بارسا/barsa: ن: بارست.
بارسایی/barsayî: ن: بارستایی، تیەن، تەبار، تۆبزایی، رادە.
بارست/barist: ن:[ فیز][ پەهلەوی: بالیست: بڵندترین، بەرزایی]
1 – تەبار، تیەن، تۆبزایی، رادە ، قەبارە : ئەندازیەیەکە لە زەوی بەرزبووبێتەوە.
2 – کەردوو: بڵندایێكی نێوان دێراوانە.
بارستاندن/baristandin: کتپ:[ کباک]
بارستایی/baristayî: ن:[ پهـ: بالیستیهـ][ بارست+ ئای]
1 – بەرزایی شوێنێک یان شتێک کە لەچاو دەوروبەری خۆی بەرزتر بێت، لەنزمایی دەوروبەری ڕا حیساب دەکرێت تا دەگاتە پۆپەی بەرزایی خۆی.
:: بارستایی دووپەنجە زیاتر تۆز لەسەر قەنەفەكان نیشتووە.
2 – هەرشتێک سێ( ماوەی) دووری ئەندازەی هەبێت.[ volume ]
:: بەبارستایی ئەم کێوەخەم لەدڵم بارە.
بارستە/bareste: ن:[ بیر][ فیز] بارستایی، ھەرژە : ھەندیی ماکی کۆوەبوو لە شتێکدایە : بارستە بڕێکی فیزیایییە کە لە کێش جیاوازە و بەوە دەناسرێت کە بریتیە لە ئەو بڕە ماددەیەی تەنێک لەخۆی گرتووە. بارستە یەکێکە لە سێ تایبەتمەندییەکانی ماددە و چەمکێکی سەرەکییە لە میکانیک و بابەتە پەیوەنددارەکانیدا. یەکەی پێوانی بارستە گرام و کیلۆگرامە. [ ئینگـ : Volume]
بارست بوون/barest bûn: كتن: كۆمەڵ بوون، تۆپەڵ بوون.
بارستن/baristin: کتن:[ کباک]
پێوانی بارستایی له‌ش/pêwanî baristayî leş: نتـ: پێوانه‌یه‌که بهراوورددهکات له نێوان کێش و به‌رزی. ئامرازێکی به‌سووده و به‌کارهێنانی ئاسانه، به‌کاردێت بۆ دیاریکردنی کێشه‌ی قه‌ڵه‌وی له‌ناو خه‌لکدا. به‌هۆییه‌وه ده‌توانین مه‌زه‌نه‌ی کێشی ئاسایی بکه‌ین له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رزی.[ ئینگـ: Body Mass Index (BMI)]
BMI بریتییه له‌کێشی که‌سه‌که دابه‌شی دووجای به‌رزی یه‌که‌ی. |
کێش( کگم) / به‌رزی به مه‌تر( م) دووجا |
ئاسایی( normal)18.5 بۆ 24.9 |
ژێرکێشی ئاسایی( underweight) که‌متر له 18.5 |
سه‌روو کێشی ئاسایی( overweight) 25 بۆ 29.9 |
قه‌ڵه‌وی(obese) 30 و به‌ره‌و ژوور |
:: بۆ نموونه/ که‌سێک کێشی 70 کگم و به‌رزی 1.75 م بێت = 70 / ( 1.75 * 1.75) = 22.8 ئه‌م ژماره‌یه هه‌ر وه‌ک له خشته‌که‌ی سه‌ره‌وه‌دا دیاره له نێوانی 18.5- 24.9 دایه، که‌واته ئه‌م که‌سه کێشی ئاسایی یه و له‌گه‌ڵ به‌رزیا گونجاوه.
یەکسانی بارستە/وزە/bareste: نتـ:[ بیر][ فیز] بریتییە لە ( E = mc² ) واتا : یاسای وزە یەکسانە بەبارستەی خێرایی ڕووناکی² یاسایەکی بەناوبانگی فیزیاییە، کە زانای بەناوبانگی جیھانی ئەلبەرت ئاینشتاین لە ساڵی 1905 دایناوە. [ ئینگـ : Mass–energy equivalence]
:: گۆڕان لە وزەی ماددە = گۆڕان لە بارستایی x خێرای ڕووناکی دووجا .{ هەسارەی شەش}
.
.
.
.
{
زانیاری پزیشکی و ته‌ندروستی
}