باغ/baẍ: ن:[ پەهلەوی : باغ] باخ. { لە زمانی ئینگلیزی هاوواتای ئەم دوو پەیڤە دێت : garden ، orchard }.
1 – شینای لە گوڵ یان بەرزە درەخت.
وەک : دارستانی میوە، ڕەز.
2 – پارک، لاتک، دەهل.
:: باخ بەرەڵایە : بە شتێک دەگوترێت خاوەنەكەی ئاگای لێنەبێت یان نەتوانێت چاوەدێری بكات.
{
باغ نیە مەیخانەیە، بڕمەیی و پەیمانەیە
هەرشەمع و پەروانەیە، لەبەرچاوی هۆشیار
}{ وەفایی}.
3 – [ مجـ] سینگ و بەرۆكی یار.
{
لە كۆسرەتی شاڵە بەگیان هەڵاڵ و بەیبون و گیاخاو تێكچرژاوە
لە باغی مەرزینگان هەنار و هەنجیر گولیان داوە
}{ شۆر مەحموود. لا: 69}.
باغەبان/ebanbaẍ: نتـ: باغەوان.
{
شەهیدی نازی تۆم و داغداری باغەبان ئەی گوڵ
لە دووری تۆ بناڵم ؟ یا لە سەر بێداری و ئەغیارت
}{ وەفایی}.
باغەوان/baẍewan: نتـ:[ باغ+ ئە+ وان] ئەو كەسەی چاودێری و سەرپەرشتی باخ دەكات.
{
باغەوان خۆم غەریبم ڕێگای باغت لە كوێ یە
كوشتەی باڵای یەكێكم ماڵیان لە سەرەڕێ یە
}{ فۆلكلۆر}.
باغەوانێتی/ewanêtîbaẍ: نچ:[ باغ+ ئە+وان+ ئێتی] ئەو كەسەی كەكاری باغەوانی دەكات.
باغەوانی/ewanîbaẍ: نتـ:[ باغ +ئە+ وان+ ی] ئەوەی پەیوەندی بە باغەوانەوە هەبێت.
باغبڕین/biřînbaẍ: كتن:[ باغ+ بڕین]
1 – لە ناحەزیدا كە بەری داری لێبكرێتەوە یان دار بشكێندرێت و تێكبدرێت.
2 – [ كشت] هەڵپەرتاوتنی لكە مێو لەسەرە بەهاردا.
باغبڕینەوە/biřînewebaẍ: كتن:[ باغ+ بڕین+ ەوە] پەرچكردنی چڵ و لقی داری بێ كەڵک لە دار.
باغچە/çebaẍ: نتـ:[ باغ+ چە] باخچە.
باغچەوان/çewanbaẍ: نتـ:[ باغ+ چە+ وان] باخچەوان، كەسێک كە بژار و ئاودان و پێڕاگەیشتن و ئاگاداری لە باغچەی بەدەستەوەیە.
باغچەوانی/çewanîbaẍ: نتـ:[ باغ+ چە+ وان+ی] باغەوانی: ئەوەی پەیوەندی بە باغچە وانەوە هەبێت.
باغچەی ساوایان/baẍçey sawayan: نتـ: خوێندگەی ساوایان لە تەمەنی شەش مانگی یەوە تا سێ ساڵی.
باغنانەوە/baẍnanewe: كتن:[ باغ+ نان( ناشتن یان دانان)+ەوە] چەقاندنی شەتڵ و نەمام بۆ گەورە بوون و پێگەیشتن و بوونە باغ.
{
باغ نانەوە هاسانە
بەرهەم هێنانی گرانە
}{ پەند}.
باغی ئەفسانەیی/î efsaneyîbaẍ: نتـ:[ باغ+ ی+ ئەفسانەیی] باغی فەنتەزی.[ ئینگـ : fantasy garden]
باغی ئیرەم/î îrembaẍ: نتـ:[ باغی+ ئیرەم] باغێكە كە شاداد بەلاسایی لە بەهەشت سازی كرد و ئەمری كرد بە زێر و بەردی بە بایەخ بیڕازننەوە. ئەو رۆژی كە شارەكە تەواو بوو و وە نێوی كەوت گیانی دەرچوو و شارەكەش وەبن لم كەوت. شەددادهاوچەرخی هوود بووە.
{
عاشقی قامەتی تۆم كوشتەیی خەندەی دەمی تۆ
بەر و باغی ئیرەمی یا گوڵی نەخلی شەجەری
}{ وەفایی}.
باغی بەبەر/î beberbaẍ: نتـ:[ باغ+ی+ بە+بەر]
1 – باغێک كە دارەكانی بەریان دابێت و گەیشتبێتە بەر.
2 – [ ئد] كەسی بە ئاوات گەیشتوو.
باغی بەهەشت/î beheşitbaẍ: نتـ:[ باغ+ ی+ بەهەشت] ئەو باغەی لەكە بەهشت سازكراوە بۆ ئەو كەسانەی لەپاش زیندووبوونەوە شایەستەی ئەوەن كەلەوێ بژێن.
{
ناوی زەنەخدانت لە ناو باغی بەهەشتا بێتە نێو
سەر وەردەگێڕێ باخەوان جێبەجێ بۆ تف لەسێو
}{ مەحوی}.
باغی بێ بەرهەم/î beberbaẍ: نتـ:[ مجـ][ باغ+ی+ بێ+ بەرهەم] وەجاخ كوێر.
باغی ترێ/î tirêbaẍ: نتـ:[ باغ+ ی + ترێ] ڕەز.
باغی ساوا/î sawabaẍ: نتـ:[ باغ+ ی+ ساوا]
1 – باغێک كە تازە نابیانەتەوە.
2 -[ ئد] بەر و سینگ و مەمكی تازە پێگەیشتووی كچ.
باغی سێوان/î sêwanbaẍ: نتـ:[ باغ+ ی+ سێوان ]
1 – پلانتاژی دارسێو : باغێک كە هەموو دارەكانی دارەسێو بێت.
2 -[ ئد] سینگ و بەرۆكی كچ كە دەشوبهێندرێت بەدووسێو.
{
لەدوگمەی سوخمە دوێنی نوێژی شێوان
بەیانی دا سفیدەی باغی سێوان
}{ نالی}.
باغی شەدداد/î şedidadbaẍ: ن:[ باغ+ ی + شەدداد( شا+ داد)] باغی ئیرەم.
{
جا دەبێ سینگم بۆ پكەی بەباغی شەدداد و بۆم هەڵبێبی دوو گۆشەی
چاوە هێندێک بڵێن : خێر، كۆترە و سەری لێشێواوە
}{ شۆڕ مەحموود}.
باغی گوڵان/î guľanbaẍ: نتـ:[ باغ+ ی+ گوڵان] گوڵزار، گوڵستان : باغێک كە بۆ گوڵ چاندن تەرخانكرابێت.
پاسەوانی باغ/baẍ pasewanî: نتـ:[ پاسەوان+ ی+ باغ] پاسەوانی کۆشک.[ ئینگـ : livgarden]
دیمەنە باغچە/çebaẍ: نتـ:[ دیمەن+ ئە+ باغچە] دیمەنەباخچە.[ ئینگـ : landscape garden]
هونەری باغ/baẍ hunerî: نتـ:[ هونەر+ ی+ باغ] هونەری باخ.[ ئینگـ : gardening]
.
.
.
.