: گولیزارێ کەزیێن خۆ بادان.
5 – [ تەنز] بالێبوونەوە، گۆڕینی تەحلیلیشی پێ دەڵین. { سید یاسن قریشی }
بادانەوە/badanewe: كتن:[ بادان+ ئەوە]
1 – ڕیگاگۆڕین و بەڕێگایەكی تردا ( چ ماددی، چ مەعنەوی) ڕۆین. لادان : لادان لەسەر بیر و بروا و چوونەوە سەر باوەڕی پێشوو یان بریتییە لە پەشیمان بوونەوە لەگووتە و كردەیەك. پێژەوان بوون. هەڵگەڕانەوە.
:: هەر سەری ئەسپەكەی بادایەوە ڕووی كردە ماڵی كوێخا.
2 – پاشگەزبوونەوە.
:: لە نێو مەنگوڕان دا بادانەوە عەیب نیە.
3 – سووڕاندنەوە، وەرگەڕاندنەوە.
:: ئەو گوڵدانە هەندێک بادەوە بابیبینم بزانم ئەو بەری چۆنە.
{
ساقیا وا بادەوە، و ابادەوە
ڕوو لەلای من كە بەجامێ بادەوە
}{ هێمن}.
4 – کەوانەکردن، کلکردن، گەڕانەوە.
:: گوللەوە دیوار کەوت و بای داوە.
5 – بەیەكدادانی دووگوریس. كردنیان بەیەك هەودا.
بادانەوەسەر/badaneweser: کتن: وازهێنان لە کار و مەسەلەیەک و چوونەوە سەر باری پێشوو.
:: کەریم لە نەجاڕی بایداوەتەوە سەر ئاسنگەری.
باداندن/badandin: كتپ:[ كباك] دان ڤەهاتن.
بادراو/badarw: ئانفا:[ بادان] هوونك .
: هەر شتێك كە بادرابێت یاخود لۆچ بێت.
خۆبادان/xobadan: كتن:[ خۆ+ بادان] خۆسووڕدان.
1 – سەماکردن.
2 – بە لەنجە و لار ڕۆیشتن.
قوون بادان/qûnbadan: كتن:[ قوون+ بادان] قوون سووڕان.
لێ بادان/lěbadan: کتن: هەڵقورینجاندن.
.
.
.
.