بادە/bade: ن:[ کەرەستە][ پەهلەوی : Bātak]
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | كۆ | تاک | كۆ | |
شێوەزاری كرمانجی باكوور | ەک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری كرمانجی ناوەند | ێ ، ێک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ەکێ |
2 – لە ڕوانگەی تەسەوفەوە یان فەلسەفەی عیرفانەوە واتا : مەستی خوادای دێت.
{
بە جامێ بادەوە تێر نابم ئەگەر مەیلت هەیە ساقی
گلێنەی خۆم دەنێرمە خزمەتت بۆم تێكە تابیبا
}{هێمن}.
بادەپەرست/badeperist: نتـ:[ بادە+ پەرست( پەرستن)] مەینۆش، كەسێک كە خواردنەوەی پێ خۆش بێت.
بادەپەرستی/badeperistî: نچ:[ بادە+ پەرست( پەرستن)+ی] ئەوەی پەیوەندی بەبادەپەستنەوە هەبێت.
بادەپەیما/badepeyma: نتـ:[ بادە+ پەیما] میخۆر، بادەخۆر.
بادەخۆر/badexor: نفا:[ بادە+ خۆر( خواردنەوە)] مەیخۆر، بادەنۆش، ئارەقخۆر : كەسێک كە بادە دەخواتەوە.
بادەخۆری/badexorî: نچ:[ بادە+ خۆر( خواردنەوە)+ ی] ئەوەی پەیوەندی بەبادە خوارنەوە هەبێت.
بادەخۆش /badexoş: نتـ:[ بادە+ خۆش] ئەو كەسەی كە دەخواتەوە.
بادەفرۆش/badefiroş: نفا:[ بادە+ فرۆش( فرۆشتن)] مەیفرۆش، ساقی، بڕامەن.
بادەک/badek: نتـ:[ بادە+ ک] بادە، پەرداخ، لێوانی بچووک.
بادەگێڕ/badexor: نفا: [ بادە+ گێڕ( گێڕان)] كەسێک كە بادە دەداتە دەست بادەخۆران، مەیگێر، بڕامەن، ساقی.
بادەگێڕان/badegêřan: كتپ:[ بادە+ گێڕان] مەیگێڕان.
بادەگێڕیی/badegêřyî: نچ:[ بادە+ گێڕ( گێڕان)+ یی] ئەوەی پەیوەندیبە مەیگێڕییەوە هەبێت.
بادەنۆش/bade noş: نتـ:[ بادە+ نۆش( نۆشین)] مەیپەرست.
بادەنۆشین/badenoşîn: كتن: مەیخواردنەوە.
بادەی ئەلەست/badey elest: نتـ:[ بادە+ ی+ ئەلەست] بادەی خودایی
{
چاوبازەی چاومەستە، لەوبادەی ئەلەستە
دەستم بگرە هەستە، تۆ و دین و ئایینت
}{ وەفایی}.
دووکانی بادەفرۆش/dûkanî badefiroş: نتـ:[ دووکان+ ی+ بادەفرۆش] شەرابخانە، شيرەخانە، مەيبانگ، مەيبەنگ، مەيخانە، مەيستان، مەيگەرێن.
.
.
.
.