تێپەڕ/têpeř: نفا:[ تێ+ پەڕ( پەڕان _ پەڕین]
1 – بووهوور( کباک)، ڕابر _ ڕێبڕ، ڕەت، گوزەر : ئەو کەسەی تێدەپەڕێت.
2 – دوایی، کۆتایی.
تێپەڕان/têpeřan: كتن:[ تێ+ پەڕان] تێپەڕین.
تێپەڕاندن/têpeřandin: كتپ:
1 – گوزەراندن، تێپەڕكردن، ویەرنای( هـ)، بووهووراندن.
2 – بووهووراندن( کباک) ڕاپەڕاندن، بۆراندن.
3 – رەتكردن، بردن.
4 – بەجێهێشتن.
:: ئەوە چیە نووسوتەوە نێوەت تێپەڕاندوە.
5 – دوایی پێهێنان، تەواوكردن.
:: دوو ساڵ زیندانمان بەسەختی تێپەڕاند.
تێپەڕاندنی کێشە/têpeřandinî kêşe: نتـ:[ تێپەڕاندن+ ی+ کێشە]
تێپەڕاو/têpeřaw: ئانفا:[ تێپەڕان] کاتی، کەمخایەن.[ ئینگـ : Transient ]
تێپەڕبوون/têpeřbûn: كتن:
1 – گوزەران.
2 – دابگردن، ڕۆیشتن.
3 – تەواوبوون، كۆتایی پێهاتن، تێپەڕین.
:: سەردەمی شەڕ تێپەڕبوو.
4 – بەسەرچوونی كات و چاخی شتێک.
تێپەڕكردن/têpeřkirdin: كتپ:
1 – تێپەڕاندن، گوزەراندن.
2 – تەواوكردن، دوایی پێهێنان.
3 – ڕاپەڕاندن، لەئەندازە دەرچوواندن.
تێپهڕگە/têpeřge: ن:[ تێپەڕ+ گە]
تێپهڕگهی تێچوو / têpeřgey têçû: نتـ:[ تێپەڕگە+ ی+ تێچوو][ ئینگـ: input bus]
تێپهڕگهی دەرەکی/têpeřgey derekî: نتـ:[ تێپەڕگە+ ی+ دەرەکی][ ئینگـ: external bus]
تێپهڕگهی دراوه/têpeřgey dirawe : نتـ:[ تێپەڕگە+ ی+ دراوە][ ئینگـ: data bus]
تێپهڕگهی ڕێكخستن/têpeřgey řêkxistin : نتـ:[ تێپەڕگە+ ی+ ڕێكخستن] تێپهڕگهی كۆنترۆڵ.[ ئینگـ: control bus]
تێپهڕگەی ناوەكی/têpeřgey nawekî: نتـ:[ تێپەڕگە+ ی+ ناوەكی][ ئینگـ: internal bus]
تێپەڕنامە/têpeřname: نتـ:[ تێپەر+نامە] پاسەپۆرت.
تێپەڕی/têpeřî: ف:[ دۆخی ڕابردووی كەسی سێیەمی تاک] گوزەری كرد.
تێپەڕین/têpeřîn: كتن:[ تێ+ پەڕین]
1 – ڕۆیشتن، ڕابواردن، بووهوورتن( کباک)، بوور ین، بووردن، ڕابردن، بوورینۆ( کباک)، ڕابردن. چناویەرد.
2 – گوزەرانی كات و زەمان.
3 – دوایی پێهاتن، تەواوبوون.
4 – دەستدرێژی كردن، شووڵ لێهەڵ كێشان. – تێكشان.
تێپەڕیوو/têpeřiyû: نفا:[ هـ] ویەرد _ ویەردە، ڕابردوو.
.
.
.
.