ڕیخ ¹ /řîx: ن:[ جێۆ][ جا، فە] چەو، چەفت، خیزی درشت، زیچ _ زیخ، لم، لیم.
ڕیخەڵان/řîxeľan: نتـ:[ ڕیخ+ ئەڵان] خیزەلان ، زیخەڵان: شوێنێکە زەفت و زیخی درشتی زۆر بێت.
ڕیخزار/řîxzar: نتـ: خێزجار، زیخستان.
.
.
________________________
ڕیخ ² /řîx: ن: قشپلی مەڕ یان پیسایی ڕەشەووڵاخ بە تایبەتی کە شل بێت.
ڕیخاوی/řîxawî: ئانتـ:[ ڕیخ+ ئاوی] ڕیخن.
ڕیخەڵان/řîxeľan: نتـ:[ ڕیخ+ ئەڵان] شوێنێکە شیاکەی زۆر تێدا بێت.
ڕیخن/řîxin: ئانتـ: ڕیخاوی، پیسی گەمژ، گیانداری پیس و چەپەڵ.
ڕیخناوی/řîxinawî: نچ: ڕێخاوی.
ڕیخنە/řîxine: نتـ: ڕیخن، ڕیپۆق.
ڕیخی سواغی خەڵێفەمێش/řîxî siwağî xeľéfemêš: نتـ: پیندەڤە.
.
.
.
.