ڕووخان/řûxan: کتن: پەشیلین( باد)، ڕۆخان، وڕای( هـ)، وێران.

{

عیشق جوان نییە 

عیشق پڕیەتی لە ڕووخان، پڕیەتی لە دڵشکان

عیشق مرۆڤ وورد و خاش دەکات 

}{ بەختیارعەلی}.

:: ترس لە ڕووخان، هەموو جومگەکانی دەسەڵاتی تارانی گرتووەتەوە.{ kurdistanmedia }.

:: قولەی بەرلووت لەڕووخان ڕزگارکرا و نۆژەن کرایەوە.{ rojnews }.

ڕووخاندن/řûxandin: کتن: تێکدان، ڕۆخاندن، وێران کردن، پەشیلان( باد).

ڕووخانن/řûxanin: کتپ: ڕووخاندن، ڕۆخانن( ئەردە).{ خاڵ، ل، 219}.

ڕووخاندراو/řûxandiraw: ئانفا: ڕۆخانراو _ ڕۆخاندراو، ڕووخێندراو.

ڕووخاو/řûxaw: ئانفا: ڕۆخاو، پەشیل( باد)، وێران.

ڕووخێندران/řûxêndiran: کتپ:

ڕووخێندراو/řûxêndiraw: کتپ:

ڕووخیاگ/řûxiyag: ئانفا: ڕووخاو.{ خاڵ، ل، 219}. 

ڕووخیان/řûxiyan: کتن: ڕووخان. 

 

داڕووخان/dařûxan: کتن: واڕیرە( هـ)، واڕیەرە.{ وشەنامە، ل، 981}. 

ماڵ ڕووخان/maľ řûxan: کتن:[ ماڵ+ ڕووخانیانەوڕای( هـ). 

ماڵ ڕووخاندن/maľ řûxandin: کتپ: یانەوڕنای _  یانەوڕنایەرە( هـ). 

ماڵ داڕووخان/maľ dařûxan: کتپ:[ ماڵ+ دا+ ڕووخانیانەوڕایەرە _  یانەوڕایرە( هـ). 

ماڵ ڕووخاو/maľřûxaw: ئانفا: یانەوڕا( هـ).  

.

.

.

.