باریک/barîk: ئان:[ ئاڤێستایی : svrak: كەرێس]
1 – زراڤ، شووش، لاغەر، هویرك، زیراڤ، چیلاز، رفت، فین، لەوەند : شتێك ئەستوور نەبێت.
{
كووچەی فەیزاوا تەنگ و تاریكە
ماتیشقەی ڕوسی ناوقەد باریكە
}{ فۆلكلۆر}.
2 – باری هەرشتێك پانای كەم بێت و درێژایی زۆر بێت
:: پردی سیڕاتێ لە موو باریكترە و لە ئەڵماس تیژترە.
باریکان/barîkan: ن: بێڤلە : پارچە زەویەكی سوخنین كە دەر دەپەرێتە نێو ڕووبار، دەریا، زەریاوە.
باریکان/barîkan: ئان:
1 – ڕێسینی زۆر باریك..
:: باریكان دەڕێسێت : واتا: زۆر درێژە بە قسان دەدات.
2 – نووزەدرێژ ( بەتەوسەوە دەگوترێت) بۆ منداڵ كە زۆر گرینۆك بێت.
باریکای/barîkay: نتـ:[ باریك+ ئای] زراڤی: ئاستی باریكی.
:: دارەكە لەبارییكاییەكەیدا ببڕنەوە.
باریک ئەنداز/barîk endaz: نتـ: قەبارەی ڕێك.
بارییک ئەندام/barîk endam: نتـ: لەش و لاری ناسك.
باریکە/barîke: نتـ:[ باریك+ ئە]
1 – تەنگەی بەتاڵ.
2 – تیزماڵك: پارچەیەكی كەم بەرڕە چەرم یان كوتاڵ.
3 – ڕیزە بەقەڵی پەراوێزی جلك لەدیوی دەرەوە بەتایبەت كەوا.
4 – ناوی گوندێكە لەناوچەی عەربەت لە شاری سلێمانی.
باریكە خوێنبەر/barîke xwênber: نفا: [ توێ] دەمارێكە لە شاخوێنبەر بچووكترە و خوێن دەگوێزێتەوە بۆ دەزوولە خوێنینێكان.
باریكە خوێنهێنەر/barîke xwên hêner: نتـ:[ توێ] دەمارێكە لە دەزوولە خوێنینێكانەوە خوێن دەگوێزێتەوە بۆ شاخوێنهێنەر.
باریكەڕێ/barîkeřě: نتـ:[ باریكە+ ڕێ( ڕێگا)] ڕچە، كوێرەڕێ، ڕێگەی تەسك.
باریكەڵانە/barîkeľane: ئان:[ باریك+ ئەڵانە] باریكەڵە، زۆرباریك.
باریكەلە/barîkeľe: ئان:[ باریك+ ئەلە( ئەڵە)] باریكەڵانە.
باریك بوون/barîk bǔn: كتن:[ باریك+ بوون] زراڤ بوون، تەنك بوون، لاواز بوون.
باریكبین/barîkbîn: ئانتـ:[ باریك+ بین( بینین)] تیژبین، زیرەك.
باریكبینی/barîkbînî: نچ: تیژبینی، زیرەكی، هوشیاری.
باریكرێسی/barîkřěsî: ئانتـ:[ باریك+ ڕێسی( ڕێسان)]
1 – بریتییە لە دانەواندن و قسەی لووس كردن.
2 – خۆشاردنەوە، خۆدزینەوە.
باریك كردن/barîk kirdin: كتپ:[ باریك+ كردن] زراڤ كردن، تەنككردن، لاوازكردن.
باریكو /bariku: نتـ:[ رۆژك، ل][ باریك+ و] دەردەباریكە، بارێكو ینێسی.
باریك و بنێسی/barîk ǔ biněsî: نتـ:[ باریك+ و+ بنێسی] لاوازبوون لەبەر نەخۆشی دوور و درێژ: دانەباری زەبونی
:: خەسووم داویەتێ باریك و بنێسی لەوانەیە نەژێت.
باریكی/ barîkî: نچ:[ باریك+ ئی] زراڤی، لەوەندی، ووردی، هیری، ورتكەی، هویركی.
.
.
.
.