چۆڕ ¹ /çoř: ن: تنۆک_ تنۆكە، چڕ، چک، قوم، كەم، نەخت.

:: چۆرێک ئاو.

چۆڕان/çořan: كتن: تكان، چكان _ چکین، مچقین، زوها _ زوا بوون، هیشک بوون.

چۆڕانەوە/çořanewe: كتن: تكانەوە، چكانەوە. داچۆڕان، هەڵچۆڕان.

چۆڕاندن/çořandin: كتپ: تكاندن، چكاندن.

چۆڕاندنەوە/çořandinewe: كتپ: چكاندنەوە، تكاندنەوە، داچۆڕاندنەوە.

چۆڕاو/çořaw: نفا:[ چۆڕان] تكاو، چكاوە.

چۆڕاوكە/çořawke: نتـ:[ چۆڕاو+ كە] هاتنەخوارە وەی بارانە لەپلووسک و گوێسەبانە.

چۆڕاوگە/çořawge: نتـ:[چۆڕاو+گە] بەرپلووسك، شۆڕاوگە :

1 – باراناوێكە بە گووێسەوانە دا بێتەخوارەوە.

2 – جێگای ڕژانی ئاو.

{

چەند بگەرێم
دەبمەوە پەپولەیەکی ناسک
فەرامۆش بە تەمەنى باخچەیەکى رەش
شکاو بە شووشەی خەون
دەبمە چرکەی گزنگی بەیانی
دەبمە تنۆکێ لە باران
دەبمە چۆڕاوگەی زستان و
خونچەی پشکوتووی
چوار وەرزی ساڵی دابڕان.

}{ کەژاڵ ئیبراهیم خدر}.

چۆڕە/çoře: نتـ:[ دەنگ][چۆڕ+ئە] دەنگی چۆڕانەوەی ئاوە، شۆڕە.

چۆڕەبڕە/çořebire: نتـ:[ چۆرە+ بڕ( بڕین)+ئە] ووشكبوونی ئاو لە شووێنێک.

چۆڕەبڕكردن/çořebiřkirdin: كتپ: ووشككردنی ئاو لە شووێنێكدا.

چۆڕەچۆڕ/çořeçoř: ئانتـ: تكەتک، چۆڕەچۆڕ، چكەچک، شۆڕەشۆڕ.

چۆبڕ/çoř: نفا:[ چۆڕ+ بڕین] ووشك و چكبوونی ئاو لە شووێنێک، كە چۆڕی تێدا نەمێنێت.

چۆڕچۆڕ/çořçoř: ئانتـ: دڵۆپ دڵۆپ، تنۆک تنۆک.

{

ده‌شت و کوێستان و لووتکه‌ی به‌رزی کێو

بزه‌ی به‌هاریان که‌وتۆته سه‌ر لێو

بەفری تواوەی سەر شاخی خەمبار

ئەبێ بە فرمێسک، چۆڕ چۆڕ دێتە خوار

}{ ڕەحیم لوقمانی}

چۆڕک/çořik: نتـ: جۆڕک : توورەكە، كوندە.

:: چۆڕەمیزێكی كرد: توورەكە میزێكی كرد.

چۆڕگە/çořige: نتـ: جێگایەكە ئاوی لێ بچۆڕێت.

چۆڕلێبڕین/çořlêbiřîn: كتپ: تنۆک لێبڕین.

:: چۆڕی لێبڕی : تنۆكەلێبڕین.

چۆریان/çořiyan: كتن: چۆڕانەوە، چۆریانەوە.

چۆڕیانەوە/çořiyanewe: كتن: چۆڕانەوە.

.

داچۆڕان/daçořan: کتپ:[ کشت][ دا+ چۆڕان] هاتنەخوارەوەی چشتێکی شل لە چشتێکی تر، چۆڕانەوە، تنۆکەتنۆکە یان بەڕێچکە ڕژانە خوارەوەی شلەمەنی، ( ڕۆژ) هەڵنیشستنی باڵندە و فڕۆکە و ئیتر. 

.

.

____________________________

چۆڕ ² /čoř: ن:[ جێۆ] نێوی گوندێکە لە ناوچەی مەریوان.

.

.

.

.