تاوان¹/tawan: ن:[ ماف][ پەهلەوی: تاڤان: tavan] بەزە، بژارە، سەوس، سووچ( تور)، قەترمە( باد)، کەتن، گوناح _ گوناهـ، وەباڵبەرە، پیازە، جەریمە _ جورم( ع : جریمة).[ئینگـ: Crime , Guilt]
تاوانەکانی شەر/tawanekanî şeř: نتـ:[ماف].[ئینگـ: War crimes]
تاوان بژاردن/tawan bijardin: كتن:[ماف][ تاوان+ بژاردن] سزای تاواندان، جەریمەبژاردن، تاواندان.
تاواندار/tawandar: ئانتـ:[ماف][ تاوان+دار] خوویسووچ، وەباڵكەر، بەزەكەر، فینوو، سووچدار، تاونبار.
تاوانداریی/tawandarîy: نچ:[ماف] سووچداری، تاوانباری.
تاواندارێتی/tawandarêtî: ئاكتـ:[ماف]
تاواندان/tawandan: كتن:[ماف][ تاوان+ دان] سزای تاواندان، جەریمە بژاردن.
تاواندانەپاڵ/tawandane paľ: كتن:[ماف][ تاوان+ دان+ ئە+ پاڵ] تاوان وەپاڵ دان.
تاواندانەوە/tawandanewe: كتن:[ تاوان+ دان+ ئەوە] سازدانەوە.
تاواندەر/tawander: ئانفا:[ماف][ تاوان+ دەر( دان)] كەسێكە لە تۆڵەی خراپە كارێكیدا، سزای تاوانەكەی دەدات : ببژێر.
تاوانزان/tawanzan: نتـ:[ماف] ئەو کەسەی پسپۆربێت لە بواری تاواندا.[ ئینگـ: criminalist ].
تاوان زانستی/tawan zanistî: نتـ:[ماف] ڕشتەیەكی خوێندنە لەسەر زانیاری تاوانكاری و ئاكارزانستی لە، كۆمەڵناسی، دەروونناسی، زانستی ماف، مرۆڤناسی، ئامار.[ ئینگـ: criminology].
تاوانكار/tawankar: ئانفا:[ماف][ تاوان+ كار( كردن)] تاوانبار، خویندار، سەرپێچکار، گونەهکار.[ ئینگـ: Offender]
تاوانكاری/tawankarî: نچ:[ماف]
1 . تاوانباریی، سهرپێچی ئیداری، گهندهڵی ئیداری، بەدکارکردن.[ ئینگـ: Malfeasance].
2 . گونەهکاری کرن، گونەهبارکرن، گومانبەری.[ ئینگـ: Accusation].
3 . [ ئینگـ: Incrimination, Indictiment].
4 . بەرپرسیار، گونەهبار.[ ئینگـ: Charge].
تاوانكاری سەرەکی/tawankarî serekî: نتـ:[ماف].[ ئینگـ: Principal author of a crime].
تاوانكاری كردن/tawankarîkirdin: كتپ:[ماف] تاوانباریی كردن.
تاوان كردن/tawankirdin: كتپ:[ماف][ تاوان+ کرن _ كردن] سووچ كردن، گوناهـ كردن، خەتاكردن، سهرپێچی كردن.[ ئینگـ: Commit a crime ، Perpetrating, perpetration]
تاوان كردنەوە/tawankirdinewe: كتپ:[ماف][ تاوان+ كردن+ ەوە] گەڕانەوە بۆ تاوان کردن.[ ئینگـ: Recidivism] .
تاوان كەر/tawanker: كتپ:[ماف].[ ئینگـ: Author of a crime] .
تاوان لەسەرشان هەبوون/tawan le ser şan hebûn: كتن، شڕ:[ماف] تاوانباربوون بە كێشە و كارێك، هەلگری تاوانێك بوون.
:: نەپیاوم كوشتیوە و نەهیچ تاوانێكم هەیە لە سەر شانی. { سەعید و میر سێوەدین. ل. 215}.
