ئاوه‌سوو¹/awesû: نفا:[ رۆژك، مكـ][ ئاو+ ئه+ سو‌و : سواو( سوان)]
1 – حاڵی شتێك كە زۆر له ژێر ئاودا مابێته‌وه، یان زۆر ئاوی به‌سه‌ردا ڕۆیشتبێت و لیك و لووس بووبێت.
:: خێری بن چۆمان ئاوه‌سوو ده‌بن.
2 – حاڵی شتێك به ئاو ته‌ر بكرێت و له‌به‌ر ده‌زووره یان هه‌رشتێكی تر بخشێندرێت تا ساف و لووس بێت.
:: هه‌ڵماته‌كه‌ی ڕه‌شۆ ئاوه‌سۆ كراوه.
3 -[ پپـ][ سنـ] مرۆ‌ڤی بێ شه‌رم چاوقایمی بێ چاووڕوو. چه‌قاوه‌سوور.
ئاوه‌سووبوون/awesûbŭn: كتن: سووان و لووس بوونی شت به‌هۆی مانه‌وه‌یان له‌ناو ئاودا.
.
.
_____________________________
ئاوه‌سوو²/awesû: ئانتـ:[ سنـ]
1 – نه‌زۆك، نه‌شۆر، ئاییسه : ئافره‌تێك كه سك نه‌كات و منداڵی نابێت.
2 – قسر، ئه‌سته‌وییر، ئوستێوور : گیانداری مێیینه كه‌به‌چكه‌ی نه‌بێت.
{ تێبـ: به‌لای منه‌وه ئه‌م ووشه‌یه ده‌چێته سه‌ر( ئاووس) و هیچ پێوه‌ندی به( 1- ئاوه‌سوو) نیه.{ زه‌بیحی}.
.
.
.