هۆش/hoş

: ن: هش( کباک).

1 – ئارێش،  ئاوەز،  جۆش، خەرید،  فڕ، هەست، ئاگا.

2 – بیر _ ویر _هویر _ هۆر.

3 – زی _ زیرەكی، ژیری.  

4 – یاد.

{

دێم هەتا هەمبێ بڕست و بیرو هۆش
‌گەر گلاشم کوردەواری و ئێوە خۆش

}{ هێمن}.

هۆشەنگ/hoşeng: ن:[ هۆش+ ئەنگ]

1 – زانا، زیرەك، زرنگ.  

2- ناوە بۆ مرۆڤی نێر.  

3- منداڵ مردوو.

هۆش ئامایۆویرە/hoş amayo wîre: کتن:[ هـ][ هۆش+ ئامای+ ۆ+ ویرە] بەئاگاهاتنەوە. 

هۆش ئەوەبەرڎەی/hoş ewe berđey: کتپ:[ هـ][ هۆش+ ئەوە+ بەرڎەی] هۆشۆبەرڎەی : لە بیربردنەوە.

هۆش ئەوە شییەی/hoş ewe şîyey: کتپ:[ هـ][ هۆش+ ئەوە+ شی یەی] هۆش شی یەیۆ _ هۆشۆ شی یەی  : لە بیرچوونەوە. 

هۆش ئەوەکەوتەی/hoş ewe kewtey: کتپ:[ هـ][ هۆش+ ئەوە+ کۆتەی] هۆشۆ کەوتەی : کەوتنەوە بیر، هاتنەوەیاد.  

هۆش ئەوەکۆتەی/hoş ewekotey: کتپ:[ هـ][ هۆش+ ئەوە+ کۆتەی] هۆش کۆتەیۆ _ هۆشۆ کۆتەی : کەوتنەوە بیر. 

هۆش ئەوەوزتەی/hoş eweuiztey: کتپ:[ هـ][ هۆش+ ئەوە+ وزتەی] هۆش وزتەیۆ : هۆش ئەوە وستەی : بیرخستنەوە.

هۆشەکی/hoşekî: نتـ:[ هۆش+ ئەکی] پسپۆری.

: کاری هۆشەکی : ئەو کارەیە لە هزرەوە سەرچاوە دەگرێت.    

هۆشەوەر/hoşewer: نتـ:[ هۆش+ ئەکی]( بع : وعي).      

هۆشبەر/hoşber: نفا:[ هـ][ هۆش+ بەر] لە بیربەرەوە.

: ماددەی هۆشبەر.

هۆش بەرڎەیۆ/hoş berđeyo: کتپ:[ هـ][ هۆش+ بەرڎەی+ ۆ] لە بیربردنەوە.

هۆش بی یەی/hoş bîyey: کتپ:[ هـ][ هۆش+ بی یەی] لە بیربوون، فرامۆش نەکردن. 

هۆش کەرڎەیۆ/hoşkerđeyo: کتپ:[ هـ][ هۆش+ کەرڎەی+ ۆ] هۆشۆ کەرڎەی : بیرکردنەوە، یادکردنەوە.

هۆشبڕ/hoşbiř: نفا:[ هۆش+ بڕ( بڕین)] هشبڕ(كباك)، گێژ.

هۆشبڕین/hoşbiřîn: کتپ:[ هۆش+ بڕین] گێژکردن.

هۆشجەم/hoşcem: نفا:[ هۆش+ جەم( ع : جمع)] ئاوڕجەم، هۆشجەم.[ ئینگـ: Concentrated].

هۆشجەمی/hoŝcemî: نچ:[ هۆشجەم+ ی] ئاوڕجەمی، گورجکردنەونی هۆشی خۆ ( پەیتیی، بایەخداری)[ ئینگـ : Concentration].

هۆشخواز/hoşxiwaz: نفا:[ هۆش+ خواز( خوازتن _ خواستن)]      

هۆشدار/hoşdar: ئانتـ:[ هۆش+ دار] زیرەك، تێگەیشتوو، زرنگ، هۆشمەند، وتوو وریا، ئاریشەن، بیرەوەر.

هۆشدارێتی/hoşdarêtî: نچ:[ هۆشدار+ ئێتی] ئاگاداری.

هۆشدارێتی دان/hoşdarêtî dan: کتپ:[ هۆشدارێتی+ دان] ئاگادارکردنەوە.

هۆشدار/hoşdar: ن: ناوە بۆ مرۆڤی نێر.

هۆشداری/hoşdarî: نچ:[ هۆش+ دار+ی] بیرەوەری.

هۆشداری یاسایی/hoşdarî: نچ:[ هۆشداری+ یاسایی][ ئینگـ: caution]  

هۆشمەنـڎ/hoşmenđ:کتپ:[ هـ][ هۆش+ مەنڎ] هۆشمەند. 

