نەمان/neman: کتن:[ نە+ مان] بزربوون، پایەدارنەبوون، تەواوبوون، تێداچوون، زەواڵبوون، قاتىون، قت بوون، لەناوچوون، نەبان( هـ). 

نەماو/nemaw: ئانفا:[ نەمان] نەماگ، لەناوچوو، تەواوبوو. 

نەمانی کێش/nemanî ş: کتن:[ نەمان+ ی+ کێش] کێش نەمان.[ ئینگـ : weightlessness]

.

 زراو لە پەیڤی لێکدراو و داڕێژراو دا 

ئاساییشت نه‌مان/asayîşt neman: کتن:[ ئاساییشت+ نه‌مان] ئارام لێ هه‌ڵگیران، ئۆقره‌نه‌مان.

ئاقڵ له‌كه‌للـەدانه‌مان/aqiľ le kelile neman: کتن:[ ئید][ ئاقڵ+ له‌+ كه‌للـە+ دا+ نه‌مان] ناحاڵی بوون، تێنه‌گه‌یشتن، بێئاقڵ بوون.

:: هیچ كه‌س له‌به‌ر داد و واوه‌یلا  ئاقڵی ده‌ كه‌للـه‌ی دا نه‌ماوه}{ لاس و خه‌زاڵ. 63}.

ئاهتێدانه‌مان/ahtêdaneman: کتپ:[ ئاهـ + تێدا+ نه‌مان]

1- هیچ تێدانه‌مان، له‌که‌ڵک که‌وتن

::  کراسه‌که‌ت ئاهێکی تێدا نه‌ماوه‌.

2- ئاهـ ‌: مردن.

ئاهده‌به‌ردانه‌مان/ahdeberdaneman: کتپ:[ ئاهـ +ده‌به‌ردا+ نه‌مان] بێ هێزبوون، بێ خاسیه‌ت بوون

:: ئه‌م پاتترییانه‌ ئاهیان ده‌به‌ردانه‌ماوه‌، بیان گۆره‌.

::  پیرۆت ئه‌م جاره‌ش کفنی دڕی، به‌ڵام هیچی تێ ده‌به‌رنه‌ماوه‌.

ئومێدنەمان/umêdneman: کتن:[ ئومێد+ نەمان] هیوابڕان، هیوالەدەست دان.  

ئومێدنەماو/umêdnemaw: ئانفا: هیوابڕاو، هیوالەدەستداو.  

خاترنەمان/xatirneman: کتن:[خاتر+ نەمان] بێ قەدربوون، ڕێزتیانەمان.

زراونەمان/ziraw neman: كتن:[ زراونەمان ] زراوتۆقین، زراوچوون.

هێڵی نەمان/hêľî neman: نتـ:[ هێڵی+ نەمانی] هێڵی زەواڵ.

هێڵی نەمانی موگناتیسی/hêľî neman mugnatîsî: نتـ:[ فیز] [ هێڵی+ نەمانی+ موگناتیس] هێڵی زەواڵی موگناتیسی.[ ئینگـ : Magnetic meridian ]

هیچ پێ نەمان/hîç pê neman: کتن:[ هیچ+ پێ+ نەمان] ئیفلاس کردن.

.

.

.

.