تاوانناسی/tawannasî: نتـ:[ماف] ئەوەی پەیوەندی بەتاوان ناسەوە هەبێت.
تاواننەكردن/tawannekirdin: كتپ:[ماف] لەیاسادەرنەچوون.
تاوان وەپاڵ دان/tawanwepaľdan: كتپ:[ماف][ تاوان+وە+ پاڵ+دان] سووچ و تاوانباركردن، تاوان دانەپاڵ.
:: كۆمەڵێک تاوانیان وەپاڵ من دابوو كە هیچی راست نەبوو.
تاوانێتی/tawanêtî: نچ: ئەوەی پەوەندیە بە تاوانەوە هەبێت.
تاوانێکی ئاسایی/tawanî asayî: نتـ:[ماف].[ ئینگـ: Common law crime] .
تاوانێکی بەردەوام/tawanî berdewam: نتـ:[ماف].[ ئینگـ: Continuous crime] .
تاوانێکی ڕامیاری/tawanî řamyarî: نتـ:[ ماف].[ ئینگـ: Political offence] .
تاوانی/tawanî: نچ:[ ئاب][ ماف]
1 – ئەو پارەیەیە كە لە باتی كردنی گوناهێک دەبژێردرێتەوە بۆ گوناهلێكراو. ( بع : غرامە).
2 – سووچی، خەتاداری، گووناەكاری.
تاوانی ئەنقەستانە/tawanî eniqestane: نتـ:[ماف].[ ئینگـ : Premeditated crime]
تاوانی بەئەنقەست/tawanî beeniqest: نتـ:[ماف].[ ئینگـ : Intentional crime] .
تاوانی بەرچاو/tawanî berçaw: نتـ:[ماف].[ ئینگـ : Flagrant delicto] .
تاوانی بچووک/tawanî biçûk: نتـ:[ماف] سەرپێچی.[ ئینگـ : Misdemeanour] .
تاوانی پەیوەندیدار/tawanî peyiwendîdar: نتـ:[ماف] .[ ئینگـ : Related crime] .
تاوانی دارایی/tawanî darayî: نتـ:[ماف].[ ئینگـ :Pecuniary offence] .
تاوانی زایندەگی/tawanî zayindegî: نتـ:[ماف] تاوانی سێکسییانە.[ ئینگـ : Sex crimes] .
تاوانی سەرەکی/tawanî serekî: نتـ:[ماف].[ ئینگـ : Capital offence].
تاوانی كاری/tawanî karî: نتـ:[ماف] سهرپێچی ئیداری، گهندهڵی ئیداری.[ ئینگـ : Malfeasance].
تاوانی كوشتن/tawanî kuştin: نتـ:[ماف] مرۆڤكوژی.[ ئینگـ : Homicide] .
تاوانی گەورە/tawanî gewre: نتـ:[ماف] کەتن، جینایەت.[ ئینگـ : Felony] .
تاوانی هاوبەش/tawanî hawbeş: نتـ:[ماف] کەتن، جینایەت.[ ئینگـ : Joint offence] .
تاوانی هەرزەکاران/tawanî herzekaran: نتـ:[ماف] .[ ئینگـ : Juvenile delinquent].
بەتاوانەوە گیراوە/be tawanewe gîrawe: نتـ:[ماف].[ ئینگـ : Flagrant delicto].
بەسەر تاوانەوە گیراوە/be ser tawanewe gîrawe: نتـ:[ماف].[ ئینگـ : Caught in flagrant delicto].
بڕیاری تاوانبار کردن/biřyarî tawanbarkirdin: نتـ:[ماف].[ ئینگـ : Guilty verdict، Sentence].
بێتاوان/bêtawan: ئانتـ:[ماف] بێگوناه.[ ئینگـ : Innocent].
:: بنەماڵەی بێهروز ئەڵخانی: کوڕەکەمان بە بێتاوان لەسێدارەدرا .
بێتاوانی/bêtawanî: نچ:[ماف] بێگوناهی، پاکانە.[ ئینگـ : Innocence].