هۆشمەنـڎی/hoşmenđî: نچ:[ هـ][ هۆشمەنڎ+ ی] هۆشمەندی. 

هۆشمەننی/hoşmeninî: نچ:[ هـ][ هۆشمەننی] هۆشمەندی. 

هۆش هاتنەوە/hoş hatinewe: کتن:[ هۆش+ هاتنەوە( هاتن+ ئەوە)] وەخۆهاتنەوە.

:  نەخۆشەکە دوای لێدانی جەڵتەی دڵی،  بەهۆش خۆی هاتەوە.

هۆشی/hoşî: نچ: رۆ‌حی.[ ئینگـ : Mental]. 

هۆشیار/hoşiyar: نتـ:[ هۆش+ یار] خاوەن هۆش

1 – بیرەوەر.  

2- ئاگادار، بەخەبەر، نەنووستوو _ نەنووستیی.

هۆشیارانە/hoşiyarane: ن:

هۆشیار ئەوە بی یەی/hoşiyar ewe bîyey: کتن:[ هـ][ هۆشیار+ ئەوە+ بی یەی] هۆشیارۆ بی یەی :  هۆشیاربوونەوە.

هۆشیار ئەوە کریای/hoşiyar ewe kiryay: کتپ:[ هـ][ هۆشیار+ ئەوە+ بی یەی] هۆشتارۆ کریای : هۆشیارکرانەوە.  

هۆشیار ئەوە کەرڎەی/hoşiyar ewe kerđey: کتپ:[ هـ][ هۆشیار+ ئەوە+ کەرڎەی] هۆشیارۆکەرڎەی : هۆشیارکردنەوە.

هۆشیاریەنە/hoşiyaryene: ئاکتـ:[ هـ] لە هۆشیاریدا.   

هۆشیاربوون/hoşiyar bûn: نتـ: بێداربوون.

هۆشیاربوونەوە/hoşiyar bûnewe: کتن: بێداربوونەوە، ئاگاداربوونەوە، لە خەوهەستان

هۆشیارکردنەوە/hoşiyar kirdinewe: نتـ:[ هۆشیار+ کردنەوە] ئاگاردارکردنەوە.  

هۆشیاری/hoşiyarî: نچ:[ هۆشیار+ ی] ئاگاداری، گرنگی.

هۆشیاری دان/hoşiyarî dan : کتپ:[ هۆشیاری+ دان] هۆشدارێتی دان.

: بان کی مۆن هۆشیاری دەدات لە پەرەسەندنی توندوتیژی لە عێراق دا.

هۆشیاری تەندروستی/hoşiyarî tendirustî: نتـ:[ هۆشیاری+ تەندروستی] ڕۆشنبیری تەندروستی.

هۆشیاری ژینگەیی/hoşiyarî jîngeyî: نتـ:[ هۆشیاری+ ژینگەیی] ڕۆشنبیری ژینگەیی.

هۆشیاری کۆمەڵایەتی/hoşiyarî komeľayetî: نتـ:[ هۆشیاری+ کۆمەڵایەتی] ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی.

هۆشین/hoşîn: ئانتـ: بەهۆش.

هۆشینە/hoşîne: ف: بیرەوەخەر.

هۆشی دەستکرد/hoşî destkird: نتـ: ژیریی ده‌ستكرد.[  ئینگـ : Artificial Intelligence].

بەهۆش/behoş: ئانتـ:[ بە+ هۆش] هۆشیار، بەئاگا، ئەخیار.

بەهۆش بوون/behoşbûn: کتن: بەئاگابوون.

بەهۆشکردن/behoşkirdin: کتپ: بەئاگاکردن.

بەهۆش هاتنەوە/behoşhatinewe: کتن: هۆشیاربوونەوە.

بێهۆش/bêhoş: ن: سڕ  

بێهۆش بوون/bêhoş bûn: کتن:[ بێ+ هۆش+ بوون] لە خۆچوون.   

بێهۆش کردن/bêhoş kirdin: کتپ:[ بێ+ هۆش+ کردن] لەهۆش خۆ بران.

: ژنەکە بێهۆش دەکرێت و پاشتر ئەشکەنجە دەدرێت.     

بێهۆشی/bêhoşî: ن:  سڕی.

لەهۆش خۆچوون/le hoş xoçûn: کتن: بوورانەوە، بێهۆش بوون. [ ئینگـ : Anesthesia ، Faint ].

.

.

.

.

______________________

 هۆش/hoş: ن:[ ئاژ][ کباک] بۆر : بزنێکە تووکی ڕەش و خاڵخاڵ بێت.   

.

.

_____________________

 هۆش/hoş: ن: [ دەنگ] بۆ ڕاوەستاندنی کەر بەکاردەهێندرێت.

.

.

.

{ سەرچاوە : گیوموکریانی، ل، ٩٣٠}.   

{ سەرچاوە : وشەنامە، ل، ١٠٨٣}