ئاوه‌ز/awez: ن: ئاریش، ئاوز، ژیری، ئه‌قڵ( ع : عقل)، ئاو‌ز، هۆش، فام. : پێکهاتوویەکی زەینی( زیهنی) لە مرۆڤدا كە توانایە لە دەرهێنانی ئاكامەکان. [ ئینگـ : reason]

{ تێبـ : ئا( ها_ هاو)+ وه‌ز( وه‌ج): هاووه‌ج: خاوه‌ن هۆ‌ش }{ ج. نه‌به‌ز}.

:: بە ئاوی ئاوەزتان نیشتمانی ئاودەن.

:: ڕووناکییەک بۆ تاریکییەکانی ئاوەز.

ئاوه‌زکە/awezike: نتـ:[ ئاوەز+ كە][ بع : عقلیة]{ بەدران حەبیب}.  

ئاوه‌زیانه‌/awezyane: نت:[ ئاوه‌ز+ یانه‌( ی+ ان+ ئه‌)] ئه‌قڵانی.[ ئینگـ : rational]

ئاوه‌زیكردنه‌وه‌/awezîkirdinewe: كتپ:[ ئاوه‌ز+ ی+ كردن+ ئه‌وه‌] ئه‌قڵانی كردنه‌وه‌.[ ئینگـ : rationalization]

ئاوه‌زمەند/awezmend: ئانتـ:[ ئاوەز+ مەند]  

ئاوەزمەندی/awezmendî: نچ:[ فلپ]  ژیربیركردنی، ئه‌قڵگه‌ری .[ ئینگـ : Rationalization].

.

بەئاوه‌ز/beawez: ئانتـ:[ بە+ ئاوەز]

بەرئاوه‌ز/berawez: ئانتـ:[ بع: معقول]{ شوکور مستەفا}.  

بێ ئاوەز/běawez: ئانتـ:[ بێ+ ئاوەز] بێ ئەقل، پەخمە، گێڵ، گەوج. >< بەئاوەز.

{  

لە دنیادا ڕەفیقی پیاوی كەر هەرگیز نەكەی ئەحمەد

لە دەس ئینسانی بێ ئاوەز هەتا ئاخرسەرا ڕاکە

{ ئەحمەد موختار بەگی جاف} 

پەروەردەی ئاوه‌ز/perwerdey awez: نتـ: بەرەڤاژۆیەکە لە پەروەردەکردن بۆ گەشەپێكردنی توانا هزریە جیاجیاكان، بەپێی ئامادەیی فیکری خاوەنەكانیان، كە شتێكی سروشتی و خۆكردە، هەموو تاكێك بە كەلەپور دەیگرێت لە پێشینانی خۆی.

کاری ئاوه‌ز/karî awez: نتـ:[ ] ئەنجامگەری.

ڕاهێنانی ئاوه‌ز/ řahěnanî awez: نتـ:[ ] ئاوەزمەندی.

زمانحاڵی ئاوه‌ز/ zimanĥaľî awez: نتـ:[ ] لۆژیك.

.

.

.