ناردن/nardin: کتن:
1 . بەڕێکردن، شاندن، شەهاندن( کباک)، کلکردن، کیاستەی، کیاسەی گیلان( فە، ل، کهـ)، کیاندن، کیانەی( ل)، وەڕێخستن( ژاوە، هـ)، هنارتن( کباک) : ڕەوانەکردنی شتومەک بۆ شوێنێک( کاڵا، نامە. پۆست، بروسکە).[ ئینگـ: send ,Transmission]
:: ناردن و گەیاندن.
2 . [ مێتا] دوورخستنەوە، دەرکردن، لەکۆڵخۆکردنەوە.
:: ناردنەدەرەوە، ناردنەماڵەوە.
ڤاڤێرکردنی چاوگی ناردن لەگەڵ جێناو دا | ||||||
کەسی یەکەم | کەسی دووەم | کەسی سێیەم | ||||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
ڕابردووی دوور | ناردبووم | ناردبوومان | ناردبووت | ناردبووتان | ناردبووی | ناردبوویان |
ڕابردووی نزیک | ناردم | ناردمان | ناردت | ناردتان | نارد | ناردیان |
بەردەوام | دەم نارد، | دەمان نارد | دەتنارد | دەتاننارد | دەینارد | دەیاننارد |
ڕانەبردوو | دەنێرم | دەینێرین | دەینێریت | دەینڕن | دەنێرێت | دەنێرن |
مەرج | بمناردبایە | بمانناردبایە | بتناردبایە | بتانناردبایە | بیناردبایە | بیانناردبایە |
داخواز / پرسیار | بنێرە، بینێرە | بینێرن | بینێرە | بینێرن | بینێرە | بینێرن |
هەندێ نموونە لە واتا و دۆخەکانی ئەم ڤاڤێرکردنە |
م ناردبوو/nardibû: ف:[ باری کەسی سێیەمە، لە دۆخی ڕابردووی دووری چاووگی( ناردن)ـە] |
ت ناردبوو/nardibû: ف:[ باری کەسی سێیەمە، لە دۆخی ڕابردووی دووری چاووگی( ناردن)ـە] |
ی ناردبوو/nardibû: ف:[ باری کەسی سێیەمە، لە دۆخی ڕابردووی دووری چاووگی( ناردن)ـە]
:: ئەم نامەیەی ناردبوو. |
مان ناردبوو/nardibû: ف:[ باری کەسی سێیەمە، لە دۆخی ڕابردووی دووری چاووگی( ناردن)ـە] |
تان ناردبوو /nardibû: ف:[ باری کەسی سێیەمە، لە دۆخی ڕابردووی دووری چاووگی( ناردن)ـە] |
یان ناردبوو/nardibû: ف:[ باری کەسی سێیەمە، لە دۆخی ڕابردووی دووری چاووگی( ناردن)ـە] |
ناردم/nardit: ف: ڕەوانەم کرد، ڕامسپارد. |
ناردت/nardit: ف: ڕەوانت کرد، ڕات سپارد.{ هەژار، ل، 852}. |
ناردی/nardit: ف: |
ناردمان/nardit: ف: |
ناردتان/nardit: ف: |
ناردیان/nardit: ف: |
تێبینی | |
نردن یا نرتن- لە نردن وابزانم تەنیا « نردۆ» ماوە. بە هێندێ نان دەڵێن کە دەیپێچنەوە و بۆ دەشتەۆانی دەنێرن. یا کەسێک دەڕوا بۆ لایەک و لەگەڵ خۆی دەیبا: « نردۆیەک نان، دوونردۆ نان».
بەڵام «المبنی المجهول» ی ماوە: نراومەتە سەر کار، دەنرێمە سەر کار. مەسدەرەکەی «نران» ە. لە «نرتن» یش کە دال بۆتە تێ وا بزانم تەنیا «نرت» ماوە کە لەگەڵ «نوێ» بەکار ئەهێنرێ. وەک: «نرت و نوێ». « نردن»- ئەلفێک هاتۆتە نێوان «ن» و «ر»- بۆتە ناردن: ناردم، ناردت، ناردی، ناردمان، ناردتان، ناردیان دەنێرم، دەنێری، دەنێرێ، دەنێرین، دەنێرن. لەهێندێ لەهجەدا فیعلی « ناردن» پێشگری « ئە» ی پێش دەکەوێ و « ئـ» دەبێتە « هـ» پاشان ئاوای لێ دێ: هەناردم، هەناردت، هەناردی.. تا دوایی. |
|
لە بارەی هێندێ لە نهێنییەکانی ڕێزمانی کوردی ، حەسەن قزڵچی ، ڤەژین |
ناردنەسەرەوە/nardin: کتپ:[ ناردن+ ئە+ سەرەوە][ ئینگـ: send up]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 890}.
ناردنەماڵەوە/nardin: کتپ: دەرکردن.
ناردنەوە/nardin: کتن:[ ناردن+ ئەوە]
1 . ڤەزڤڕاندن، گەڕاندنەوە، داگەڕاندن کزریی، زڤڕاندن.{ گیو، ل، 869}.
2 . گێڕانەوە، دانەوە.{ مەردۆخ، ب، ل، }
3 . گێڕانەوەی شتێک کە نێردرابێ بۆت بۆ لای خاوەنی.{ مەردۆخ، ب، ل، }
ناردن بەدوادا/nardin: کتن: ناردن بەشوێندا.[ ئینگـ: send for]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 890}.
ناردنگا/nardin: نتـ:
ناردنگە/nardin: نتـ: ناردنگەی نامە.[ ئینگـ: Outbox]{ zkurd}
ناردران/nardiran: کتپ:[ کارابزر]
ناردرانەوە/nardin: کتپ: ڤەزگڕیین، گەڕانەوە.{ گیو، ل، 869}.
ناردراو/nardin: ف:
1 . ناراو، ناریاگ، نێردراو_نێرراو، نوێنەر.{ خاڵ، ل، 466}
2 . پێغەمبەر_پێخەمبەر، ڕەوانەکراو.
ناریاگ/nardin: نفا:[ کباش] ناردراو.
ناردن لە واتای وشەی دارێژراو و لێکدراودا. |
باڵانس ناردن/nardin: کتن:
بەرێوەبەرایەرتی ناردن و تواناسازی/nardin: کتن:
بڕی ناردن/nardin: کتن:
بۆناردن/bonardin: کتپ:[ ئینگـ: send in]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 890}.
پێناردن/nardin: کتن: ڕاسپاردن : دەربڕینی مژارێ وەک ڕاسپاردە.
:: پەیام پێداناردن.
ترشک ناردن/nardin: کتن:
تێناردن/nardin: کتن:
چۆنیەتی مەسیج ناردن/nardin: کتن:
شۆن هەناردن/nardin: کتپ:[ مێتا] خواستن.{ مەردۆخ، ب، ل، }
کۆرت ناردن/nardin: کتن:
نەناردن/nardin: کتن:
وەرام ناردن/nardin: کتن: وڵام ناردن، قسەڕاسپاردن.{ هەژار، ل، }.
وەڵام ناردن/nardin: کتن: قسەڕاسپاردە.{ هەژار، ل، }.
وناردن/nardin: کتپ:[ مێتا] ئامادەکردن.{ هەژار، ل، }
هەناردن/nardin: کتن:[ ئاب][ هە+ ناردن] ڕەوانەکردن.{ خاڵ، ل، 466}{ هەژار، ل، }{ مەردۆخ، ب 2، ل، 650}.
هەناردنەوە/nardin: کتن: دووبارەگەڕاندنەوە.
.
.
.
.