نیلوفەر/nîlufer: ن:[ ڕوو] بهنونی، لوولوپەر، لییلوپەڕ : گوڵێکی زۆر جوانی ئاویییە، لەسەرئاوی ئەستێردا سەوز دەبێت و گەڵاکانی پانە، بەچەندین ڕەنگ لەوانە زەرد، شین، بەنوشی و سوور دەست دەکەوێت، ئەم گوڵە ڕۆژپەرستە، هەر هەتاو هەڵات سەر لە ئاو دەردێنێت و هەتاو ئاوابوو سەردەباتەوە بن ئاو ، و لە ئاوەکانی کوردستاندا زۆر دەڕوێت و بۆ دەرمانیش دەشێت.[ ئینگـ : water lily ][ لا : Nymphaeaceae ]

{

نیلوفەڕی نازپەروەری کر

ئەو ژی تە ل میهر موشتەری کر

}{ خانی}

{

ساحێب کەرامات شــاھی نیلوفەڕ

دارووی گشت دەردان ئەشیای بەحروو بەڕ

}{ بێسارانی}

.

.

__________________

نیلوفەر/nîlufer: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە. 

.

.

.

.