بێتاوانی خۆی سەڵماند/bêtawanî xoy seľimand: نتـ:[ماف].[ ئینگـ : To establish one’s innocence].
پەیمانی بەدەستەوەدانی تاوانباران/peymanî be destewedanî tawanbaran: ئانتـ:[ماف].[ ئینگـ : Extradition treaty].
جەستەی تاوان/cestey tawan: نتـ:[ماف].[ ئینگـ : Corpus delicti].
ڕێککەوتن بۆ تاوانکردن/řêkkewtin bo tawankirdin: ئانتـ:[ماف].[ ئینگـ : Criminal conspiracy].
سایکلۆژیی تاوانکارانە/sayiklojî tawankarane: نتـ:[ماف] زانستی دەروونی تاوانکارانە. [ ئینگـ : Criminal psychology].
شاردنەوەی تاوانباران/şardinewey tawanbaran: نتـ:[ ماف] حەوانەوەی تاوانباران. [ ئینگـ : Harbouring of criminals].
کاری تاوانکاری/karî tawankarî: نتـ:[ماف].[ ئینگـ : Criminal act].
گرتنه ئهستۆی تاوان/girtine estoy tawan: ئانتـ:[ماف] دانپێنان.[ ئینگـ : Confession].
نەدرکاندنی نهێنی تاوان/nedirkandinî nihênî tawan: نتـ:[ماف].[ ئینگـ : Misprision of a felony ،failure to report a crime].
نیشانەکانی تاوان/nîşanekanî tawan: نتـ:[ماف].[ ئینگـ : Clues of the crime].
نیمچە تاوان/nîmçe tawan: نتـ:[ماف].[ ئینگـ : Quasi-crime].
هاندەر بۆ تاوانکردن/hander bo tawankirdin: نتـ:[ماف].[ ئینگـ : Accessory before the fact].
هۆکاری تاوان/hokarî tawan: نتـ:[ماف].[ ئینگـ : Reasons (motives) for a crime].
هۆی تاوان/hoy tawan: نتـ:[ماف].[ ئینگـ : Motive for the crime].
یاسای تاوانی/yasay tawan: ئانتـ:[ماف] مافی سزای. [ ئینگـ : Criminal law].
.
.
_______________
تاوان ² /tawan: كتن: ئاوبوون( کناو)، ئەوەتاویای( هـ)، بڤاشتن( کباک)، بڤەشین، بوونەئاو، بوونەتراو، بوهژین، بەهتین، پڕگ چین، پڕێ چین، تافان، تافانەوە، تاوان، تاوانەوە، تاواندنەوە، تاونای، تاویان، تاویانەوە، تاویایوە، تاوین، تاوینەوە، تاونا، تاونای، تاویان، تووانەوە، توانەوەلەسەرئاگر، توواندنەوە، تیوانەوە، حەلان، حەلبوون، حەلبیەی، حەلیان، حەلین، خێورانەوە، فەرکین، ڤەبەهەژین، قاڵبوون، قەلین، هلمەیاسین، هلەیایش، هوومێن، هەلیان، هەلیایش، هەلیایوە، هەلین، هەلینایش.{ هەنبانە بۆرینە، ل، 1003}{ ئیزۆلی، ل، 69}{ فەرهەنگی کاوە}
تاوانەوە/tawanewe: كتن:[ تاوان+ ئەوە] تووانەوە، بهیتن، حەلین، بـهتین.
تاواندن/tawandin: كتپ: توواندن.
تاواندنەوە/tawandinewe: كتپ: توواندنەوە، بهەلینن، حەلاندن.
تاوانن/tawanin: كتپ: تاواندن.
.
.
______________
تاوان ³ /tawan: ن:[هـ] پاداشت، تۆڵە، هەژمەت، حەجمەت، بەڕۆست.
تاواندن/tawandin: كتپ:[ئەردە] پاداش دانەوە، برژادنی شتێک.
تاواندنەوە/tawandinewe: كتپ:[ئەردە] پاداشتدانەوە.
لەتاوان/letawan: ئانتـ:[ لە+ تاوان] لەهەژمەتان.
.
.
.
.