سەراو ¹ /seraw: ن:[ بیا][ کەش] تراویلکە، سەراب  : دیاردەیەکی سروشتییە بەھۆی شکانەوەی ڕووناکی لە چینەکانی ھەوادا ڕوودەدات. وە دەتوانرێت تراویلکە ببینرێت کاتێ زەوی گەرم بێت، وەک لەناوچە بیابانەکاندا، بەجۆرێک کە ھەوای نزیک ڕووی زەوی گەرمتر بێت لەھەوای کەدەکوێتە چینە بەرزەکان. لەبەر ئەوەی چینەکانی ھەوا لەبارزییە جیاجیاکانی سەر ڕووی زەوییدا چڕییان جیاوازە، وەھاوکۆلکەی شکانەوەشیان جیاواز دەبێت.[ ئینگـ : Mirage][ ع : سراب]

.

.

___________________

سەراو ² /seraw: ن: 

توورەگەی سەراو/tûregey seraw: نتـ: کیسەی سەراو : بریتی یە لەو توورەگەیەی کە پەردەی سەراو پێکدەهێنێت. [ ئینگـ : Amniotic sac] 

هۆکاری تەقینی سەراوی دووگیان/seraw: ن: ماوەی دووگیانی قۆناغێکی گرنگە پێویستە خانمان ئاگاداری تەندروستی و شێوەی ژیانیان بن، بۆ ئەوەی تووشی هیچ گرفتێکی تەندروستی نەبن، یەکێک لەو کێشانەش کە رووبەرووی دووگیان دەبێتەوە، تەقینی سەراوە کە ڕەنگە ببێتەهۆی زوو لەدایکبوون، یان گرفت تەندروستی بۆ کۆرپەلە.

هۆکارەکانی تەقینی سەراو : – 

1 – هەوکردن و خورانی ئەندامی زاوزێ بەشێوەیەکی زۆر، هاوکات بوونی ئازار لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا.

2 – هەوکردنی میزەڵدان و بوونی ئازار لەکاتی میزکردندا.

3 – زیان گەیاندنی کۆرپەلە بە سەراو، بەهۆی پەستانەوە.

چۆن خۆت لەم کێشەیە دەپارێزیت؟

1 – زۆر خواردنەوەی ئاو.

2 – خۆت بەدووربگرە لە خواردنی خوێ و سرکە و ترشیات و جۆرەکانی.

3 – رۆژانە دووجار جلوبەرگی ژێرەوە بگۆڕە، بۆ ئەوەی هەو نەکەیت.

4 – خاوێنکردنەوەی ئەندامی زاوزێ دوای پەیوەندی سێکسی.

5 – حەوانەوە و لەکاتی ماندووبوونی زۆر.

.

.

__________________

سەراو ³ /seraw: ن:[ جێۆ][ سەر+ ئاو] ناوی کومەڵێک گوندە لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان. 

سەراو /seraw: ن:[ جێۆ] گوندێکە دەکەوێتە ناوچەی( ناحیەی) سیراون، قەزای هەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە لە باشووری کوردستان. سەراو لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی بێلەنگە و لە باشوور لەگەڵ گوندی کەوتە و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ھانەسوورە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ھانەژاڵە. 

سەراو /seraw: ن:[ جێۆ][ سەر+ ئاو] گوندێکە سەر بە قەزای ماوەتی شارباژێر، کە نزیک گوندی كونجرین و گوندی شەکراوە. 

:: بنكەی تەندروستی سەراو.{ تەندروستی}

سەراو باخ/seraw bax: ن:[ جێۆ][ سەراو+ باخ] چۆمێلە لە ئیلام. 

سەراو زەهاو/seraw zehaw: ن:[ جێۆ][ سەراو+ زەهاو] گوندێکە لە شاری کرماشان. 

سەراو قەرەخان /seraw qerexan: ن:[ جێۆ][ سەراو+ قەرەخان] گوندێکە لە دێکانی دەوروبەری شاری دیواندەرەیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. بە پێی ئاماری سەرژمێری ساڵی 2006، ئەم دێیە پێک ھاتووە لە 38 بنەماڵە و ژمارەی دانیشتوانی 224 کەسە.

سەراو نیلوفەڕ/seraw nîlufeř: ن:[ جێۆ][ سەراو+ نیلوفەڕ] جێگری ئیدارەی ژینگە پارێزی پارێزگای كرماشان رایگەیاند، ئاوی سەراوی نیلووفەڕ بەرەو وشك بوون دەڕوات و هەر بەو هۆیەوە ژمارەیەكی بەرچاو لە زیندەورەكانی ناو ئەو ئاوە لەناو چوون.{ کوردپا }

.

.

.

.