کێش/kêş: ڕەگ:[ ڕەگی چاوکی کێشان] ڕاکێشان[ ئینگـ : Metre].

1 . سەنگ: seng : لەڕووانگەی قورساییدا وەک ئامرازی پێوانەیی بۆکێشان وهەڵسانگاندن بەکاردەهێندرێت. کێش لەزمانی کوردییدا چەندین واتای هەیە کە سەرەکیترینی واتای قورسایی دەدات.[ئینگـ: Weight]

2 . قورسایی، سەنگینی. 

3 . ڕاکێش : پەتەکە بکێشە. 

4 . ئامرازی ڕاگووزتن 

:: بەردکێش

:: قوڕکێش.

5 . کەسێ کە ڕادەگوێزێت

:: دارکێش.

:: کاکێش

6 . کەسێ کە ڕاکێشان دەکات

:: گوریس کێش. 

7 . [ مجـ] پاشگری بەواتای خاوەن 

:: ئازارکێش

:: زەحمەت کێش

کێشان/kêşan: ن: 

1 . بەڕاوورد بە تەرازوو

2 . ڕاکێشان

3 . ڕاگۆزتن.

6 . دەربڕینی حاڵی نەخۆش 

7 . تیخ لە کالان دەرهێنان 

8 . یەکسمی مێ لە نێر چاککردن

9 . هەڵگرتنی وێنە یان نووسینی نەخش بەقەڵەم 

کێشە کەمۆڵە/kêşe kemoľe: نتـ:[ کێش( کێشان)+ ئە+ کەمۆڵە] کەمۆڵەیەکە بۆ کێشانی ناوەڕۆکەکەی ( ئەو ماددەیەی کە تێید).[ ئینگ : weighing bottle]

کێشکردن/şkirdin: کتپ:   

کێشەر/kêşer: نفا:

کێشراوی/şirawî: ن: درێژکردنەوە         

کێشناسی/kêşnasî: نچ: [ ئینگـ: Mitrics]

کێشهاتن/kêşhatin: کتپ: درێژبوونەوە، کشان، لێک کشانەوە.

:: کێشمانی شت. 

کێشهێنان/kêşhênan: ن: درێژەدان، بڵاوەڵێدان، هاتنەسەرئاوی زرێ.

کێشی/kêş: کتپ:[ کباک] بار.{ گیوی، ل، 801}.

کێشیاگ/kêş: ئانفا:[ ئەردە] کێشراو.  

کێشیان/kêş: کتپ:[ ئەردە] کێشان. 

کێشیای/kêş: کتپ:[ هـ] کێشان، کیشین.{ گیوی، ل، 801}.

  

 نموونەی جیاوازی کێش 

کێشی پوختە/kêşî puxite: نتـ:

کێشی جۆری/şî corî: نتـ:[ جێۆ] بریتی یە لە ڕێژەی نێوان کێشی ماددەیەکی ڕەق یان شل بۆ كێشی هەمان قەبارە کە ئاو. [ specific gravity]

کێشی لاوەکی/kêşî lawekî: نتـ: بنچینە.

کێشی زەوی/kêşî zewî: نتـ: کەنیزەک.

کێشی رەگەزی/kêşî regezî: نتـ: ڕاکێشانی زایندەگی.

کێشی سەرجەم/kêşî sercem: نتـ:

کێش کەری/kêşî kerî: نتـ: ڕاکێشان. ڕاکێشەری. هێزی ڕاکێشانی زەوی.

کێشی گەردی/kêşî gerdî: نتـ: مۆلیکیوڵە کێشی.

کێشی گەردیلەی/kêşî gerdîley: نتـ:

کێشی هاوهێزی/kêşî hawhêzî: نتـ: کێشە هاوهێزە.   

      

بەرزکردنەوەی کێش/berizkirdinewey kêş: نتـ:[ وەرزش] بەرزکردنەوەی قورسایی.[ ئینگـ : weight lifting]{ فەرهەنگی وەرزش، ل، 125}. 

پاشکێش کردن/paşş kirdin: کتپ: تەڵیی کێش، سووکی کێش. 

دابەزینی کێش/dabezînî kêş: نتـ:[ وەرزش] [ ئینگـ : weight reducing]{ فەرهەنگی وەرزش، ل، 125}

نەمانی کێش/nemanî kêş: کتن:[ نەمان+ ی+ کێش] کێش نەمان.[ ئینگـ : weightlessness]

نیشانەی کێش و درێژی/nîşaney kêş û dirêjî: نتـ:[ وەرزش] [ ئینگـ : weight and hight index]{ فەرهەنگی وەرزش، ل، 125}

وەکێشبردن/weş birdin: کتپ: بەکێش بردن

وەکێش کردن/we kêş kirdin: کتپ: بەکێشکردن. 

وەکێش هاووردن/wekêş hawurdin: کتپ: بەکێش هاووردن

وەکێش هێنان/wekêş hênan: کتپ: بەکێش هێنان

.

– کێش/kêş: پاشگرێکە لە زمانی کوردی و واتای نوێ دەبەخشێتە وشەکە. 

 تایە + کێش  تایەکێش
 هەمە + کێش  هەمەکێش
 چەم + کێش  چەمکێش
 قیمە + کێش  قیمەکێش
 هەرشتە + کێش  هەرشتەکێش
 فتیل + کێش   فتیلکێش

.

.

_________

کێش/kêş: ن: پێز: کێش هاتنی هەویر و هەنگوین و … هتد.

.

.

_________

کێش/kêş: ن: تاقەت، توان، بکێش

:: کێشم نیە، ئەم کارە بکەم. 

.

.

_________

کێش/kêş: ن:[ کشت] ئەسپاپی جووت : نیر و ئاموور. 

.

.

_________

کێش/kêş: ن:[ پۆشاک] شەدەی سەر. 

.

.

_________

کێش/kêş: ن: مژ لە دووکەڵ دەر

:: جگەرە کێش

کێش/kêş: ن: مژلەدووکەڵ دان 

.

.

__________

کێش/kêş: ئمتـ:[ کێ+ ش] کام بنیادەمیش، هەرکەسێک. 

:: کێش ناڕازییە چش

کێشان/kêş: ئمتـ: کێ لەوان 

.

.

_________

کێش/kêş: ن: ڕەوتی شیعر

.

.

.

.