تێبەر/têber: نفا:
1 – [ ئاب][ تێ+ بەر] بەکاربەر، مەسرەفکەر.[ ئینگـ : Consumer].
2 – تووش بوو.
تێبەربوون/têberbûn: كتن:[ تێ+ بەر+ بوون]
1 – شاڵاوبردنی تێگرایی و دەورەدان بۆ خواردن یا ئەنجامی كارێک.
2 – ئاگرگرتن.
3 – پەلاماری سەگ و دڕندە بۆگرتن.
4 – شاڵاوی بێچوو بۆ شیرمژین.
5 – سواربوونی نێربۆ مێیەكەی لە كاتی خۆیدا بەتێكڕایی.
تێبەردان/têberdan: كتن:[ تێ+ بەردان]
1 – هاندان و دنەدانی سەگ بۆگرتنی كەسێک.
2 – بەردانی سەگ و تانجی راو بۆ گرتنی نێچیر.
3 – بەرەڵڵاكردنی زا بۆماک، بەردانی كار و بەرخ و گوێلک .. بۆ شیرخواردن و مژینی گوانی دایكیان
4 – بەردانی بەتێككڕایی و پەڕاندنی گیانداری نێر و بۆ سەرمێ.
{
دوو تاژیم لە رستێدا
هنردووكم بەردەدانێ
}{فۆلكلۆر}.
5 – سووتاندن، گڕدان.
:: زۆربەی دارستانەکانی چیای کەور ئاگریان تێبەردرا.
.
.
.
.